Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 8 SEP 2024 04:46 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پارێزگاری هه‌ولێر هاوشانی سه‌ركرده‌ و پارێزگاره‌كانی جیهان به‌شداری له‌ ئۆلۆمپیادی 2024 ده‌كات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.7.25، لە سەرۆکایەتى شارەوانى پاریس، بە بەشدارى  پارێزگار و سەرۆک شارەوانییەکان و ئەمین عامەکانى پایتەختى وڵاتانى جیهان کە سەرجەمیان میوانى ئۆلۆمپیادی 2024ن، کە ئەمساڵ لە پاریسى پایتەختى فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێریش بە داوەتی فەرمی ئان ئیدلگۆ، سه‌رۆكى شاره‌وانى پاریس وەک شاندی فەرمى وڵاتان بەشدارە.

لە کۆنفرانسەکەدا کە دوو ڕۆژ دەخایەنێ، سێ تەوەر پێشکەشکرا، کە یەکەمیان تایبەت بوو بە  گۆڕانکاریەکانی کەش و هەوا و لێکەوتەکانى، دووەمیان چۆنیەتى مامەڵکردنى کەناڵەکانى ڕاگەیاندن و میدیاکان بوو لەگەڵ ئەو پرسە جیهانییە، سێیەمیش تایبەت بوو بە سود وەرگرتن لە وزەى خاوێن و ژینگە و سەوزکردنى شارەکان، لەلایەن پسپۆر و شارەزایان و ئامادەبووانەوە بەشێوەیەکى زانستى گفتوگۆیان لە بارەوە کرا.
جێگەى باسە،  ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر بە داوەتی فەرمی ئان ئیدلگۆ، سه‌رۆكى شاره‌وانى پاریس لەگەڵ سەرۆک شارەوانیی و ئەمین عامەکانى پایتەختى وڵاتان و چەندین سەرۆک و سەرکردەى ترى وڵاتانى جیهان بە فەرمى بانگهێشت کراوە بۆ ئامادەبوون لە ڕێورەسمى  دەسپێکى یارییەکانی ئۆلۆمپی و پارا ئۆڵەمپی 2024 کە ئێوارەى سبەى هەینى 2024.7.26، لە پاریسی پایتەختی وڵاتى فەڕەنسا دەست پێدەکات.




دوایین هەواڵەکان

بەڕێوەبەری ناحیە بۆ KDP: كەسنەزان پێی ناوەتە قۆناغێكی زێڕین و مێژوویی

SATURDAY, 07 SEPTEMBER 2024 22:09:40

ھەولێر-KDP.info- ناحیەی كەسنەزان كە ئێستا بەهۆی شەقامە خێراكانی 120 مەتری و 150 مەتری، دەكەوێتە بازنەی هەولێرەوە، لە ناحیەیەكی دوورەدەستی كەم خزمەتگوزارییەوە، گۆڕاوە بۆ ناوچەیەك نەوەك جێی سەرنجی خەڵكی هەولێرە، بەڵكوو بەهۆی ئەوەی گەورەترین شاری یاریی لە عێراق و گەورەترین باخچەی ئاژەڵانیش لە عێراقدا هەر لەو دەڤەرەیە، جێی سەرنجی هەموو خەڵكی هەرێمی كوردستان و عێراقە، لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتیشدا، بە تایبەت بایەخی پێ دراوە.

 
پارێزگاری هەولێر: سبه‌ی لۆ هه‌ولێر ڕۆژێکی زۆر خۆشه‌

SATURDAY, 07 SEPTEMBER 2024 21:09:51

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیارە سبەی پڕۆژەی تەواوکردن و ڕاکێشانی ئاوی ئیفراز چوار رابگەیێنێت.

 
وەزیری دارایی: وەرگرتنی مووچە دەبێتە دیجیتاڵی و ئه‌و سیستەمه‌ی ئێستا نامێنێت

SATURDAY, 07 SEPTEMBER 2024 21:09:50

ھەولێر-KDP.info- وەزیری دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سیستەمی "هەژماری من" سیستەمێکی پێشکەوتووی بانکییە لەڕێی کارتی بانکەوە هەم تەوتین دەکرێت، هەم خزمەتگوزاریەکی زۆری بانکی پێشکەش بە مووچەخۆران دەکرێت.

 
سبەی کۆبوونەوەكانی هەردوو ئەنجوومەن دەستپێدەکه‌ن و دوو رۆژ دەخایەنن

SATURDAY, 07 SEPTEMBER 2024 20:09:09

ھەولێر-KDP.info- شاندێكی باڵای دارایی حكوومەتی عێراق بە سەرۆكایەتیی فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری گەیشتنە هەولێر و لەلایەن شاندێكی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازیان لێكرا.

 
وته‌بێژی پارتی له‌ كه‌ركووك: "تا ئێستا بڕیارمان نه‌داوه‌"

SATURDAY, 07 SEPTEMBER 2024 16:09:58

كه‌ركووك-KDP.info- گوته‌بێژی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی له‌ كه‌ركووك ئاشكرایكرد، تا ئێستا هیچ بڕیارێك نه‌دراوه‌ بۆ به‌شداری پارتی له‌ كۆوبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه‌.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact