Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 5 FEB 2025 15:54 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پارتی دیموکراتی کوردستان بانگهێشتی کۆنگرەی نیشتمانی کۆمارییەکان دەکرێت
| KDP.info


ئەمەریکا-KDP.info- پارتی دیموکراتی کوردستان وەک یەکەم حیزب لە عێراق و کوردستان بانگهێشتی کۆنگرەی نیشتمانی کۆمارییەکان دەکرێت بۆ دەستنیشانکردنی کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکی داهاتووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

پارتی کۆماریی ئەمەریکا کۆنگرەی نیشتمانی خۆی دەستپێدەکات و، زۆزان بەرواری، بە نوێنەرایەتی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری دەکات. کۆنگرەی نیشتمانی کۆماری بۆ دەستنیشانکردنی کاندیدی ئەو پارتەیە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی داهاتووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

هاوکات لە عێراقدا پارتی دیموکراتی کوردستان تەنها حیزبی سیاسیە بانگهێشت کراوە بۆ ئەو کۆنگرەیە.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حكوومەت، ڕەزامەندی لەسەر نوێکردنەوەی مینحەی 1500 مامۆستای ئاینی دا

WEDNESDAY, 05 FEBRUARY 2025 13:02:25

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، 5ـی شوباتی 2025، بە فەرمانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، مەسروور بارزانی، ڕەزامەندی بۆ نوێکردنەوەی مینحەی 1500مامۆستایانی ئاینی بۆ ساڵی 2025 درا.

 
پێشتر لە ڕێگەی (KDP.info)وە ئەو داواکاریەی ڕۆژنامەنووسانمان بە حکوومەت گەیاند.. گەشبینین

WEDNESDAY, 05 FEBRUARY 2025 13:02:46

هەولێر-KDP.info- نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان گوتی، بە فەرمیی داوامان لەسەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە ڕۆژنامەنووسانیش لە وەرگرتنی زەوی سود مەندبن، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت پێدانی زەوی بە ڕۆژنامەنووسان بکەوێتە دوای فەرمانبەران، کە نزیکەی ٢ھەزار ڕۆژنامەنووس لە وەرگرتنی زەوی سودمەند دەبن.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیى له‌ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی UN كرد

WEDNESDAY, 05 FEBRUARY 2025 12:02:52

هەولێر-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2025/2/5 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لحه‌سسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بواره‌كانى هاوکاریی نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و عێراق و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.

 
گەشتەكانمان لەگەڵ دیمەشق دەستیپێکردۆتەوە و ڕۆژانەش ٧٢ گەشت ئەنجامدەدرێن

WEDNESDAY, 05 FEBRUARY 2025 12:02:20

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر گوتی، دوای وەستانی گەشتە ئاسمانیەکانمان لەگەڵ دیمەشق جارێکی دیکە گەشتەكانمان دەستیپێکردۆتەوە و ئێستاش ڕۆژانە گەشتمان بۆ سووریا ھەیە و بەگشتیش ڕۆژانە ٧٢ گەشتمان لەگەڵ وڵاتان ھەیە.

 
سەرۆكی حكوومەت گەورەترین پێشانگەی نێودەوڵەتی تەندروستی كردەوە

WEDNESDAY, 05 FEBRUARY 2025 10:02:31

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گەورەترین پێشانگەی نێودەوڵەتیی تەندروستی لە هەولێر دەكاتەوە، كە تێیدا نوێترین داهێنان و دەرمان و پێویستییە پزیشكییەكانی تێدا دەخرێتە ڕوو.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact