Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 26 DEC 2024 22:12 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆكی هه‌رێمی کوردستان، سەرۆککۆماری ئێرانی بانگھێشتی ھەولێر کرد
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info-  لە بەردەوامیی سەردانەكەیدا بۆ تاران، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 31/7/2024 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەڕێز مەسعوود پزشكیان سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران كۆبووەوە.

 

لە كۆبوونەوەكەدا بەڕێز سەركۆماری ئێران سوپاسی بەشداریی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوەری لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردن و دەستبەكاربوونیدا كرد، هه‌روه‌ها دووپاتی كردەوە كە ئێران له‌ هه‌موو بواره‌کاندا خوازیاری برەودانە بە پەیوەندییەكان و هاریکاریی هاوبه‌شی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و عێراقدا.

 

لای خۆیەوە سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سوپاسی بانگهێشتەكەیانی كرد و دووپاتی كردەوە كە هەرێمی كوردستان ئێران بە دراوسێیەكی گرنگی خۆی دەزانێت و کار ده‌کات بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێراندا، هه‌وره‌ها سه‌رۆک پزشکیانی بانگهێشتی هه‌ولێر کرد له‌ کاتی سه‌ردانی چاوه‌ڕوانکراویدا به‌ به‌غدا.

 

بەڕێزیان جەختی لەوەش كردەوە كە هەرێمی كوردستان خوازیارە ڕێژەی گەشتیارانی ئێرانی بۆ باشووری عێراق لە ڕێگەی هەرێمی كوردستانەوە و زیاتر و ئاڵوگۆڕى بازرگانی لەنێوان هەردوولادا فراوانتر ببێت، داكۆكی لەوەش كردەوە كە هەرێمی كوردستان هیچ كاتێك بۆ ئێران و وڵاتانی دراوسێ نابێتە سەرچاوەی هەڕەشە.

 

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ شاندى یاوه‌رى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ بوو، هه‌ردوولا ستایشی په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ و له‌مێژینه‌ی ئێران و هه‌رێمی کوردستانیان کرد و ئاماژه‌یان به‌ هاریکاریی ئه‌منیی کارای ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستاندا کرد بۆ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری.




دوایین هەواڵەکان

کرمانج عیزەت بۆ KDP: پلانی پارتی خۆی لە دوو خاڵدا دەبینێتەوە

THURSDAY, 26 DECEMBER 2024 21:12:22

سۆران-KDP.info- بەرپرسی لقی ٢٦ی پارتی دەڵێت، پارتی بەشێکە لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و بە ئومێدەوە پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکەین و پارتی ئامادەکاریی کردووە بە پلانێکی گەورە دەچێت ساڵی نوێ.

 

خانی بۆ KDP: ئەمساڵ داھاتی سەرچاوەکانی ئاو کەمترە لە پار

THURSDAY, 26 DECEMBER 2024 18:12:16

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمساڵ داھاتی سەرچاوەکانی ئاو بەھۆی کەمی بارانبارین تا ئەم ساتەوەختە کەمترە لە پار، بەڵام ھێشتا لە سەرەتای وەرزی زستانین، ئەگەری بارانبارین تا ناوەڕاستی مانگی پێنج ھەیە و پلانی کۆکردنەوەی ئاومان ھەیە.

 

ساڵی نوێ هه‌موو فه‌رمانبه‌ران سوودمه‌ند ده‌بن له‌ وه‌رگرتنی زه‌وی

THURSDAY, 26 DECEMBER 2024 15:12:05

هه‌ولێر -KDP.info- به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی پێی وایه‌ له‌ ساڵی نوێ هه‌موو فه‌رمانبه‌ران سوودمه‌ند ده‌بن له‌ وه‌رگرتنی پارچه‌ زه‌وی و نزیكه‌ی 400 هه‌زار فۆرم گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ وه‌زاره‌ت.

 

له‌ زاخۆ 25 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان ڕاده‌گه‌یەندرێ

THURSDAY, 26 DECEMBER 2024 14:12:36

زاخۆ- KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی زاخۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ ساڵی نوێ ڕاده‌گه‌یه‌ندرێ و دەبێتە ساڵی زیاتر گرینگیدان به‌ كه‌رتی پیشه‌سازی له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ".

 

ماڵپەڕی KDP ئاماری پڕۆژەکانی حکوومەتی ھەرێم لە پارێزگای دھۆک بڵاودەکاتەوە

THURSDAY, 26 DECEMBER 2024 13:12:53

دھۆک-KDP.info- بەپێی ئامارێکی پارێزگای دھۆک ئەو پڕۆژانەی لە کابینەی نۆیەم لەو پارێزگایە ئەنجامدراوە، ھەزار و ٣١٤ پڕۆژەیە بە گوژمەی زیاتر لە ٣ ترلیۆن و ١٠٧ ملیار دینار.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact