Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 18 OCT 2024 08:50 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرکەوتنی ئافرەتان لە چوارچێوەی کاری سیاسی پارتیماندا
| KDP.info


زیــــــبا تـەهـــــــــــا

لەسەر ئاستی جیھان پەرەپێدان و پاڵپشتیکردنی ماف و پرسی ئافرەتان بەیەکێک لەمیکانیزمەکانی پێشکەوتنی کۆمەڵگە دادەنرێت، ئەگەر ئەم ھەنگاوە لەناو چوارچێوەی کاری پارتێکی سیاسی بێت زیاتر دەبێتە جێگەی بایەخ و پێشکەوتن، چونکە بەرێوەبردن و پلانی ستراتیژی پارتی سیاسی ھۆکارێکە بۆ گەشەکردن و پەرەسەندنی بنەماکانی پێشکەوتنی کۆمەڵگە.

پارتی دیموکراتی کوردستان، کە گەورەترین پارتی سیاسیە لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە لەدامەزراندنیەوە ھەوڵیداوە گرنگیەکی تایبەت بە ئافرەتان بدات و ھەنگاوی جدی بەو ئامانجە ناوە، دامەزراندنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان نموونەیەکی دیاری ئەو بەھەندوەرگرتنەیە. دامەزراندنی ئەم رێکخراوە لەسەر راسپاردەی بارزانی نەمر باوکی روحی کورد بووە، کە ئەمەش ھێمایە بۆ بروابوونی تەواوی بە بوون و پرسی ئافرەتان، و بە زەروورییەتی زانیوە ئافرەتانیش وەک پیاوان بەشداربوویەکی کارای ناو بواری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری بن، و بەشێکی سەرەکی بن لەبەرێوەبردنی کۆمەڵگە. ئەم بڕوابوونە بە ئافرەت وایکرد کە بەردەوام پارتی دیموکراتی کوردستان پاڵپشتی سەرەکی بێت بۆ پەرەپێدان و گەشەپێدانی توانا و لێھاتووییەکانی ئافرەتان لەناو خودی کاری سیاسی پارتی و لەناو کۆمەڵگە و دامەزراوە جیاوازەکاندا، بۆتە بنەمایەک کە بەردەوام ئافرەتان لەناو کار و خەباتی سیاسی ھەست بەئامان و دڵنیایی بکەن و خواستیان لەپێشخستنی کۆمەڵگەبێت لەرێگەی کارکردنیان لەناو چوارچێوەی کاری پارتیدا.

لەو روانگەوە دەبینین کە کۆنگرە لەدوای کۆنگرە رێژەی بەشداری ئافرەتان لەتەواوی ئۆرگانە جیاوازەکانی پارتیمان زۆردەبێت، ھاوکات زیاتر ھەوڵدەدەن کارەکتەرێکی سەرکەوتووی حزبی بن و ببنە ئەندامێکی کارا، ئەم پێشکەوتنەش لەکۆنگرەی چواردەدا بەروونی دیارە و ژمارەیەکی بەرچاوی ئافرەتان لە ھەڵبژاردنی ئۆرگانەکاندا خۆیان کاندید کرد و پلەی جیاوازیان بەدەستھێناوە، بەتایبەت ئەندامانی یەکێتی ئافرەتان ئەوانەی بەشداریان لە ھەڵبژاردنی ئۆرگانەکاندا کرد توانیان سەرکەوتنێکی گەورە تۆمار بکەن و براوەی ھەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی پارتیمان بن، ئەمەش شانازی و دەستکەوتێکی مەزنە بۆ رێکخراوەکەمان کە بەھۆی پاڵپشتی بەردەوامەوە توانیان ئەو قۆناغە لەکاری سیاسیدا ببڕن.

ئاشکرایە پاڵپشتی و ھاندانی ھەمیشەیی سەرکردایەتی پارتیمان بەتایبەت جەنابی سەرۆک بارزانی گەورەترین و شانازیترین دەستکەوتە کە ئافرەت وەک نایابترین و بێ وێنەترین نموونە ئاماژە پێ دەکات و بەھۆکاری سەرکەوتنی شۆڕشەکانی کوردی دەزانێت، ھەروەھا پشتگیری رێزدار مەسروور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتیمان، یەکێکیترە لەو میتۆدانەی ئەم رێکخراوە پشتی پێ دەبەستێت و رێنمایی و ئامۆژگارییەکانی بەرێزیان وەک پلان و ستراتیژییەتی چالاکیەکانی رێکخراو دەزانێت، ھەروەک لەکۆبونەوەی مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ئەو ھەنگاو و خاڵانەی بۆ روونکردینەوە کە پێویستە وەک رێکخراوێکی گەورە و کاریگەر لەناو کۆمەڵگەدا بتوانین خزمەتی زیاتر پێشکەش بە ئافرەتان بکەین و ھانیان بدەین کە دەبێت گرنگی پتر بە لێھاتووییە کەسیەکانی خۆیان بدەن و پێشبکەون.

ئێمەش وەک یەکێتی ئافرەتان بەردەوام بەڵێنی پابەندبوونمان بە ئەجێندا و پلانی پارتیمان دەدەین، کە رێکخراوەکەمان ھەمیشە بە چالاکترین و سەرەکیترین رێکخراوی داکۆکیکردن لەمافی ئافرەتان بزانین و لەسەر ئەو رێچکەیە بەردەوام بین کە لەساڵی ١٩٥٢ەوە کاری لەسەر دەکرێت، ھەروەھا دەبینە بەشێکی سەرەکی لەپێشکەوتن و ئەو خزمەتانەی پارتیمان پێشکەش بە خەڵکی کوردستان دەیکات و خۆی بە خەمخۆری گەشەسەندنی ھەرێمی کوردستان و پرسی نەتەوەیی کورد و خەڵکی کوردستان دەزانێت، ھاوکات رایەڵێک بین لەنێوان ئافرەتانی کوردستان و جیھان و بەوپەڕی توانامانەوە لەھەوڵی پێشخستنی نیشتمان و وڵاتماندا بین و ھۆکارێک بین بۆ بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئاشتی و پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی، لەبەرئەوەی ئافرەتان دەتوانن ئەو ھێزە نەرمەبن کە کۆمەڵگە بگۆڕن و لەھەمانکاتدا پارێزگاری لەڕەسەنیەت و کلتوری کۆمەڵگە بکات.

 

سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان




دوایین هەواڵەکان

دوو خانەوادەی یەکێتی پەیوەندییان بە ڕیزەکانی پارتییەوە کرد

THURSDAY, 17 OCTOBER 2024 23:10:56

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر دوو خانەوادەی دیاری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەیوەندیان بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کرد و وازیان لە ڕیزەکانی یەکێتی ھێنا.

 

لە ئاکرێ و شێخان بە سەدان ئەندام و لایەنگری یەکێتی پەیوەندییان بە ڕیزەکانی پارتییەوە کرد

THURSDAY, 17 OCTOBER 2024 22:10:08

ئاکرێ-KDP.info- ئەمڕۆ لە سنووری ھەردوو لقی ئاکرێ و شێخان بەسەدان ئەندام و لایەنگری یەکێتی نیشتیمانی  کوردستان پەیوەندیان بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کرد و وازیان لە ڕیزەکانی یەکێتی ھێنا.

 

سەرۆکی ھەرێم پێشوازی لە بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی ھێزەکانی ئەڵمانیای لە عێراق کرد

THURSDAY, 17 OCTOBER 2024 22:10:22

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی ھێزەکانی ئەڵمانیای لە عێراق کرد و جەختیشی کردەوە کە ھێشتا داعش ھەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر عێراق و ناوچەکە.

 

نێچیرڤان بارزانی: داهاتووی کوردستان ئه‌مانه‌تی ده‌رچووانی زانکۆیه

THURSDAY, 17 OCTOBER 2024 21:10:35

دھۆک-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧-١٠-٢٠٢٤ لە دھۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەشداری لە ڕێوڕەسمی بیست و نۆیەمین خولی دەرچووانی زانکۆی دھۆک کرد کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و مامۆستایانی زانکۆ و کەسایەتییانی ئەکادیمی و کەسوکاری قوتابیانی دەرچوو تێیدا ئامادەبوون.

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند

THURSDAY, 17 OCTOBER 2024 18:10:40

ھەولێر-KDP.info-  دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 17ـی تشرینی یەکەمی 2024، لە کاتی سەردانێکیدا بۆ گەڕەکی شادی لە شاری هەولێر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند، کە ئامانج لێی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە بۆ سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact