Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 30 DEC 2024 19:40 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پارێزگاری هەولێر: سبه‌ی لۆ هه‌ولێر ڕۆژێکی زۆر خۆشه‌
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیارە سبەی پڕۆژەی تەواوکردن و ڕاکێشانی ئاوی ئیفراز چوار رابگەیێنێت.

بەپێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌وتوون، سبەی لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و چەندین بەرپرسی حکوومی، دەستپێکردنی پڕۆژەی ئاوی ئیفراز چواری هەولێر رادەگەیێندرێت. 

ئاوی پڕۆژەکە، کە بڕیارە لە ماوەی یەک ساڵدا تەواو بکرێت، بۆ گەڕەکە نوێیەکان و ئەو گەڕەکانەی کێشەی کەمئاوییان هەیە، رادەکێشرێت. 

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگه‌یاند، "سبه‌ی لۆ هه‌ولێر رۆژێکی زۆر خۆشه‌، هه‌نگاوێکی زۆر گرنگ ده‌ستپێده‌کات، بۆ دوورمه‌ودا کێشه‌ و گرفتێکی گه‌وره‌ی هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌بێت. یە‌ک له‌ ئاواته‌کانم هاته‌دی و هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆکی حکوومه‌ت ده‌ربازمان ده‌کات."




دوایین هەواڵەکان

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو که‌مال غه‌مبار ده‌کات

MONDAY, 30 DECEMBER 2024 18:12:30

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕ و ڕەخنەگر (مامۆستا که‌مال غه‌مبار)، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی به‌ڕێزیان و نووسه‌رانی کوردستان ده‌كات.

 
ڕاگەیاندنی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (دکتۆر کەمال غەمبار) دەکات

MONDAY, 30 DECEMBER 2024 17:12:05

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕ و ڕەخنەگر (دکتۆر کەمال غەمبار)، پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی ماڵباتە بەڕێزەکەیان دەکات.

 
سه‌رۆكی حکوومەت پیرۆزبایى له‌ سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ده‌كات

MONDAY, 30 DECEMBER 2024 17:12:23

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایى له‌ سه‌ڵاحه‌ددین به‌هائه‌ددین و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ده‌كات.

 
جێگری پارێزگاری ھەولێر بۆ KDP، وادەی تەواوبوونی نووژەنکردنەوەی قەیسەری ھەولێری ڕاگەیاند

MONDAY, 30 DECEMBER 2024 15:12:36

ھەولێر -KDP.info- جێگری پارێزگاری ھەولێر دەڵێت،"نووژەنکردنەوەی قەیسەری ھەولێر بەردەوامە و چاوەرێ دەکرێت سەرەتای مانگی ٣ی ساڵی داھاتوو تەواوبێت و دوکانەکان ڕادەستی خاوەنەکانیان بکرێنەوە". 

شاخەوان عەبدوڵڵا زانیاری له‌ باره‌ی مووچەی مانگه‌كانی 11 و 12 ده‌خاته‌ڕوو

MONDAY, 30 DECEMBER 2024 11:12:50

هه‌ولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاند، بڕیاره‌ ئەمڕۆ دووشەممە، تەواوکاری مووچەی مانگی 11ـی فەرمانبەرانی هەرێم بنێردرێت و بۆ مووچه‌ی مانگی 12ش گوتی، تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی 12ـی هەموو دامودەزگاکانی عێراقیش نەدراوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact