Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 15 JAN 2025 12:44 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بڕیارەكەی مه‌سروور بارزانی بۆ وەرزشوانان لە ئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێكردن
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕەزامەندی دا بۆ بەخشینی پاداشتی دارایی بە شێوەی هەمیشەیی بەو یانە و پاڵەوانانەی، كە لە ئاستی خول و پاڵەوانێتییەكانی ناوخۆ و دەرەوە پلەکانی یەکەم بەدەستدەهێنن.

دەقی بڵاوکراوەی بەڕێوەبەرایەتیی وەرزش:

موژدەیەكی گەورە بۆ وەرزشوانە پاڵەوانەكانی یارییە تاک و بەکۆمەڵەکانی كوردستان، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی لەسەر پاداشتی دارایی یەكەمەكانی وەرزش دا.

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی دا بۆ بەخشینی پاداشتی دارایی بە شێوەی هەمیشەیی بەو تیپ و پاڵەوانانەی كە لە ئاستی خول و پاڵەوانیەتییەكانی ناوخۆ و دەرەوە پلەكانی یەكەم و دووەم و سێیەم بەدەست دەهێنن، بڕیارەكەش لە ئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێكردن.

دوابەدوای نووسراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش لە رێگەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بۆ خەڵاتكردنی تیپ و یاریزانە پاڵەوانەكان، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رێزدار مەسروور بارزانی رەزامەندی دا خەڵاتی دارایی پێشكەش بە وەرزشوان و تیپە سەركەوتووەكان بكرێت.

بە نووسراوی ژمارە 11582 لە رێكەوتی 28.8.2024 رەزامەندی لەسەر نووسراوەكە درا و بە ئیمزای ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ئاراستەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان كراوە.

بەم شێوەیە لەمەودوا ئەو تیپ و یانە و پاڵەوانانەی لە ئاستی خولەكانی ناوخۆ، عێراق و ئاسیا و جیهان نازناو یان پلەی یەكەم و دووەم و سێیەم بەدەست دەهێنن، پاداشتی دارایی وەردەگرن، ئەمەش دوای هەوڵ و ماندووبوونی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی وەرزش بۆ جێگیركردنی ئەو پاداشتە بە شێوەیەكی بەردەوام و هەمیشەیی بۆ وەرزشوانانی كوردستان و بەپێی ئەو رێنمایی و پۆلینەی كە دانراوە.

هاوكات لە نووسراوەكەدا ئاماژە بە رەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابوورییش كراوە و داواكراوە لە ئەمڕۆوە كاری پێویست بۆ ئەم مەبەستە ئەنجام بدەن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش دەمێكە كار لەسەر ئەوە دەكات، وەرزشوانانی كوردستان بەرامبەر دەستكەوت و ئەنجامە باشەكانیان خەڵاتی دارایی وەربگرن و دواجار كارەكان گەیشتنە ئەنجام، كە دەستكەوتێكی گرنگە بۆ وەرزشوانانی كوردستان.

لێرەدا جێی خۆیەتی بە ناوی وەرزشوانانی كوردستانەوە سوپاسی رێزدار مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بەڕێز د. ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بكەین، كە هەمیشە پاڵپشتی وەرزشوانان و بزاڤی وەرزشی كوردستانیان كردووە و لە هەموو روویێكەوە هاوكارن.

 

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەرزش




دوایین هەواڵەکان

سەروەر ھاواری بۆ KDP: بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە سەردانی بەغدا دەکەین

WEDNESDAY, 15 JANUARY 2025 10:01:28

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بۆ چارەسەری رێگریکردن لە ھەناردەکردنی بەرھەمی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بۆ عێراق، شاندێک پێکھاتووە و بڕیارە سەردانی بەغدا بکات، بۆ ئەوەی بتوانین چارەسەری ئەو کێشەیە بکەین.

 
ئه‌مڕۆ ساڵێك به‌سه‌ر شه‌هید كردنی پێشڕه‌و دزه‌یی و كچه‌كه‌ی تێده‌په‌ڕێت

WEDNESDAY, 15 JANUARY 2025 09:01:02

هه‌ولێر-KDP.info- کاتژمێر 11:30ی خولەکی شەوی دووشەممە، 15-01-2024، خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر به‌ ده‌نگی به‌رزی مووشه‌كی بالیستی به‌خه‌به‌ر هاتن، كه‌ ماڵی پێشره‌و دزه‌یی سه‌رمایه‌داری شاره‌كه‌ كرایه‌ ئامانج.

 
فازڵ میرانی پیرۆزبایى له‌ كاكه‌ییەکان ده‌كات

TUESDAY, 14 JANUARY 2025 20:01:51

ھەولێر-KDP.info- فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بە بۆنەی جەژنی (قەوڵتاس) ئاراستەی برایانی کاکەیی کوردستان و جیھان کرد.

 

هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەیان تاوتوێ کرد

TUESDAY, 14 JANUARY 2025 20:01:27

ھەولێر-KDP.info- لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، شاندێکی سەربازیی و دیپلۆماسی ئەمەریکا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازیی ھەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پرسی ڕێکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە کۆبوونەوە و ڕێکار و میکانیزمەکانیان تاوتوێ کرد.

 
ئومێد سەباح: شاندی دانووستانکاری پارتی لەگەڵ بەرەی گەل کۆبووەوە

TUESDAY, 14 JANUARY 2025 20:01:00

ھەولێر-KDP.info- ئومێد سەباح، ئەندامی شاندی دانووستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەگەڵ لاھور جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل کۆبوونەتەوە.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact