Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 30 DEC 2024 17:34 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەسروور بارزانی: شۆڕشێکمان لە چاکسازی کشتوکاڵی دەستپێکردووە.. بەنداوی دیکەش دروست ده‌کەین
| KDP.info


ئاکرێ-KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی بازاڕی هاوچەرخی سەوزە و میوەی ئاکرێ (عەلوە)ی دانا.

ئەمڕۆ سێشەممە 11/6/2024، مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی بازاڕی هاوچەرخی سەوزە و میوەی ئاکرێ (عەلوە)ی دانا، لە وتارێكیشدا ڕایگەیاند: "جێگەی دڵخۆشییە هەر رۆژە و لە ناوچەیەک بەردی بناغەی ئاوەدانکردنەوەیەک دادەنرێت، خۆشخاڵم ئەمڕۆ هاتوومەتەوە ئاکرێ بۆ دانانی بەردی بناغەیەکی گرنگ کە بەردی بناغەی عەلوەی هاوچەرخی ئاکرێیە.

سەرۆكی حكوومەتی هەرێم باسی لەوەکرد، ئاکرێ یەکێک لە کۆنترین شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقە کە لە ڕووی جوگرافیاوە ناوچەیەکی هەرە گرنگە، لە بواری کشتوکاڵی و گەشتوگوزاریشەوە ناوچەیەکی گرنگە، هەروەها پلانی حکوومەتی ئێمەش ئەوەیە لەم دوو بوارەدا پەرەی زیاتر بەم دەڤەرە بدەین.

سەرۆكی حكوومەت گوتیشی: "بەر لەوەی بێمە ئێرە سەردانی هەندێک لە جووتیارانم کرد، لە کێڵگەی چاندنی پەتاتە و گفتوگۆم لەگەڵ کردن و گوێبیستی قسەکانیان بووم، کە جێگەی دڵخۆشییە ڕۆژ دوای ڕۆژ بەرهەمی پەتاتە لە هەرێمی کوردستان زیاد دەکات، کە زیاتر لە ئاستی خۆبژێوی بەرهەم دێت و شێوازێکی زانستی پەیڕەو دەکرێت، ئاماژەی بەوەشدا، بەرهەمی پەتاتە بەشی عێراقیش دەکات و بەشێکیشی هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکرێت و وادیارە داخوازیایەکی زۆریشی لەسەرە.

مەسروور بارزانی ڕاشیگەیاند، لە چوارچێوەی کارنامەی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەی داهاتی هەرێمی کوردستان، ئێمە بایەخێکی زۆرمان بە کەرتی کشتوکاڵداوە، بەمەش شۆڕشێکمان لە چاکسازی کشتوکاڵی دەستپێکردووە و ئەمەش سەرەتایەکە و هێشتا هەنگاوی زۆر ماوە بینێن بۆ ئەوەی کەرتی کشتوکاڵی کوردستان بگەینینە ئاستێکی ستانداردی جیهانی، کە نەک بدە تەنیا سوودەکەی بۆ ئەم دەڤەرە بێت بەڵکو ببێتە سەبەتەی خۆراک بۆ تەواوی عێراق و ناوچەکەش.

سەرۆكی حكوومەتی هەرێم دەڵێت: کاتێک لەگەڵ ئەو جووتیارانە قسەمان کرد، هەندێکیان گلەیی و گازندەیان هەبوو کە لە هەندێک ناوچە سنوورییەکان بەرهەمی پەتاتەی دەرەوە هاوردە دەکرێت و ئەمەش کاریگەرییەکی نەرێنی لە سەر بەرهەمی پەتاتەی ناوخۆیی کردووە، هەربۆیە وەکو حکوومەت بەدواداچوون لەسەر ئەم بابەتە دەکەین، هەروەها بەڕێزان وەزیری کشتوکاڵ و وەزیری دارایی بەدواداچوون دەکەن بۆ ئەوەی ڕێگە نەدرێت بەو بەرهەمانەی دەهێنرێتە هەرێمی کوردستان هەمان ئەو بەرهەمانە بن کە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەرهەم دەهێنرێن، ئەمەش لە پێناو پشتیوانییکردنی جووتیارانە. هەروەها ئاگەر بینیمان ئەو کارانە بەشێوەیەکی نایاسایی دەکرێن، ئەوە ڕێکاری پێویست لە دژی ئەو کارانە دەگرینەبەر.

داواکارییەکی دیکەی جووتیارەکان چارەسەرکردنی ئاوی بەنداوەکان بوو، ئه‌مەش لە پلانی حکوومەتدایە چەند بەنداوێکی دیکەش دروست بکەین، یەکێک لە بەنداوەکانیش لە باکرمان دەبێت کە سوودێکی زۆری بۆ جووتیارانی دەشتی ناوکوڕ دەبێت و ئومێد دەکەین بەرهەمی کشتوکاڵی ئەو زەوییە بە پیتانە زۆر زیاتر بکات.




دوایین هەواڵەکان

جێگری پارێزگاری ھەولێر بۆ KDP، وادەی تەواوبوونی نووژەنکردنەوەی قەیسەری ھەولێری ڕاگەیاند

MONDAY, 30 DECEMBER 2024 15:12:36

ھەولێر -KDP.info- جێگری پارێزگاری ھەولێر دەڵێت،"نووژەنکردنەوەی قەیسەری ھەولێر بەردەوامە و چاوەرێ دەکرێت سەرەتای مانگی ٣ی ساڵی داھاتوو تەواوبێت و دوکانەکان ڕادەستی خاوەنەکانیان بکرێنەوە". 

شاخەوان عەبدوڵڵا زانیاری له‌ باره‌ی مووچەی مانگه‌كانی 11 و 12 ده‌خاته‌ڕوو

MONDAY, 30 DECEMBER 2024 11:12:50

هه‌ولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاند، بڕیاره‌ ئەمڕۆ دووشەممە، تەواوکاری مووچەی مانگی 11ـی فەرمانبەرانی هەرێم بنێردرێت و بۆ مووچه‌ی مانگی 12ش گوتی، تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی 12ـی هەموو دامودەزگاکانی عێراقیش نەدراوە.

 
بە گەشبینیەوە ڕوو لە ساڵێكی باشترین

MONDAY, 30 DECEMBER 2024 11:12:06

ئومێد خۆشناو

 
سەرۆك بارزانی قوتابخانەیەك بۆ ئاشتی

MONDAY, 30 DECEMBER 2024 10:12:16

دکتۆر سامان سۆرانی

 
لە ئەشکەوتی شانەدەر مۆزەخانەیەکی سەردەمیانە دروست دەکرێت

SUNDAY, 29 DECEMBER 2024 22:12:45

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری کاروباری شوێنەواری لە ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ھەموو ڕێکارەکانی دروستکردنی مۆزەخانەیەکی سەردەمیانە و سەرنجڕاکێش بۆ نمایشکردنی ئەو کەلوپەلانەی لە ئەشکەوتی شانەدەر دەدۆزرێنەوە، تەواو بووە و تەنیا ماوە دەست بە دروستکردنی بکرێت، کە زانکۆی کامبریجی بەریتانی کارەکە ئەنجام دەدات.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact