Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 8 SEP 2024 04:41 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وه‌زیری ته‌ندروستی: ده‌مانه‌وێت گرینگی به‌ ژێرخانی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین بده‌ین
| KDP.info


ڕانیە -KDP.info- وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات: حكوومه‌ت گرینگی به‌ كه‌رتی ته‌ندروستی له‌ ڕاپه‌رین ده‌دات، سوپاسی ئه‌و لایه‌نانه‌ش دەکات كه‌ هاوكاریان بوون.

ئه‌مرۆ پێنجشەممە، 25ی تەمموزی 2024، د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا له‌ ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین ڕایگەیاند: ئێمە لێرەین بۆ کردنەوەی ئەو سەنتەرە نوێیەی فریاگوزاری ژمارە 122، بۆ فراونکردنی ژێرخانی ئابووری و چارەکردنی کێشە و گیروگرفتی هاووڵاتییان.

ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو: دروستکردنی ئەو سەنتەرە بۆ فراوانکردن و دروستکردنی ژێرخانی نوێ و بۆ چالاککردنی فریاگوزاری خێرای ژمارە 122، هەروەها بۆ بەهاناوەچوونی هاووڵاتییانە لە هەر ڕووداو و کارەساتێکی ڕووبەڕووی دەبنەوە.

سامان بەرزنجی گوتیشی: ئێمە وەکو وەزارەتی تەندروستی سوپاسی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی ڕاپەڕین دەکەین و سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕینیش دەکەین کە هەردەم پاڵپشتیی کەرتی تەندروستیی کردووە، بەردەوام لەگەڵمانە بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی هاووڵاتییان و کێشە و گیروگرفتیان بگاتە ئاستی چارەکردن.

وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌شڵێت: لە هاتنمان بۆ ڕاپەڕین ئەو بەشی فریاکەوتنە نوێیەمان بەسەرکردەوە کە لە نەخۆشخانەی شارۆچکەی سەنگەسەر کراوه‌ته‌وه‌.   تێچووی دروستکردن نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی نزیکەی 200 ملیۆن دینارە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی ڕاپەڕین، لەسەر بودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابین کراوە،  ئەو بەشە، چەند پێداویستییەکی کەمی ماوە ئەویش لەو ماوەیە دابین دەکرێت.




دوایین هەواڵەکان

بەڕێوەبەری ناحیە بۆ KDP: كەسنەزان پێی ناوەتە قۆناغێكی زێڕین و مێژوویی

SATURDAY, 07 SEPTEMBER 2024 22:09:40

ھەولێر-KDP.info- ناحیەی كەسنەزان كە ئێستا بەهۆی شەقامە خێراكانی 120 مەتری و 150 مەتری، دەكەوێتە بازنەی هەولێرەوە، لە ناحیەیەكی دوورەدەستی كەم خزمەتگوزارییەوە، گۆڕاوە بۆ ناوچەیەك نەوەك جێی سەرنجی خەڵكی هەولێرە، بەڵكوو بەهۆی ئەوەی گەورەترین شاری یاریی لە عێراق و گەورەترین باخچەی ئاژەڵانیش لە عێراقدا هەر لەو دەڤەرەیە، جێی سەرنجی هەموو خەڵكی هەرێمی كوردستان و عێراقە، لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتیشدا، بە تایبەت بایەخی پێ دراوە.

 
پارێزگاری هەولێر: سبه‌ی لۆ هه‌ولێر ڕۆژێکی زۆر خۆشه‌

SATURDAY, 07 SEPTEMBER 2024 21:09:51

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیارە سبەی پڕۆژەی تەواوکردن و ڕاکێشانی ئاوی ئیفراز چوار رابگەیێنێت.

 
وەزیری دارایی: وەرگرتنی مووچە دەبێتە دیجیتاڵی و ئه‌و سیستەمه‌ی ئێستا نامێنێت

SATURDAY, 07 SEPTEMBER 2024 21:09:50

ھەولێر-KDP.info- وەزیری دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سیستەمی "هەژماری من" سیستەمێکی پێشکەوتووی بانکییە لەڕێی کارتی بانکەوە هەم تەوتین دەکرێت، هەم خزمەتگوزاریەکی زۆری بانکی پێشکەش بە مووچەخۆران دەکرێت.

 
سبەی کۆبوونەوەكانی هەردوو ئەنجوومەن دەستپێدەکه‌ن و دوو رۆژ دەخایەنن

SATURDAY, 07 SEPTEMBER 2024 20:09:09

ھەولێر-KDP.info- شاندێكی باڵای دارایی حكوومەتی عێراق بە سەرۆكایەتیی فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری گەیشتنە هەولێر و لەلایەن شاندێكی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازیان لێكرا.

 
وته‌بێژی پارتی له‌ كه‌ركووك: "تا ئێستا بڕیارمان نه‌داوه‌"

SATURDAY, 07 SEPTEMBER 2024 16:09:58

كه‌ركووك-KDP.info- گوته‌بێژی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی له‌ كه‌ركووك ئاشكرایكرد، تا ئێستا هیچ بڕیارێك نه‌دراوه‌ بۆ به‌شداری پارتی له‌ كۆوبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه‌.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact