Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 18 OCT 2024 08:50 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پارتی، نوێبوونەوە، بەخشش و هەردەم پێشەنگ
| KDP.info


د. محه‌ممه‌د خدر مه‌ولوود

پارتی دیموکراتی کوردستان وەک پارتێکی کوردی و کوردستانی، چ بۆ باشوور و  کوردستانی عێراق، پاشان چ بۆ بەشەکانی دیکەی کوردستان هەر لە مێژوو و رۆژی دامەزراندنییەوە لە 16ی ئابی 1946دا لەنێو هزر و بیر و ئەندێشە و بەرنامەی کار و خەباتی دامەزرێنەر و رابەری سەرۆک مستەفا بارزانی دا، وەک پارتێکی خاوەن پڕەنسیپی دیموکراتی نیشتیمانی، هەر لە قۆناغی سەرەتای خەبات و تێکۆشانیدا  باوەڕی بە ئازادی و سەربەخۆیی گەلان هەبووە، لە نێویشیاندا باوەڕی تەواوی  بە هەبوونی تەواوی مافەکانی نەتەوایەتیی گەلی کورد و کوردستانیش.

لە دوای ئەو مێژووەوە، کە ئەمساڵ تەمەنی خەباتی شۆڕشگێڕیی شاخ و شارستانی و  مەدەنی و یاسایی و دەستووری دەگات بە 78ساڵ، وەک پارتێکی نیشتیمانی، هەروا وەک پارتێکی دیموکراتی، هەڵگری بنەما و میتۆدی باوەڕبوون بە مافەکانی مرۆڤ و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و ئازادییەکانی کۆمەڵگە و تاکە، لە پێناو هێنانەدیی مافی نەتەوەیی گەلی کورد و گەل و نەتەوەکانی دیکەی کوردستان و بڕیاردان لە مافی چارەنووسسازی، کە خۆی لە پرۆسەی سەربەخۆیی و بەدەوڵەتبوونی پرس و دۆزی کورددا دەبینێتەوە، لە خەبات و تێکۆشاندا بووە.

دیوەکەی دی، هاوکێشەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان، دوژمنان و ناحەزانیەتی

کە لە راستیدا دوژمنانی راستەقینەی پرس و دۆزی نەتەوەیی و نیشتیمانی کوردن  بەر لەوەی دوژمنی پارتی بن، هەر ئەو دوژمن و ناحەزانەش لەو باوەڕەدا بوونە کە پارتی دیموکراتی کوردستانە هەڵگری پەیامی راستەقینەی هاتنەدیی ئامانجە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانە و بەو راستییانە پارتی بە چەندین جۆر و شێوە تاقی کراوەتەوە،  گەر لە قۆناغەکانی خەباتیشدا نەیتوانیبێ هەموو مافەکانی ئەو ئامانجە بێنێتە دی، بەڵام هەرگیزا و هەرگیز سازشی نەکردووە.

سازشنەکردنی پارتی لەسەر پرسی چارەنووسسازی نیشتیمانی، نەتەوەیی، کە خۆی لە سەربەخۆیی و دامەزراندی دەوڵەتی کوردیدا دەبینێتەوە، لای ئەوانەی راستەوخۆ و ناراستەوخۆ ملیان لەبەر ملی پارتی ناوە و بە نهێنی و بە ئاشکرا دژایەتیی دەکەن، ناتوانن لەو راستییە لادەن و پرەنسیپی سازشنەکردنی پارتی لەسەر بابەتی هەستیاری

چارەنووسسازدا بەهەند وەرنەگرن و لە هەردوو باری شەڕ و ئاشتی لەگەڵ پارتی بوێریی ئەوەیان نییە ئەو بابەتە وەک سەودا و مامەڵە پێکردن بهێننە سەر مێزی گفتوگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان. چونکە پارتی دیموکراتی کوردستان سەودا و مامەڵە بە پرسی چارەنووسسازی نەتەوەییەوە ناکات.

ئەو پەیڤە سەرەتاییەمان هەموو بۆ ئەمەیە بڵێین، پرەنسیپە نیشتیمانییە نەتەوەییەکان چۆن جێگیر و نەگۆڕن و لەگەڵ سەردەم و پێشکەوتنەکانیشدا نوێ دەبنەوە و گۆڕانی ئەرێنییان بەسەردا دێ و بەند و خاڵی دیکەش دەگرنە خۆ، هەروا  ئاوایش پارتی بۆ کارکردن و درێژەدان بە خەباتی شارستانی و لە سەردەمی کۆمەڵگەی مەدەنی و پێشکەوتنە خێرایەکانی تەکنەلۆژیای دیجیتەڵی، وەک مرۆڤی زیرەکی خۆڕسک لە  پێشکەوتندایە و خۆی دەگونجێنێ لەگەڵ تەگەرە و قەیرانەکان تا گۆڕینیان بە دەرفەت و سەرکەوتن.

پارتی، بۆ چارەسەر و ساڕێژی برین و شوێنەواری کەموکوڕیی بابەتە نەرێنییەکانی خۆیشی شارەزایە و بە لێزانی خاڵ لەسەر پیتەکانی دادەنێت.

نهێنیی بەردەوامی و پێشکەوتن و بەخششی پارتی لە قۆناغە جیاجیاکاندا، کۆنگرە و کۆنفراسە، بە هەموو جۆرە کۆنفراسێک تا هی ئۆرگان و بارەگا و ناوچە و نووسینگە و بنکە و ناوەندەکانیش بێ، بە کۆڕ و کۆڕبەند و کۆبوونەوە و ڕەخنە و ڕەخنەکاری و  ڕەخنەلەخۆگرتن و دەستنیشانکردنی خاڵە لاواز و هەڵە و کێماسییەکانیش، کە جۆرێکن لە هەوا و هەناسە و ئۆکسجینی نوێ و خوێنی گەرمی تازەن بە بەر جەستەی پارتییەوە و نوێبوونەوەی پێ دەبەخشن و پارتی بە فۆڕمی تازە و ناوەڕۆکێکی پێشکەوتووتر و کراوەتر دێنێتەوە نێو جەماوەرە شۆڕشگێرەکەی، کە لەگەڵ پارت و هێزە سیاسییەکانی کوردستان و دەوڵەتان و هێز و لایەنانی نێودەوڵەتی، هاوپەیمانیش ڕژتر و تۆکمەتر  لە جاران بۆ پرسە چارەنووسازە ئایندەییەکان دێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ و گوتاروگفت و لوتف و کار و کردەوە و بەرنامەی تازەی پێییە.

ئێستای پارتی دیموکراتی کوردستان، لە سەردەمی سەرۆک و رابەر و فریادڕەس و کاریزما سه‌رۆك مەسعود بارزانی، لە کار و کردەوە سوواو و  باوەکان تێپەڕیوە و ئێستا بە شێوەی (خیلافی باو) خەبات دەکا و دروشمی سوواو و چەقبەستووی بواردوووە، بە گوتار و گفتی تازەی پۆست ڕیفڕاندۆمەوە هەردەم لە بەرەوپێشەوەچوون و هەڵکشان و بەرزیدایە و بۆ گەیشتن بە مەبەست و سەرکەوتن، هیچ کات سڵ ناکاتەوە و بەرنامە و خاڵە ئەرێنییەکانی ئامانجی دامەزراندنی خۆی هەر دێنێتە دی. 

ئەمە بۆ پارتی ئەستەم نییە، چونکە جەماوەرەکەی و خەڵکێکی زۆری کوردستان چاویان لەوەیە لە سەردەم و لە سایەی پارتیدا ئامانجەکانیان بێنەدی و چیتر حازرخۆرانی بەرسێبەر  نەتوانن جوانییەکانی پارتی ناشیرین پێشان بدەن.




دوایین هەواڵەکان

دوو خانەوادەی یەکێتی پەیوەندییان بە ڕیزەکانی پارتییەوە کرد

THURSDAY, 17 OCTOBER 2024 23:10:56

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر دوو خانەوادەی دیاری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەیوەندیان بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کرد و وازیان لە ڕیزەکانی یەکێتی ھێنا.

 

لە ئاکرێ و شێخان بە سەدان ئەندام و لایەنگری یەکێتی پەیوەندییان بە ڕیزەکانی پارتییەوە کرد

THURSDAY, 17 OCTOBER 2024 22:10:08

ئاکرێ-KDP.info- ئەمڕۆ لە سنووری ھەردوو لقی ئاکرێ و شێخان بەسەدان ئەندام و لایەنگری یەکێتی نیشتیمانی  کوردستان پەیوەندیان بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کرد و وازیان لە ڕیزەکانی یەکێتی ھێنا.

 

سەرۆکی ھەرێم پێشوازی لە بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی ھێزەکانی ئەڵمانیای لە عێراق کرد

THURSDAY, 17 OCTOBER 2024 22:10:22

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی ھێزەکانی ئەڵمانیای لە عێراق کرد و جەختیشی کردەوە کە ھێشتا داعش ھەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر عێراق و ناوچەکە.

 

نێچیرڤان بارزانی: داهاتووی کوردستان ئه‌مانه‌تی ده‌رچووانی زانکۆیه

THURSDAY, 17 OCTOBER 2024 21:10:35

دھۆک-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧-١٠-٢٠٢٤ لە دھۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەشداری لە ڕێوڕەسمی بیست و نۆیەمین خولی دەرچووانی زانکۆی دھۆک کرد کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و مامۆستایانی زانکۆ و کەسایەتییانی ئەکادیمی و کەسوکاری قوتابیانی دەرچوو تێیدا ئامادەبوون.

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند

THURSDAY, 17 OCTOBER 2024 18:10:40

ھەولێر-KDP.info-  دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 17ـی تشرینی یەکەمی 2024، لە کاتی سەردانێکیدا بۆ گەڕەکی شادی لە شاری هەولێر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند، کە ئامانج لێی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە بۆ سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact