Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 15 JAN 2025 08:03 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

له‌ دهۆك ئاماده‌كارییه‌كانی دابه‌شكردنی زه‌وی له‌ قۆناغی كۆتایی دایه‌
| KDP.info


 

دهۆك -kdp.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی دهۆك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد، ڕێكاره‌كانی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا نزیكه‌ له‌ كۆتایی. گوتیشی: پلانمان بۆ دابینکردنی خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌و زه‌ویانه‌ی دابه‌ش ده‌كرێن داڕشتووە. 

 

ئه‌ندازیار دیار به‌حری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی دهۆك به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی بڕیاری دابه‌شكردنی زه‌وی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ سنووری پارێزگای دهۆكیش ده‌ست به‌ ئاماده‌كارییه‌كان كراوه‌، تا ئێستا شه‌ش كۆبوونه‌وه‌ له‌باره‌ی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌ڕێوه‌چووه‌، وه‌زیری شاره‌وانی له‌گه‌ڵ پارێزگاری دهۆك له‌سه‌ر خه‌ته‌ بۆ ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كان.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی دهۆك ده‌شڵێت: له‌ سنووری هه‌موو قه‌زا و ناحیه‌كانی دهۆك زه‌وی ئاماده‌كراوه‌ و زۆربه‌ی قۆناغه‌كانی ته‌واوبووه‌، پێشبینی ده‌كه‌ین له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا فه‌رمانبه‌ران سوودمه‌ندبن له‌ بڕیاری دابه‌شكردنی زه‌وی. 

 

ئه‌ندازیار دیار به‌حری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد: ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی هاووڵاتی و فه‌رمانبه‌ر له‌ سنووری دهۆك هەیە پێش 10 ساڵ فه‌رمانی پێدانی زه‌ویان بۆ  دەرچووە، ئه‌وانیش زەوی وەردەگرن، هه‌موو فه‌رمانبه‌ر و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هێزە ئه‌منییه‌كان به‌پێی مه‌رجه‌كانی حكوومه‌ت سوودمه‌ند ده‌بن. 

 

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

فازڵ میرانی پیرۆزبایى له‌ كاكه‌ییەکان ده‌كات

TUESDAY, 14 JANUARY 2025 20:01:51

ھەولێر-KDP.info- فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بە بۆنەی جەژنی (قەوڵتاس) ئاراستەی برایانی کاکەیی کوردستان و جیھان کرد.

 

هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەیان تاوتوێ کرد

TUESDAY, 14 JANUARY 2025 20:01:27

ھەولێر-KDP.info- لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، شاندێکی سەربازیی و دیپلۆماسی ئەمەریکا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازیی ھەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پرسی ڕێکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە کۆبوونەوە و ڕێکار و میکانیزمەکانیان تاوتوێ کرد.

 
ئومێد سەباح: شاندی دانووستانکاری پارتی لەگەڵ بەرەی گەل کۆبووەوە

TUESDAY, 14 JANUARY 2025 20:01:00

ھەولێر-KDP.info- ئومێد سەباح، ئەندامی شاندی دانووستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەگەڵ لاھور جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل کۆبوونەتەوە.

پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی قەوڵتاس

TUESDAY, 14 JANUARY 2025 19:01:23

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆک بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی قەوڵتاس راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:

 
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەکات

TUESDAY, 14 JANUARY 2025 18:01:28

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ سێشەممە 1/14، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact