زاخۆ-KDP.info- پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 2024/9/15 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ کادرانی لقی هەشتی پارتی لە زاخۆ کۆبووەوە.
لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا کە بەڕێزان فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی و بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندیی پارتى ئامادەی بوون، بەڕێز نێچیرڤان بارزانى دەربارەی بایەخ و گرنگیی هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی کوردستان بۆ ئامادەبووان دوا.
به‌ڕێزیان ئاماژەی بەوە کرد کە هەڵبژاردن شەرعیەتیی دامەزراوە و دەسەڵاتەکان لە هەرێمی کوردستان نوێ دەکاتەوە و لەسەر هەموو ئاستەکاندا پێگەی هەرێم بەهێز و پتەوتر دەکات، هاوکات ڕۆڵێکی کاریگەری دەبێت لە قووڵکردنەوەی ئەزموون و کولتووری دیموکراسی. بۆیە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هەموو لایەک بە پەرۆشەوە کار بۆ سەرخستنی پرۆسەکە بکەن.
به‌ڕێز جێگری سەرۆکی پارتی ڕایگەیاند سەرەڕای کەموکوڕییەکان، بەڵام ئەزموونی کوردستان لەسەر ڕێگای ڕاستی دیموکراسییە. هه‌روه‌ها بۆ پتەوکردنی کۆڵەگەکانی ئەم ئەزموونە دیموکراسییەش جه‌ختى كرده‌وه كه ده‌بێ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بە شێوەیەکی شارستانی و باڵا به‌ڕێوه بچێت.
له كۆتاییى کۆبوونەوەکەدا، ژمارەیەک لە به‌شداربووان ڕا و سه‌رنجى خۆیان ده‌رباره‌ى ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ربڕى.