ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە بۆنەی (54) ساڵه‌ى یادى دامه‌زراندنی، یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی.
له (54) ساڵه‌ى یادى دامه‌زراندنیدا، به گه‌رمى پیرۆزبایى له مامۆستایانى به‌ڕێز سه‌رۆک و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى ته‌نفیزیى یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان و ته‌واوى مامۆستایان و زانایانى ئایینى ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
ئاماده‌یى و خه‌بات و تێكۆشانى یه‌كێتیى زانایان و مامۆستایانى ئایینى له هه‌ردوو سه‌رده‌مى شۆڕش و ئازادی‌دا، به پێزانینێكى زۆره‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنین. له‌م یاده‌دا به ڕێزه‌وه ته‌واوى شه‌هیدانى یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان به‌بیر ده‌هێنینه‌وه و سڵاو و دروود بۆ گیانى پاكیان ده‌نێرین.
جه‌خت له به‌رده‌وامیى ڕۆڵ و كاریگه‌ریى مامۆستایانى به‌ڕێزى ئایینى و یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان له بره‌ودان به كولتوورى پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یى، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندڕه‌وى و خۆشه‌ویستیى نیشتمان و ئاشتیى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌ك له هه‌وڵ و كۆششى یه‌كێتیى زانایان بۆ ده‌ستبه‌ركردنى ته‌واوى مافه‌كانى مامۆستایانى ئایینى ده‌كه‌ین.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
٢٠٢٤/٩/٢١