Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 15 JAN 2025 07:19 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئازاد جندیانی بۆ KDP:كه‌ مێژووی پارتی شی ده‌که‌یه‌وه‌ ئه‌وجار گرنگیەکەیت بۆ دەرەکەوێ
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- سیاسه‌تمه‌دارێکی كورد و یه‌كێك‌ لە کەسایەتییە شۆڕشگێر و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كان، كه‌ له ‌زۆرێك له‌ پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا بیروبۆچوونی ڕوون و ڕاگەیەندراوی خۆی هه‌یه‌، باس له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات و ئه‌وه‌ ده‌خاته ‌ڕوو، كه‌ پارتی لە دامەزراندنیەوە مۆدێلێكی نوێی حزبسازی لە کوردستان داهێنا کە حزبێکی کوردستانییە.

ئازاد جوندیانی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "كاتێك مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان شی ده‌که‌یته‌وه‌، گرنگیەکەیت بۆ دەرەکەوێ، چونكه‌ له‌ دامه‌زراندنییه‌وه‌ نەبووە پارتێکی سه‌رتاسه‌ری عێراق بەڵکو پارتێکی کوردستانی و سەرەنجام  لە خه‌ونێك یان له ‌بیروباوەڕێکەوە بووه‌ دیارده‌یه‌كی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی. چونکە باوكیشم یه‌كێك بووه‌ له‌ شۆڕشگێره‌كان کە له‌گه‌ڵ مەلا مسته‌فا بارزانیی نه‌مر و یه‌كێك بووه‌ له و ده‌سته‌ تێكۆشه‌ره‌ی كه‌ له‌ مهاباده‌وه‌ بڕیاری دامه‌زراندنی پارتییان دا. دواتر یه‌كه‌م كۆنگره‌ی پارتی کە له‌ ١٦ / ئابی / ١٩٤٦ لە به‌غدا به‌سترا، ئەو ڕۆژە کرایە ڕۆژی دامه‌زراندنی پارتی، بۆیه‌ لێره‌وه‌ به‌ پێویستی ده‌زانم كه‌ بیڵێمەوە پارتی بۆ منیش و بۆ کەس و کاری هەموو ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌و ڕۆژگاره‌ سه‌خته‌دا بڕیاریان دا پارتی دابمەزرێ میراتێکی شکۆدارە.

جندیانی گوتیشی: "تا ڕاده‌یه‌كی زۆر دیاردەی حزبایەتی لەم ناوچەیەدا بریتی بوو له‌ دیاردەیەکی چینایەتی و لەسەر بنەمای فه‌لسه‌فه‌ و ئایدۆلۆژی هاوبەش دائەمەزران، به‌ڵام پارتی وا نه‌بوو، واتا بووە حزبێکی ناچینایەتی یاخۆد حزبێکی فرەچین و فرە ئایدۆلۆژیا و باشترە بڵێم بووە حزبی کوردەواری و کۆمەڵگای کوردستانی و هەموو جیاوازییە فرە ڕەهەندەکانی لەخۆدا جێکردەوە. بەدەربڕینێکی تر درووستبوونی پارتی لەبەرامبەر دیاردەی حزبسازی عێراقیانەی سەرتاسەری، کە ئەوسەردەمە ( دوای کۆتاییهاتنی جەنگی دووەمی جیهان) لە زۆربەی جیهاندا باوی بوو، پارتی بەو مۆدێلەی کە دامەزرا، دیاردەیەکی کوردستانیانەی خوڵقاند، کەهێشتا ئەو دابڕانە تیۆری و پراکتیکیە وەک پێویست لێی نەکۆڵراوەتەوە. ئەو دیاردەیە لە شۆڕشی مەزنی ئه‌یلوولدا زۆر بەڕوونی بەدەرکەوت كه‌ بەبەرنامە هه‌موو هێزه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و کەس و کەسایەتیە كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی کۆکردەوە، هەڵبەت مەبەست  لەوانەیە، کە به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ییان له ‌پارتێكی پێشڕه‌ودا ده‌دۆزییه‌وه‌ کە ڕێبەرایەتی شۆڕشی کوردستان بکا، كه‌ ئه‌و شۆڕشه ‌به‌ر له‌ هه‌موو شتێك به‌رگری له‌ بوونی نه‌ته‌وه‌یی بکات و تێبكۆشێت بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد و كوردستان. به‌ڵێ ئه‌م كۆكردنه‌وه‌یە زۆر گرنگ بوو، چونکە تێزی کۆکردنەوەبوو لە بەرامبەر پەرتکردن کە ستراتیژی دوژمنانی شۆڕش بوو. لەو ڕوانگە و تێفکرینەوەیە بوو، كه‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی شۆڕشی ئەیلول دروست كرا، کە نوێنەرایەتی هه‌موو چین و توێژه‌كان و هه‌موو ئایین و مه‌زهه‌به‌كانی کوردستانی تێدابوو ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شۆڕشی ئه‌یلوول،  شۆڕشی جوگرافیایه‌ك بوو كه ‌پێی ده‌گوترێ كوردستان به ‌هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه‌. ئه‌مه‌ سه‌ره‌تایه‌كی باشی دروست كرد، بۆ ڕەنگڕێژکردنی بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی سیاسی سەرتاسەری کوردستان".

ئازاد جندیانی، ئه‌وه‌شی خسته ‌ڕوو: "سیاسه‌ت هه‌میشه‌ گۆڕانی تێدایه‌، سیاسە‌ت به‌ ته‌حه‌ددی (به‌وه‌ی بڵێیت من هه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌م) ناكرێت چونکە ئەمە دۆگماتیزمە، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من سه‌یری ده‌كه‌م پارتی ئێستاش به ‌نه‌فه‌سی شۆڕشی ئه‌یلوول چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی نیشتیمانپه‌روه‌رانه.‌ من یه‌كێك بووم له‌وانه‌ی كه‌ ساڵانێكی زۆر دوورودرێژ له‌ناو پارتێكی دیكه‌ كارم كردووه،‌ به‌ڵام دواجار هاتمه‌وه‌ له‌ژێر چه‌تره‌ كۆكه‌ره‌وه‌كه‌ی پارتی درێژه‌ به ‌خه‌باتی كوردایه‌تی بده‌مه‌وه‌، ئه‌مه‌ لانی کەم به‌ڵگه‌یه‌کە که‌ پارتی شیانی ئەوەی هەیە کە چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌بێ بۆ هه‌موو ئاراسته‌ سیاسییه‌كان و بیروبۆچوونه‌ جیاوازه‌كان".

ناوبراو راشیگه‌یاند: "سیحری مانه‌وه‌ی پارتی، په‌یوه‌ندی به‌ بابه‌تگەلێكه‌وه‌ هه‌یه‌، لەوانە مێژووی پارتی كه‌ له‌ مسته‌فا بارزانیی نه‌مره‌وه‌ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی هه‌بووه‌، ئێستاش به‌ رێبەرایه‌تیی سەرۆک مه‌سعوود بارزانی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ به‌رده‌وامه‌، هەروەها لەڕووی فیکری و سیاسی و ژێرخانی حزبایەتیەوە  هه‌میشه‌ خۆی نوێ ده‌كاتەوە، لەوە ئەگەم کە لە گۆڕەپانی فیکری سیاسیدا، لێرە و لەهەر شوێنێکی دیکەش تێگه‌یشتن و پێناسەکردنی چەمکەکانی خۆنوێكردنه‌وه‌ و گۆڕان جیاجیا و بگرە ناکۆکیشن، به‌ڵام بۆ پارتی له ‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خۆنوێكردنه‌وه‌كه‌ی هاوردەکراو و کۆپی کراو نیە به‌ڵکو له‌ ئه‌زموونه‌كانی خودی كۆمه‌ڵگای كوردستان و ئه‌زموونەکانی پارتی خۆی لە جه‌رگه‌ی خه‌باته‌ جۆرا‌وجۆره‌كانیدا هەڵێنجراوە به‌ قۆناخه‌کانی سه‌ركه‌وتنی مەزن و هەروەها بە شكستی گه‌ورەشەوە،‌ پارتی هه‌ر به‌رده‌وام بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن خۆی نوێ بكاته‌وه‌، جاری وا هه‌بووه‌ لە دۆخی زۆر ترسناکی جیۆپۆلەتیکیدا یارونەیارەکانی چاوه‌ڕوانی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی پارتیان كردووه‌، به‌ڵام بینیومانه‌ مێژوو ئه‌وه‌ی تۆمار كردووه‌ كه‌ پارتی لەو دۆخە نالەبارانەشدا خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌داوه،‌ به‌هه‌ر جۆرێكیش بووبێت به‌رده‌وام بووە و درێژه‌ی به ‌بوونی خۆی داوه"‌.

جندیانی باس له‌ گرنگیی بوونی پارتی ده‌كات بۆ قۆناغه‌كه‌ و ده‌ڵێت: "ئێستا كاتی ورده‌كاری نییه،‌ به‌ڵام پارتی هه‌ر ده‌بێت بەم پێگەیەوە بمێنێت، چونكه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئاینده‌ی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی گرنگه‌ پارتی ئەبێ به‌رده‌وام رۆح و تان و پۆی سەربەخۆیی و به‌رده‌وامیی تێكۆشان له ‌پێناوی كوردایه‌تی دا مشت و ماڵ بکات و درێژەی ‌ پێ بدات، کە ئەمە بۆ پارتی پارێزگاریکردنە لە مێژووی خۆی و لە مێژووی پڕسەروەری بارزانیی نه‌مر. هەموومان ئه‌و ‌واقیعەمان لەبەرچاوە کە چ گوشارێکی زۆر له‌سه‌ر پارتی هه‌یه‌، گوشاری زۆر له‌سه‌ر سه‌رۆك بارزانی هه‌یه،‌ ئه‌و گوشارانه‌ ده‌ره‌كین و ناوه‌كین، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی پێویسته‌ ئێستا پارتی بیكات، ئەوەیە کە ئه‌م گوشارانه‌ وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ ته‌ماشا بكات و بیانگۆڕێت بۆ ده‌رفه‌ت، توانای پارتی و سه‌رۆك بارزانیش ئه‌وه‌ی نیشان داوین كه‌ له ‌قۆناغی ناسك و نوێدا، زۆر هه‌ڕه‌شه‌ گۆڕدران بۆ ده‌رفه‌ت، ئه‌مه‌ شتێكی ئه‌فسوناوی نییه‌، ئه‌مه‌ له‌ئه‌نجامی دنیابینی و به‌كارهێنانی رێوشوێن و ئامراز و ستراتیژ و تاكتیكی جیاواز بووه لەسەر بنەمای پتەوی مکوڕی لەسەر ئامانج و شێلگیری لەسەر ئیرادەی ڕەهای سەرکەوتن"‌.




دوایین هەواڵەکان

فازڵ میرانی پیرۆزبایى له‌ كاكه‌ییەکان ده‌كات

TUESDAY, 14 JANUARY 2025 20:01:51

ھەولێر-KDP.info- فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بە بۆنەی جەژنی (قەوڵتاس) ئاراستەی برایانی کاکەیی کوردستان و جیھان کرد.

 

هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەیان تاوتوێ کرد

TUESDAY, 14 JANUARY 2025 20:01:27

ھەولێر-KDP.info- لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، شاندێکی سەربازیی و دیپلۆماسی ئەمەریکا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازیی ھەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پرسی ڕێکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە کۆبوونەوە و ڕێکار و میکانیزمەکانیان تاوتوێ کرد.

 
ئومێد سەباح: شاندی دانووستانکاری پارتی لەگەڵ بەرەی گەل کۆبووەوە

TUESDAY, 14 JANUARY 2025 20:01:00

ھەولێر-KDP.info- ئومێد سەباح، ئەندامی شاندی دانووستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەگەڵ لاھور جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل کۆبوونەتەوە.

پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی قەوڵتاس

TUESDAY, 14 JANUARY 2025 19:01:23

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆک بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی قەوڵتاس راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:

 
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەکات

TUESDAY, 14 JANUARY 2025 18:01:28

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ سێشەممە 1/14، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact