هەولێر-KDP.info- چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره‌ی جیهان، له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق سەرقاڵی گرتنەبەری ڕێکارن، بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی گشتییان له هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه و په‌رله‌مانتارێكی پارتیش ده‌ڵێ، ئێستا ڕێكاره‌كان ده‌ستیان پێكردووە.
به‌پێی زانیاریی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، چه‌ند ده‌وڵه‌تێك له ئاستی جیهاندا، كه نوێنه‌رایه‌تییان له عێراق هه‌یه، سەرقاڵی ئەوەن مامه‌ڵه‌ی یاسایی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق پێشكه‌ش بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له كوردستانیش نوێنه‌رایه‌تییان بكرێته‌وه.
ئامانج هه‌ركی، په‌رله‌مانتاری فڕاکسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "پێنج ده‌وڵه‌ت كه نوێنه‌رایه‌تییان له عێراق هه‌یه، به‌نیازن نوێنه‌رایەتییان له كوردستانیش بكه‌نه‌وه، له‌وانه (ئازه‌ربایجان، فلیپین، ڤه‌نزویللا، میسر و به‌نگلادیش)، کە ئێستا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق دەستیان بە ڕێکاری یاسایی کردووە، چونكه ئه‌مه ڕێكاری ده‌وێت".
هەرکی ڕاشیگه‌یاند، به فه‌رمی ئه‌م وڵاتانه داواكارییان بۆ ئەم مەبەستە پێشكه‌ش كردووه.