Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 8 SEP 2024 06:41 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

محەممەد کەمال بۆ KDP: تەقەكردن لە بارەگای لقی سێی پارتی پێشهاتێکی خراپە
| KDP.info


کەرکووک-KDP.info- بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، تەقە لە بارەگای لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک کراوە و به‌رپرسی لق رایده‌گه‌یه‌نێت: ئامانجی تەقەکەرەکان گرتنی خاڵێکی پاسەوانی بارەگاکە بووە.

محەممەد کەمال، بەرپرسی لقی سێی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە نزیک بارەگای لقمان بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر 3:00 لە دوو شوێنی جیاوازەوە بە  قەناسە و دەستڕێژ، تەقە لە بارەگاکەمان کراوە و پاسەوانەکانی ئێمەش وەڵامیان داونەتەوە شەڕ ڕووی داوە".

دەشڵێت: "ئامانجی تەقەکەرەکان گرتنی خاڵێکی پاسەوانی بارەگاکە بووە، کە یەکەمجار تەقە لەوێ کراوە و دواتر بێنە نێو لقەوە و کردەوەی تیرۆریستی بکەن".

محەممەد کەمال، بەرپرسی لقی سێ ئاماژەی بەوەش دا: "ڕووداوەکە هیچ زیانی گیانی نەبووە، بەڵام پێشهاتێکی خراپە و پێویستە لێکۆڵینەوەی ورد لە بابەتەکە بکرێت".




دوایین هەواڵەکان

بەڕێوەبەری ناحیە بۆ KDP: كەسنەزان پێی ناوەتە قۆناغێكی زێڕین و مێژوویی

SATURDAY, 07 SEPTEMBER 2024 22:09:40

ھەولێر-KDP.info- ناحیەی كەسنەزان كە ئێستا بەهۆی شەقامە خێراكانی 120 مەتری و 150 مەتری، دەكەوێتە بازنەی هەولێرەوە، لە ناحیەیەكی دوورەدەستی كەم خزمەتگوزارییەوە، گۆڕاوە بۆ ناوچەیەك نەوەك جێی سەرنجی خەڵكی هەولێرە، بەڵكوو بەهۆی ئەوەی گەورەترین شاری یاریی لە عێراق و گەورەترین باخچەی ئاژەڵانیش لە عێراقدا هەر لەو دەڤەرەیە، جێی سەرنجی هەموو خەڵكی هەرێمی كوردستان و عێراقە، لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتیشدا، بە تایبەت بایەخی پێ دراوە.

 
پارێزگاری هەولێر: سبه‌ی لۆ هه‌ولێر ڕۆژێکی زۆر خۆشه‌

SATURDAY, 07 SEPTEMBER 2024 21:09:51

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیارە سبەی پڕۆژەی تەواوکردن و ڕاکێشانی ئاوی ئیفراز چوار رابگەیێنێت.

 
وەزیری دارایی: وەرگرتنی مووچە دەبێتە دیجیتاڵی و ئه‌و سیستەمه‌ی ئێستا نامێنێت

SATURDAY, 07 SEPTEMBER 2024 21:09:50

ھەولێر-KDP.info- وەزیری دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سیستەمی "هەژماری من" سیستەمێکی پێشکەوتووی بانکییە لەڕێی کارتی بانکەوە هەم تەوتین دەکرێت، هەم خزمەتگوزاریەکی زۆری بانکی پێشکەش بە مووچەخۆران دەکرێت.

 
سبەی کۆبوونەوەكانی هەردوو ئەنجوومەن دەستپێدەکه‌ن و دوو رۆژ دەخایەنن

SATURDAY, 07 SEPTEMBER 2024 20:09:09

ھەولێر-KDP.info- شاندێكی باڵای دارایی حكوومەتی عێراق بە سەرۆكایەتیی فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری گەیشتنە هەولێر و لەلایەن شاندێكی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازیان لێكرا.

 
وته‌بێژی پارتی له‌ كه‌ركووك: "تا ئێستا بڕیارمان نه‌داوه‌"

SATURDAY, 07 SEPTEMBER 2024 16:09:58

كه‌ركووك-KDP.info- گوته‌بێژی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی له‌ كه‌ركووك ئاشكرایكرد، تا ئێستا هیچ بڕیارێك نه‌دراوه‌ بۆ به‌شداری پارتی له‌ كۆوبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه‌.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact