Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 21 DEC 2024 19:16 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئیتاڵیا و عێراق بەردەوام لە پەیوەندی نزیکدا دەبن لە بارەی ئه‌م بابەتانه‌وه‌
| KDP.info


به‌غدا-KDP.info- ئیتاڵیا و عێراق بەڵێنەکانیان نوێ کردەوە لە بارەی نیشاندانی هەموو جۆرە هەوڵێک بۆ ڕێگریی کردن لە بارگرژیی هەرێمیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا، ئەنتۆنیۆ تاجانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا، هەڵسەنگاندنیان بۆ دوایین پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە کە هەردوو وەزیر نیگەرانیی قووڵیان لە بارەی زیادبوونی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربڕیوە و، ڕایگەیاند: "ئیتاڵیا و عێراق بەڵێنەکانیان نوێ دەکەنەوە لە بارەی نیشاندانی هەموو جۆرە هەوڵێک بۆ ڕێگریی کردن لە بارگرژیی هەرێمیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە هەردوو وەزیر بەردەوام لە پەیوەندی نزیکدا دەبن لە بارەی بابەتەکە.

وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا تاجانی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، ئاماژەی بەوە کرد حکوومەتی ئیتاڵیا هەوڵی داوە بۆ ڕێگریی کردن لە گرژییەکانی ناوچەکە و، ڕایگەیاند: "سەقامگیری لە عێراق لە ڕووی ئاسایشی ناوچەکەوە گرنگییەکی زۆری هەیە".

ئەنتۆنیۆ تاجانی باسی لەوە کرد کە خوازیاری هاریکارین لەگەڵ عێراق بۆ دەستەبەرکردنی ئاگربەست لە غەززە و، گرنگیی دەدەن بە فەراهەمکردنی ئاشتیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.




دوایین هەواڵەکان

پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 18:12:16

ھەولێر-KDP.info- پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو عه‌مید فه‌رهاد محه‌مه‌د، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى پۆلیسى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م كه‌ له‌ ڕووداوێكى هاتوچۆدا گیانى له‌ده‌ستدا. هاوسۆز و هاوخه‌میانم، له‌ خواى مه‌زن داواكارم گیانى به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

 
"ڕفێندراوانی كوردانی ئێزدی له‌نێو كه‌مپی هۆڵ و زیندانه‌كانی سووریا هه‌ن"

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 16:12:20

هه‌ولێر-KDP.info- نوێنه‌رێكی كوردی ئێزدی ئاشكرای كرد، "نزیكه‌ی 600 ژن و كچی ڕفێندراوی ئێزدی له‌ناو كه‌مپی هۆڵن، سودانی و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیشمان بە فەرمی لێی ئاگادار كردووته‌وه‌".

 
سەفین دزەیی تایبەت بۆ KDP: ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا دەگاتە ھەرێمی کوردستان

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 15:12:41

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا دێتە ھەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ھەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.

گەشتوگوزار بۆ KDP: حکوومەتی ھەرێم ڕێکارەکانی پێدانی ڤیزای زۆر ئاسان کردووە

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 13:12:41

ھەولێر-KDP.info- وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان دەڵێ، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێم، سەردەمی زێڕینی گەشتوگوزاری ھەرێم بووە و ٧ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار وەبەرھێنانی لە کەرتی گەشتوگوزاردا کردووە.

 
لە کۆبوونەوەی داھاتوودا کۆمەڵێک بڕیار بۆ رێکخستنەوەی ھەولێر دەردەچن

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 12:12:44

ھەولێر-KDP.info- جێگری پارێزگاری ھەولێر ڕایگەیاند، بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، کار بۆ رێکخستنەوەی ناو شاری ھەولێر دەکەن و لە کۆبوونەوەی داھاتوودا، کە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەنجام دەدرێت، کۆمەڵێک بڕیار دەردەچن.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact