Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 26 DEC 2024 23:50 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ھەڵبژاردنی ئۆرگانەکانی پارتی ئافرەتانی دڵخۆش کرد
| KDP.info


ھەڵەبجە-KDP.info-  کادیرە ئافرەتەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان، لە هەڵبژاردنى ئۆرگانە حزبییەکان دەڵێن: ڕێژەیەکى بەرچاوى ئافرەت هاتوونەتە پێشەوە، ئەوەش پێمان دەڵێ سەرۆک بارزانى و پارتیمان، گرنگى بە تواناى ئافرەتان دەدەن، جێگاى خۆشحاڵییە کە لە هەموو جومگەکانى پارتى ئافرەت ڕۆڵى کاراى هەیە. 

 

تەرزە محەمەد مامۆستای زانکۆ و کادیرى پێشکەوتووى پارتى، بە ماڵپەڕى فەرمیی پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند: بڕیارى کۆنگرەى ١٤ى پارتییمان بە دانانى هاتنە پێشەوەی ٢٥% بۆ کادیرى ئافرەت لە ئۆرگانەکانى حزب، لە سەرکردایەتى بۆ ڕێکخراو، وەکو خۆى جێبەجێ کرا، ئەو ئافرەتانەى هاتوونەتە پێشەوە کادیرى گەنج و بەتوانان، ئافرەتانى پارتى لە کۆنگرە و هەڵبژاردنى ئۆرگانەکانیش زۆرینەیان بە دەنگى خۆیان سەرکەوتن، بەشێکى زۆر کەمیان بە کۆتا سەرکەوتوون. 

تەرزە محمەد گوتیشى: لە سەردەمى بارزانى نەمر تا ئێستاش پارتی لە هێنانە پێشەوەى ئافرەت و پاراستنى مافەکانیان و ڕۆڵپێدانیان لە ناوەندی حزبى و حکوومیدا پێشەنگ بووە، گرنگ ئەوەیە ئێستا ئافرەتان خۆیان بتوانن ڕۆڵ بگێڕن و پێشەنگبن لە هێنانەوەى پێشەوەى ئافرەت و پێگەیاندنى کادیرى باش بۆ حزب و دامەزراوەکانى دەوڵەت، ئافرەت، لەناو پارتى، جومگەی گرنگى دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە، جەنابى سەرۆک هەمیشە بەرگری لە مافەکانى ئافرەت دەکات. 

شنیا هۆشیار حوسێن کادیرى پێشکەوتووى یەکێتى قوتابیانى کوردستان، لەو بارەیەوە بە ماڵپەڕى فەرمیی پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند: پارتى هەمیشە هەنگاوی زۆر باشی ناوە بۆ دروستبوونی کادری ئافرەت لە هەموو سەردەمەکاندا، لەم ساڵانەی کۆتاییشدا تایبەتیتر  لە کۆنگرەى ١٤ و هەڵبژاردنى ئۆرگانە حزبییەکان ڕێژەیەکی بەرچاو لە کادری ئافرەتی زۆر باش هێنرانە پێشەوە، ئەوەش پێمان دەڵێ سەرۆک بارزانى و پارتییمان هەمیشە  ڕۆڵى گرنگیان داوەبە ئافرەت و ڕێگای بۆ ئاسانکراوە بۆ ئەوەی بتوانێت سەرکەوتن بەدەست بێنێت. 

شنیار هۆشیار ئاماژەى بەوەش کرد: پارتى دیموکراتى کوردستان لەناو حکوومەت و پەرلەمان و ناوخۆی حزبیش ڕۆڵی گرنگی بە ئافرەتان داوا و پۆستى هەستیاریان بە ئافرەت سپاردووە، ئێمە بڕوامان وایە هیچ حزبێک هاوشێوەى پارتى، لە دامەزراوەکانى پەرلەمان و حکوومەت و ئۆرگانە حزبییەکان کاری بۆ سەرخستنی ئافرەتان نەکردوە. 

ئافرەت بە پاڵپشتى پارتى توانیویەتى پۆستى باڵا وەربگرێت، ئەوەى دەیبینین، پاش هەڵبژاردنەکانى ئۆرگانەکانى پارتى، لە ئۆرگانە حزبییەکانیش ئافرەت توانیویەتى بە ڕێژەیەکى زۆر باش بێتە ناو کایەی سیاسیەوە، ئەمەش جێگای خۆشحاڵیە و وا لە ئافرەتان دەکات بە گڕ و تینێکی زیاترەوە بێنە مەیدانی خزمەتکردن. 

 

تاڤان بارزان کادیرى پارتى، بە ماڵپەڕى فەرمیی پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند: لە هەڵبژاردنى ئۆرگانەکانى پارتى، خۆشبەختانە لەو چوارچێوەیەى داندرابوو تواندرا بە ڕێژەیەکى زۆر باش ئافرەت بێتە پێشەوە، لەمەولا ڕۆڵى ئافرەتان لە هەموو ئۆرگانەکانى پارتیمان زیاتر دەبێت، پارتى و سەرۆک بارزانى هەمیشە گرنگى بە ڕۆڵى ئافرەتان دەدەن، ئەوەش واى کردووە ئافرەت لە هەموو جومگەکانى دەسەڵات لە ئۆرگانە حزبییەکان و پۆستە حکوومیەکان ڕۆڵى گرنگ بگێڕن. 

 

پارتى لە مەکتەبى سیاسى و کۆمیتەى ناوەندى بۆ لق و ناوچەکان و ڕێکخراوەکانى ڕێژەی ٢٥%ی بۆ ئافرەتان تەرحانکراوە، ئێستا ئەرکى ئافرەتانە بتوانن بە ڕۆڵى خۆیان هەستن و توانای خۆیان بسەلمێنن. 

عەزیز ڕەسووڵ




دوایین هەواڵەکان

کرمانج عیزەت بۆ KDP: پلانی پارتی خۆی لە دوو خاڵدا دەبینێتەوە

THURSDAY, 26 DECEMBER 2024 21:12:22

سۆران-KDP.info- بەرپرسی لقی ٢٦ی پارتی دەڵێت، پارتی بەشێکە لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و بە ئومێدەوە پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکەین و پارتی ئامادەکاریی کردووە بە پلانێکی گەورە دەچێت ساڵی نوێ.

 

خانی بۆ KDP: ئەمساڵ داھاتی سەرچاوەکانی ئاو کەمترە لە پار

THURSDAY, 26 DECEMBER 2024 18:12:16

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمساڵ داھاتی سەرچاوەکانی ئاو بەھۆی کەمی بارانبارین تا ئەم ساتەوەختە کەمترە لە پار، بەڵام ھێشتا لە سەرەتای وەرزی زستانین، ئەگەری بارانبارین تا ناوەڕاستی مانگی پێنج ھەیە و پلانی کۆکردنەوەی ئاومان ھەیە.

 

ساڵی نوێ هه‌موو فه‌رمانبه‌ران سوودمه‌ند ده‌بن له‌ وه‌رگرتنی زه‌وی

THURSDAY, 26 DECEMBER 2024 15:12:05

هه‌ولێر -KDP.info- به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی پێی وایه‌ له‌ ساڵی نوێ هه‌موو فه‌رمانبه‌ران سوودمه‌ند ده‌بن له‌ وه‌رگرتنی پارچه‌ زه‌وی و نزیكه‌ی 400 هه‌زار فۆرم گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ وه‌زاره‌ت.

 

له‌ زاخۆ 25 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان ڕاده‌گه‌یەندرێ

THURSDAY, 26 DECEMBER 2024 14:12:36

زاخۆ- KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی زاخۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ ساڵی نوێ ڕاده‌گه‌یه‌ندرێ و دەبێتە ساڵی زیاتر گرینگیدان به‌ كه‌رتی پیشه‌سازی له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ".

 

ماڵپەڕی KDP ئاماری پڕۆژەکانی حکوومەتی ھەرێم لە پارێزگای دھۆک بڵاودەکاتەوە

THURSDAY, 26 DECEMBER 2024 13:12:53

دھۆک-KDP.info- بەپێی ئامارێکی پارێزگای دھۆک ئەو پڕۆژانەی لە کابینەی نۆیەم لەو پارێزگایە ئەنجامدراوە، ھەزار و ٣١٤ پڕۆژەیە بە گوژمەی زیاتر لە ٣ ترلیۆن و ١٠٧ ملیار دینار.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact