Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 22 DEC 2024 09:10 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هەرێم و قەتەر جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان دەکەنەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- لە کۆبوونەوەی نێوان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئیداری قه‌ته‌ر، جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوانیان کردەوە و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاره‌ له‌ دوو مانگی داهاتوودا شاندێكی قه‌ته‌ری سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بکات.

ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی ئیداریی قه‌ته‌ر ژماره‌یه‌ك بابه‌تی په‌یوه‌ندیداریان تایبەت به‌ بواری وه‌به‌رهێنان له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی قه‌ته‌ردا تاوتوێ کرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان محه‌ممه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و محه‌ممه‌د بن ئه‌حمه‌د بن ته‌وار ئه‌لكه‌واری، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئیداریی قه‌ته‌ر، كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك وه‌به‌رهێنه‌ری هه‌ردوولا به‌ڕێوه‌چوو، جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌رپێدان به‌ په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانی و ئابوورییه‌كانی نێوانیان كرده‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاره‌ له‌ دوو مانگی داهاتوودا شاندێكی قه‌ته‌ری سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات.

تاوتوێكردنی میكانیزمی پێكهێنانی فیدراسیۆنێكی وه‌به‌رهێنان له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و قه‌ته‌ر، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆكه‌ بوو و لایه‌نی قه‌ته‌ری ئاماده‌یی و خۆشحاڵی خۆی له‌و باره‌یه‌وه‌ نیشاندا و جه‌ختیان كرده‌وه‌، هه‌رێمی كوردستان ژینگه‌یه‌كی له‌باره‌ بۆ وه‌به‌رهێنانی قه‌ته‌ری له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەت و کۆنگرێسمان واڵتز پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا تاوتوێ دەکەن

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 22:12:35

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ڕاوێژکاری دەستنیشانکراویی ئاسایشی نیشتمانیی لە حکوومەتی داھاتووی ئەمەریکا، بە تەلەفۆن قسەیان کرد و باسیان لە دوایین پێشھات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە کرد.

پۆلیسی هەولێر له‌ ڕێگه‌ی KDPیه‌وه‌ هۆشداری لەبارەی تاوانە ئەلیکترۆنییەکانەوە دەدات

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 20:12:53

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، هۆشداری لەبارەی تاوانە ئەلیکترۆنییەکانەوە دەدات و وتەبێژی پۆلیسی هەولێریش ڕایدەگەیەنێت، لە کاتی بوونی هەر تاوانێکدا، هاووڵاتیان دەتوانن بە زووترین کات پەیوەندی بە هێڵی گەرمی پۆلیسەوە بکەن.

 
پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 18:12:16

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی عەمید (فەرھاد محەممەد) جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی ھەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

"ڕفێندراوانی كوردانی ئێزدی له‌نێو كه‌مپی هۆڵ و زیندانه‌كانی سووریا هه‌ن"

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 16:12:20

هه‌ولێر-KDP.info- نوێنه‌رێكی كوردی ئێزدی ئاشكرای كرد، "نزیكه‌ی 600 ژن و كچی ڕفێندراوی ئێزدی له‌ناو كه‌مپی هۆڵن، سودانی و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیشمان بە فەرمی لێی ئاگادار كردووته‌وه‌".

 
سەفین دزەیی تایبەت بۆ KDP: ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا دەگاتە ھەرێمی کوردستان

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 15:12:41

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا دێتە ھەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ھەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact