Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 21 DEC 2024 17:24 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئه‌مڕۆ 55 ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی گوندی سۆریا تێده‌په‌ڕێت
| KDP.info


زاخۆ‌-KDP.info- ئه‌مڕۆ 55 ساڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژی گوندی سۆریا تێده‌په‌ڕێت، شاره‌زایه‌كی جینۆسایدیش ده‌ڵێ: ڕژێمی ئه‌وكاتی عێراق موسوڵمان و كریستیانه‌كانی گونده‌كه‌ی پێكه‌وه‌ كۆمه‌ڵكوژ كرد.

عه‌داله‌ت عومه‌ر، شاره‌زای جینۆساید، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: له‌ ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ و له‌ ساڵی 1969 كاتێك له‌ نزیك گوندی سۆریای ده‌ڤه‌ری سلێڤانه‌ی سه‌ر به‌ زاخۆ بۆمبێك به‌ ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی سوپای ئه‌وكاتی عێراقدا ته‌قییەوه‌ فه‌رمانی جینۆسایدكردنی گونده‌كه‌ درا.

ئه‌و شاره‌زایه‌ی جینۆساید گوتیشی: له‌ ڕووداوێكی كه‌موێنه‌دا ڕژێم هێرشی كرده‌ سه‌ر گوندی سۆریا كه‌ دانیشتوانه‌كه‌ی موسوڵمان و كریستیان بوون، له‌ ئه‌نجامدا 39 هاووڵاتیی سڤیل بوونه‌ قوربانی كه‌ 25 شه‌هید كریستیان و 14شیان موسوڵمان بوون، هه‌روه‌ها 27 هاووڵاتی دیكه‌ش برینداربوون.

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ گوندی سۆریا مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی بۆ گوندەکه دروست كردووه‌، ساڵانه‌ش یادی ئه‌و كاره‌ساته‌ نامرۆڤانه‌یە ده‌كرێته‌وه‌.

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

"ڕفێندراوانی كوردانی ئێزدی له‌نێو كه‌مپی هۆڵ و زیندانه‌كانی سووریا هه‌ن"

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 16:12:20

هه‌ولێر-KDP.info- نوێنه‌رێكی كوردی ئێزدی ئاشكرای كرد، "نزیكه‌ی 600 ژن و كچی ڕفێندراوی ئێزدی له‌ناو كه‌مپی هۆڵن، سودانی و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیشمان بە فەرمی لێی ئاگادار كردووته‌وه‌".

 
سەفین دزەیی تایبەت بۆ KDP: ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا دەگاتە ھەرێمی کوردستان

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 15:12:41

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا دێتە ھەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ھەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.

گەشتوگوزار بۆ KDP: حکوومەتی ھەرێم ڕێکارەکانی پێدانی ڤیزای زۆر ئاسان کردووە

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 13:12:41

ھەولێر-KDP.info- وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان دەڵێ، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێم، سەردەمی زێڕینی گەشتوگوزاری ھەرێم بووە و ٧ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار وەبەرھێنانی لە کەرتی گەشتوگوزاردا کردووە.

 
لە کۆبوونەوەی داھاتوودا کۆمەڵێک بڕیار بۆ رێکخستنەوەی ھەولێر دەردەچن

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 12:12:44

ھەولێر-KDP.info- جێگری پارێزگاری ھەولێر ڕایگەیاند، بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، کار بۆ رێکخستنەوەی ناو شاری ھەولێر دەکەن و لە کۆبوونەوەی داھاتوودا، کە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەنجام دەدرێت، کۆمەڵێک بڕیار دەردەچن.

 
نێچیرڤان بارزانی: له‌م كاته‌ سه‌خته‌دا بیر و دڵمان لاى كه‌سوكارى قوربانییانه‌ و هاوسۆزى گه‌لى ئه‌ڵمانیاین

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 12:12:19

هه‌ولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی رووداوەکەی ماگدێبۆرگی ئەڵمانیا دەکات و دەڵێت، "بیر و دڵمان لای کەسوکاری قوربانیانە." 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact