Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 21 JAN 2025 22:31 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەسروور بارزانی: گەشەسەندنی زیاتری كوردستان بەرنامەی ئێستا و داهاتووی ئێمەیە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە 16/9/2024، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ بەردی بناغەی بەنداوی دوین، لە سنووری پارێزگای هەولێر دانرا.

له‌ ڕێوره‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌دا، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتارێكی گرنگی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند، ئەم شوێنە زۆر گونجاوە بۆ گلدانەوەی ئاو و دیزاینی پڕۆژەكە پێداچوونەوەی بۆ كراوە، بە جۆرێك كە هەم كاریگەریی لەسەر شوێنەوارە مێژووییەكانی ئەم دەڤەرە نەبێت، هەمیش بە ڕێژەیەكی زیاتر ئاو گل بداتەوە.

ئه‌مه‌ش ده‌قی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌:

بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان

ئامادەبوانی بەڕێز

ئەمڕۆ لەم پێگە مێژووییە لە تەنیشت قەڵای دوین، شوێنەواری مێژوویی سەركردەی كورد سەڵاحەدینی ئەیوبی كۆبووینەتەوە بۆ ئەوەی هەنگاوێكی گرنگ و مێژوویی بۆ ئەم دەڤەرە بنێین و بەردی بناغەی بەنداوی دوین دابنێین.

ئەم شوێنە زۆر گونجاوە بۆ گلدانەوەی ئاو و دیزاینی پڕۆژەكە پێداچوونەوەی بۆ كراوە، بە جۆرێك كە هەم كاریگەریی لەسەر شوێنەوارە مێژووییەكانی ئەم دەڤەرە نەبێت، هەمیش بە ڕێژەیەكی زیاتر ئاو گل بداتەوە.

داوام كردووە هەرچی زووتریش وەزارەتی شارەوانی و وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی تر، ڕێكاری پێویست بگرنە بەر، بۆ ئەوەی هەموو ئەو ئاوەڕۆیانەی لە دەوروبەری شەقڵاوە دێنە سەر ئەم ڕووبارە، بپاڵێورێن و هیچ ئاوەڕۆیەك نەخرێتە سەر ئاوی ئەم بەنداوە. هەروەها لایەنە پەیوەندیدارەكانمان راسپارد كە بەپێی ڕێنمایی و ڕێكارە شوێنەوارییەكان، قەڵای مێژوویی دوین و چەندین شوێنەواری دیكەی ئەم دەڤەرە نۆژەن بكرێنەوە و ڕێگە لە داڕووخانی زیاتریان بگیرێت.

هەروەك دەزانن ئەم سنوورە زۆر زۆر دەوڵەمەندە بە چەندین شوێنەواری مێژوویی لە چەندین سەردەمی جیاواز. بڕیارمان داوە كە قەرەبووی گونجاوی ئەو برا جووتیارانەمان بكرێت كە بەشێك لە زەوییەكانیان دەكەونە ژێر ئاو یانیش دەبنە محەرەماتی بەنداوەكە.

بەڕێزان، بە تەواوبوونی ئەم بەنداوە و بە نۆژەنكردنەوە و گرنگیپێدانی ئاسەوارە مێژووییەكان، ئەم دەڤەرە دەبێت بە یەكێك لە گرنگترین ناوەندەكانی گەشتیاری لە رووی سرووشتی و شوێنەواری. هەروەها ئەم بەنداوە لە ڕووی كشتوكاڵی و سامانی ماسی و بەرزكردنەوەی ئاستی ئاوی ژێرزەوی كاریگەریی زۆری دەبێت.

جێبەجێكردنی ئەم پرۆژەیە بە كۆمپانیایەكی خۆماڵی راسپێردراوە كە ئەزموونی باشی لە بواری دروستكردنی بەنداو بەدەست هێناوە، ئەو توانا ناوخۆییانەش جێبەجێكردنی پلان و بەرنامەكانمان ئاسانتر دەكات و هەموو جۆرە ئاسانكاری و هاوكارییەكیش بۆ ئەم جۆرە كۆمپانیا ناوخۆییانە دەخەینە بەردەست تاوەكوو ئەزموونی خۆیان دەوڵەمەندتر بكەن و كوالێتیی كارەكانیان بەرزتر بكەن.

لێرە جێی خۆیەتی كە من دەستخۆشی لە كۆمپانیای (سەنك) و كاك عەبدوڵڵا بكەم بۆ هەموو ئەو هەوڵانەی كە داویانە لە تەواوكردنی بەنداوی گۆمەسپان، هیوادارم لە ماوەیەكی زوودا بتوانن بەنداوی (دوین)یش ئینشائەڵا دروست بكەن و بكەوێتە خزمەتی هەموو هاووڵاتیانی كوردستان.

ئەو پلانە ستراتیژییەی ئێمە كە لە بواری ئاو گرتوومانەتە بەر، بۆ ئێستا و داهاتووی وڵاتمان كاریگەریی زۆری هەیە. گلدانەوەی ئاوی باران و كانیاوەكانمان، لە سەرەكیترین ڕێكارەكانمانە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا و لێكەوتەكانی وشكەساڵی. ئێمە لە پلانەكانمان بەردەوام دەبین و داواشمان لە هاووڵاتیانی خۆشەویست ئەوەیە كە پاك و خاوێنیی ژینگەكەمان بپارێزن و هاوكارمان بن بۆ ئەوەی ئەم سرووشتە جوانەی هەرێمی كوردستان بپارێزن و بیكەن بە شوێنێك كە گەشتیاران لە هەموو جیهان بەرەو كوردستان رابكێشن.

ئاو ئاوەدانییە، ئاوەدانكردن و گەشەسەندنی زیاتری كوردستانیش، بەرنامەی ئێستا و داهاتووی ئێمەیە. جارێكی دیكە سوپاس بۆ ئەم پڕۆژانە، لە هەموو هاووڵاتیانی كوردستان پیرۆز بێت، ئێوە هەر ساخ و سەلامەت و تەندروست بن، كوردستانیشمان هەر ئاوەدان بێت. 

زۆر سوپاس.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشیی لە کەسوکاری قوربانییانی ئاگرەکەی تورکیا دەکات

TUESDAY, 21 JANUARY 2025 22:01:26

هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری قوربانییانی ئاگرەکەی تورکیا دەکات و دەڵێت: ئاگرەکەی هوتێلەکەی پارێزگای بۆڵۆ زۆر دڵگرانی کردم و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم.

 
کاکەیی بۆ KDP: توانیمان کۆتایی بە داگیرکاری سەر زەوی جووتیارانی کورد بێنین

TUESDAY, 21 JANUARY 2025 21:01:30

کەرکووک-KDP.info- ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، ھەموو فراکسیۆنە کوردییەکان پێکەوە کاریان کردووە و توانیویانە سەرکەوتووبن بە یاسا بڕیارەکانی قیادەی سەورە ھەڵبووەشێننەوە کە دژ بە جووتیارانی ڕەسەنی کەرکووک و تەواوی ناوچە کوردییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان بوو.

 
نێچیرڤان بارزانی: ڕووداوی ئاگركەوتنەوەكەی بۆلۆی توركیا زۆر خەمباری كردم

TUESDAY, 21 JANUARY 2025 21:01:01

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو ھاووڵاتییانە دەکات کە لە ئەنجامی ئاگری ھۆتێلەکەی پارێزگای بۆڵۆی تورکیا گیانیان لەدەستدا.

 
مەسروور بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی گەل و حکوومەتی تورکیا دەکات

TUESDAY, 21 JANUARY 2025 21:01:28

داڤۆس-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان خەمباربوونی خۆی بە ھۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی تورکیا ڕاگەیاند کە بەھۆیەوە ٦٦ کەس گیانیان لەدەستدا.

 
سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ ئیلھام عەلیێڤ سەرۆککۆماری ئازەربایجان کۆبووەوە

TUESDAY, 21 JANUARY 2025 20:01:31

داڤۆس-KDP.info- سەرۆککۆماری ئازەربایجان خۆشحاڵی خۆی بە دیداری مەسروور بارزانی دەربڕی و ناوبراوی بانگھێشتی ئازەربایجان کرد و ڕاشیگەیاند، لە بەرنامەیدایە سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact