Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 5 FEB 2025 22:02 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نازم ھەرکی: ئەوەی لە نەینەوا کرا دروستکردنی فیتنە بوو
| KDP.info


شنگال -KDP.info- نازم ھەرکی، بەرپرسی لقی ١٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شنگال گوتی: پێویستە ھەنگاوەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دووبارە نەبێتەوە، چونکە بیرکردنەوەیەکی مەترسیدارە و فیتنە دەخاتە نێوان پێکھاتەکان.

نازم ھەرکی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: دوای بڕیاری ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بۆ گۆڕینی بەرپرسی یەکە ئیدارییەکانی سنووری پارێزگای نەینەوا، بە تەواوی نایاسایی و نادەستووری بوو، ئێمە بە ھەموو شێوەیەک ڕەتمان کردەوە و پارێزگاریش ناتوانێت بڕیاری نایاسایی و نادەستووری جێبەجێ بکات، بۆیە بڕیارەکە ڕاگیرا و کاری پێ ناکرێت.

هەرکی دەشڵێ: ناکرێ کاری نایاسایی لەڕێگەی ئەنجوومەنەوە ئەنجام بدرێت، ئەوەی کرا کودەتایەک بوو، بە شێوەیەکی میلیشیایانە مامەڵەی لەگەڵدا کراوە، چونکە بۆ گۆڕینی بەرپرسە ئیدارییەکان، پێویستە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بکرێت، یاخود لە ئەنجوومەنی وەزیران یان ھاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت بڕیاری لێ بدرێت، بۆیە بێ گوێدانە ھیچ ڕێکارێکی یاسایی، ئەو کارەیان کردبوو.

دەشڵێ: دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگا لەبارەی دیاریکردنی بەرپرسی یەکە ئیدارییەکان نایاسایی بوو، بۆیە ھەر لە سەرەتاوە ئێمە ڕەتمان کردەوە، داوا دەکەین چیتر بڕیاری نایاسایی و نادەستووری بەسەر خەڵکی پارێزگای نەینەوادا نەسەپێندرێت، بە ھۆی ئەوەی ئەو پارێزگایە جیاوازە لەگەڵ پارێزگاکانی دیکە و پارێزگای پێکەوەژیانە و پێویستە بڕیارەکانی بە سازان بێت نەک بە زۆرینە، هەر ئەمجارە نا بەڵکو هەر کاتێک بڕیاری لەو شێوەیە بدرێت ڕێگە نادەین بڕیاری نایاسایی دژی نەینەوا بدرێت، چونکە ئێمە وەکو پارتی زۆرینەین و خاوەنی زۆرترین دەنگین، زیاتر لە ١٤٢ ھەزار دەنگمان بەدەست هێناوە، هەر بۆیەش ئەم بیرکردنەوە مەترسیدارانە کە فیتنەی نێوان پێکھاتەکانی لێ دەکەوێتەوە ڕەت دەکەینەوە.

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

شارەوانی بۆ KDP: ئاماده‌كاری دەکەین وه‌جبه‌یه‌كی دیكه‌ ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بکەین

WEDNESDAY, 05 FEBRUARY 2025 21:02:28

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسێکی وەزارەتی شارەوانی دەڵێت، ناوی ١٥٠ ھەزار فەرمانبەری دیکە ڕەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت بۆ پێدانی ڕەزامەندی وەرگرتنی زەوی.

 
وەزارەتی کارەبا: کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ ٨ گەڕەکی دیکەی شاری ھەولێر دابین دەکرێت

WEDNESDAY, 05 FEBRUARY 2025 20:02:14

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی کارەبا لە ڕێگەی پرۆژەی ڕووناکییەوە کارەبای نیشتیمانیی ٢٤ کاتژمێری بۆ ھەشت گەڕەکی دیکەی شاری ھەولێر دابین دەکات.

 
ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێک بۆ ڕێکخستنەوەی باری دارایی و داهات و خەرجییەکان و میلاک و بواری وەزیفی گشتیی بۆ ساڵی 2025 دەدات

WEDNESDAY, 05 FEBRUARY 2025 19:02:16

ھەولێر-KDP.info-  ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ڕاسپارد، کە لە پەیوەندی بەردەوامدابن لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ و کۆمپانیا نەوتیە بەرهەمهێنەرەکان لە هەرێم، تا لە زووترین کاتدا، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکاتەوە.

 

سەرۆکی حكوومەت، ڕەزامەندی لەسەر نوێکردنەوەی مینحەی 1500 مامۆستای ئاینی دا

WEDNESDAY, 05 FEBRUARY 2025 13:02:25

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، 5ـی شوباتی 2025، بە فەرمانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، مەسروور بارزانی، ڕەزامەندی بۆ نوێکردنەوەی مینحەی 1500مامۆستایانی ئاینی بۆ ساڵی 2025 درا.

 
پێشتر لە ڕێگەی (KDP.info)وە ئەو داواکاریەی ڕۆژنامەنووسانمان بە حکوومەت گەیاند.. گەشبینین

WEDNESDAY, 05 FEBRUARY 2025 13:02:46

هەولێر-KDP.info- نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان گوتی، بە فەرمیی داوامان لەسەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە ڕۆژنامەنووسانیش لە وەرگرتنی زەوی سود مەندبن، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت پێدانی زەوی بە ڕۆژنامەنووسان بکەوێتە دوای فەرمانبەران، کە نزیکەی ٢ھەزار ڕۆژنامەنووس لە وەرگرتنی زەوی سودمەند دەبن.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact