Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 21 SEP 2024 17:02 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ده‌قی وتاره‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی له‌ ڕێوره‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی جووتسایدی شێخان-لالش
| KDP.info


شێخان-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 21/9/2024، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی جووتسایدی شێخان-لالشی لە پارێزگای دهۆک دانا.

له‌ ڕێوره‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند، به‌ جووتسایدكردنی ڕێگه‌ی شێخان-لالش، ڕێگه‌كه‌ گوشار له‌سه‌ری كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و كوردانی ئێزدی به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر ئاسانتر ده‌توانن سه‌ردانی په‌رستگه‌ی لالش بكه‌ن.

ئه‌مه‌ش ده‌قی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌:

بە ناوی خوای گەورە و دلۆڤان

ئامادەبوانی هێژا و قەدرگران

كەسایەتییە ئایینی و ردێنسپی و مەزنانی ئایینی و كۆمەڵایەتی لەم ناوچەیە، ئێوە گەلەك بەخێر هاتن و من گەلەك خۆشحاڵم كە ئەمڕۆ لە خزمەتی ئێوەدام بۆ ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناخەی جووت سایدی لالش - شێخان.

لە سەرەتای مانگی شەشی ئەمساڵ هەر لەم دەڤەرە، ئێمە بەردی بناخەی شەقامی (باعەدرێ - ئێتیت)مان دانا، بە تەواوبوونی هەردوو پرۆژە، كەرتی گواستنەوە و هاتووچۆ لەم دەڤەرە پێشكەوتنێكی باش بە خۆوە دەبینێت.

كاتێك من سەردانی پەرستگەی لالشم كرد، لەسەر داخوازیی خەڵكی ئەم دەڤەرە بۆ دروستكردنی ئەم شەقامە، ئێمە بەڵێنمان پێتان دا كە ئینشائەڵا خوا دەرفەت بدات، ئێمە ئەم شەقامە دروست دەكەین، ئەمڕۆ سوپاس بۆ خوا ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی ئەو بەڵێنە بەجێ بگەیەنین.

بەهۆی بوونی پەرستگەی پیرۆزی لالش، ساڵانە بە هەزاران خوشك و برای ئێزدیمان و خەڵكی دیكەش، سەردانی ئەم دەڤەرە دەكەن، به‌ تەواوبوونی ئەم شەقامە، زەحمەت و ماندبوونی سەردانكەر و زیارەتكارانی لالش كەمتر دەبێتەوە.

ئەم دەڤەرەش لە ڕووی ئابووری و كشتوكاڵی و گەشتیاری و شوێنەواریدا زۆر گرنگە، بەڵام لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە كە ئەم دەڤەرە نموونەیەكی زۆر جوانی كەلتووری پێكەوەژیانە لە كوردستان، ئێمە بەو كەلتوورە و گیانی یەكتر قەبووڵكردنە جوانین و سەری ئێمە لە هەموو دونیا پێیەوە بەرزە، بۆیە هەروەك جاران هەرچی لە دەستمان بێت بۆ خزمەتكردنی ئەم دەڤەرە، كەمتەرخەمی ناكەین.

هەرچەندە پرۆژەی گرنگ لەم دەڤەرە و سنووری پارێزگای دهۆك بە گشتی ئەنجام دراون و ئەركی ئێمەیە كە خزمەتی هاووڵاتیانی خۆمان بكەین، هیوادارم خوای گەورە پشتیوانی ئێمە بێت و لە هەموو بارودۆخێكیشدا لە كاروانی ئاوەدانكردنی كوردستان بەردەوام بین، سەرەڕای هەموو ئەو تەحەدیاتەی كە كران، ئەو رێگرییانەی كە كران تاوەكوو ئێمە نەتوانین ئەو ئەجێندایەی دامانناوە بۆ خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان، جێبەجێی بكەین، بەڵام سوپاس بۆ خوا و پشتیوانیی میللەتی خۆڕاگرمان، ئێمە بەردەوام بووین و ئینشائەڵا بەردەوامیش دەبین.

خوشك و برایانی ئێزدی بێگومان قوربانییەكی یەكجار زۆریان داوە و گەلەك ئێش و ئازاریان دیوە، سەرباری هەموو ئەو كارەسات و فەرمان و كۆمەڵكوژییەی كە بەسەر ئەواندا هاتووە، بەردەوامن لە بەرگریكردن لە زمان و ناسنامە و كەلتوور و ئایینی خۆیان، حكوومەتی هەرێمی كوردستان دووبارەی دەكاتەوە كە پابەندە بە پاراستن و داكۆكیكردن لە مافەكانی خوشك و برایانی ئێزدی و هەموو هەوڵێك دەدات لەپێناو پتر خزمەتكردنی ئەوان و كەمكردنەوەی ئێش و ئازاری ئەوان. هەروەك ئێمە لە هەوڵی خۆمان بەردەوامین لەگەڵ حكوومەتی فیدڕاڵی بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال، بە جۆرێك كە گرووپی چەكداری بیانی و میلیشیا لە شنگال نەمێنن و ئیدارەی شنگالیش بكەوێتە دەست خەڵكی رەسەنی دەڤەرەكە، ئەمەش تەنیا بە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی شنگال دەكرێت كە ڕێگە خۆش دەكات بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگال و دەوروبەری تاوەكوو هەموو ئاوارەكانی ئەو دەڤەرە بە سەربڵندی بگەڕێنەوە بۆ دەڤەری خۆیان، هەروەكوو پێشتریش ئێمە گوتوومانە. كوردستان ماڵی هەموو خوشك و برایانی ئێمەیە كە ئێستا لە شنگال و ناوچەكانی دیكەش هاتوون و ئێستا لێرە نیشتەجێن بەهۆی هێرشی دڕندانەی داعش بۆ سەر ئەو ناوچەیە یانیش لەبەر هەر هۆكارێكی دیكە. دەرگەی هەموو ماڵێك كراوە بووە، سوپاسی خەڵكی پارێزگای دهۆك دەكەم، خەڵكی شێخان دەكەم، خەڵكی ئەم دەڤەرە دەكەم كە ماڵی خۆیان و نانی خۆیان لەگەڵ خوشك و برایانی دیكە هاوبەش كرد.

دڵنیا بن تاوەكوو ئێمە مابین، دەبێ ئەم وڵاتە وڵاتی پێكەوەژیان بێت، دەرگەی كوردستان كراوە دەبن بۆ هەر كەسێك پێویستیی بە كوردستان بێت بۆ پاراستنی ژیان و كەرامەتی خۆی، كوردستان ماڵی ئەوان دەبێت.

من جارێكی دیكە سوپاسی ئێوە هەمووتان دەكەم، هیوادارم ئەم پرۆژەیەش بكەوێتە خزمەتی ئەم دەڤەرە و خەڵكی هەموو كوردستان و هەموو ئەو زیارەتكارانەشی كە سەردانی پەرستگەی لالشیش دەكەن، ئینشائەڵا سوود لەم پرۆژەیە وەردەگرن.

 

جارێكی دیكە سوپاسی ئامادەبوونی ئێوە دەكەم و زۆر زۆر سوپاس.




دوایین هەواڵەکان

مامۆستایانى ئاینى: بارزانى نەمر پێگەى ماموستایی ئاینى زۆر لاگرینگ بووە

SATURDAY, 21 SEPTEMBER 2024 15:09:58

ھەڵەبجە-KDP.info-  ئەمڕۆ ٥٤ ساڵ بەسەر دامەزراندنى یەکێتیی زانایانى ئیسلامى کوردستان تێدەپەڕێت کە بە ڕێنمایی بارزانى نەمر دامەزرا، مامۆستایانى ئاینى باس لەوە دەکەن بارزانى نەمر، هەمیشە پاڵپشتی مامۆستایی ئاینى بووە، ئەو ڕێز و حورمەتەش ئێستا لە سەرۆک بارزانى بۆ مامۆستایانى ئاینى بەردەوامە.

سێ کۆمەڵگای ڕۆشنبیری لە دھۆک دروست دەکرێن

SATURDAY, 21 SEPTEMBER 2024 14:09:48

دھۆک -KDP.info- بەڕێوەبەری رۆشنبیر ی و ھونەری لە دھۆک گوتی: بڕیارە سێ کۆمەڵگای ڕۆشنبیری لە سنووری سێ قەزای دھۆک دروست بکرێن، یەکێکیان لە قەزای بەردەڕەشە و لەسەر فەرمانی سەرۆک بارزانی  دەست پێ کراوە و بڕیارە دووەکەی دیکەش دروست بکرێن. 

 

گوهدار شێخۆ: لە کارگەی سیلڤانا رۆژانە هەزاران تۆن ئارد بەرهەم دەهێنرێت

SATURDAY, 21 SEPTEMBER 2024 14:09:00

زاخۆ-KDP.info-  سەرپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند، کاریگەی سیلڤانا بۆ خزمەتکردنی جووتیاران و هاووڵاتییانی ئەم دەڤەرە دەکەوێتە کار، لەم کارگەدا ڕۆژانە هەزاران تۆن ئارد بەرهەم دەهێنرێت.

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر دەكات

SATURDAY, 21 SEPTEMBER 2024 14:09:45

هەولێر-KDP.info- شەممە 21ی ئەیلوولی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە ماكسیم ڕۆبین، كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە شاری هەولێر كرد.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی، پرسەنامەیەک ئاراستەی بەڕێز (مراد مەنتک) دەکات

SATURDAY, 21 SEPTEMBER 2024 13:09:47

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خاتوو (نەزیفە قادر زەردە مەنتک) خوشکی بەڕێز (مراد مەنتک)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەكه‌یان دەكات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact