Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 5 FEB 2025 17:11 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"ھەوڵدەدرێت لە ھەولێر ئۆتۆمبێل دروست بکرێت "
| KDP.info


  ھەولێر-KDP.info- ھەریەک لە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر و، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر، لە بابەت کەرتی پیشەسازیی و ھاتنی کۆمپانیاکانی بیانی بۆ ھەولێر بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دەدوێن.

 

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرینگی ده‌دات به‌ كه‌رتی پیشه‌سازی و بازرگانی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی گرینگ نراون، ئێستا به‌شێكی زۆری كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهان له‌ گفتوگۆدان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ کوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، گه‌یلان حاجی سه‌عید، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دەڵێت: بە دڵنیاییەوە هاتنی کۆمپانیا بیانییه‌كان  لەڕووی ئابوورییەوە زۆر گرینگە، چونکە بە هاتنی ئەو کۆمپانیایانە تەکنەلۆژیای تازە و بیرۆکەی تازە و گواستنەوەی ئەزموونی وڵاتان دێتە نێو هەرێم، بێگومان ئەوەش  کارێکی زۆرباشە و دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی کاڵاکان لە ناوخۆ و كه‌مبوونه‌وه‌ی تێچووەکەی، ھاوکات هەلی کار بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەڕەخسێنێت.

 

ڕایشیگه‌یاند: سەقامگیری بۆ کۆمپانیاکان زۆر گرینگە کە لە هه‌رێمی كوردستان سەقامگیریی و ئارامیی باش بۆ کۆمپانیاکان رەخساوە، به‌تایبه‌ت له‌ شاری هه‌ولێر، له‌و ڕوانگه‌یەوه‌ هەوڵەکانمان بۆ ڕاکێشانی کۆمپانیا بیانییەکان بەردەوامە بەتایبەت کۆمپانیا بەناوبانگەکان. 

هه‌ر له‌م بارەیه‌وه‌، عه‌لی ڕه‌شید، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: سه‌رمایه‌دار هه‌میشه‌ له‌ شوێنی ئارام ده‌گه‌ڕێت، هه‌ولێر و دهۆك دوو شاری گه‌وره‌ و ئارامن له‌ ناوچه‌كه‌، ئارامی سیاسی و ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تییان تێدایه‌، ئه‌گه‌ر كۆمپانیا بیانییه‌كان بیانه‌وێت كاری سه‌رمایه‌گوزاری بكه‌ن، كوردستان باشترین شوێنه‌، چاومان له‌وه‌یه‌ لە داهاتوویه‌كی نزیك كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهان زیاتر ڕووبكه‌نه‌ هه‌ولێر، چونكه‌ ئاماژه‌كان دڵخۆشکەرن له‌باره‌ی داهاتووی كوردستانه‌وه‌. 

 

گوتیشی: ئێستا هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان به‌رده‌وامه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای گه‌شه‌ی ئابووری كه‌ له‌ كه‌نداوی عه‌ره‌بییه‌وه‌ به‌ره‌و عێراق و دواتر توركیا و ئه‌ورووپا ده‌ڕوات .. به‌ شاره‌ گه‌وره‌كانی كوردستانیشدا بڕوات كه‌ ڕەوتی ئه‌و ڕێگایه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ڕێگای هه‌ولێر و دهۆك، هه‌ولێر سه‌نته‌ری بازرگانیی گه‌وره‌یه‌ و ئێستا به‌ هه‌وڵی سه‌رۆك وه‌زیرانی کوردستان توانراوه‌ لێگه‌یشتن دروست ببێت و به‌شێك له‌ ڕێگای ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ به‌ هه‌ولێر و دهۆكدا بڕوات كه‌ هه‌م بۆ كۆمپانیاكان گرینگه‌ هه‌م بۆ هه‌ولێر و دهۆكیش. 

 

ڕایشیگه‌یاند: حكوومه‌تی هه‌رێم پیلانی بۆ سێكته‌ری پیشه‌شازی گه‌وره‌ هه‌یه‌، به‌شێكی ده‌ست پێ كردووه‌، له‌ دروستكردنی جام و كاره‌بایات و دروستكردنی پارچه‌ی موبه‌ریده‌ و بابه‌تی كاره‌بایی، گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش كراوه‌ براندی گه‌وره‌ی دروستكردنی ئۆتۆمبێل بێته‌ هه‌ولێر، لێره‌وه‌ به‌ستن و كۆكردنه‌وه‌ی پارچه‌ی ئۆتۆمبێل هه‌بێت، چونكه‌ شوێنی هه‌ولێر نزیكه‌ له‌ ئه‌ورووپا و كه‌نداوی عه‌ره‌بییه‌وه‌، ئه‌مه‌ پلانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌. 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حكوومەت، ڕەزامەندی لەسەر نوێکردنەوەی مینحەی 1500 مامۆستای ئاینی دا

WEDNESDAY, 05 FEBRUARY 2025 13:02:25

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، 5ـی شوباتی 2025، بە فەرمانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، مەسروور بارزانی، ڕەزامەندی بۆ نوێکردنەوەی مینحەی 1500مامۆستایانی ئاینی بۆ ساڵی 2025 درا.

 
پێشتر لە ڕێگەی (KDP.info)وە ئەو داواکاریەی ڕۆژنامەنووسانمان بە حکوومەت گەیاند.. گەشبینین

WEDNESDAY, 05 FEBRUARY 2025 13:02:46

هەولێر-KDP.info- نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان گوتی، بە فەرمیی داوامان لەسەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە ڕۆژنامەنووسانیش لە وەرگرتنی زەوی سود مەندبن، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت پێدانی زەوی بە ڕۆژنامەنووسان بکەوێتە دوای فەرمانبەران، کە نزیکەی ٢ھەزار ڕۆژنامەنووس لە وەرگرتنی زەوی سودمەند دەبن.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیى له‌ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی UN كرد

WEDNESDAY, 05 FEBRUARY 2025 12:02:52

هەولێر-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2025/2/5 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لحه‌سسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بواره‌كانى هاوکاریی نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و عێراق و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.

 
گەشتەكانمان لەگەڵ دیمەشق دەستیپێکردۆتەوە و ڕۆژانەش ٧٢ گەشت ئەنجامدەدرێن

WEDNESDAY, 05 FEBRUARY 2025 12:02:20

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر گوتی، دوای وەستانی گەشتە ئاسمانیەکانمان لەگەڵ دیمەشق جارێکی دیکە گەشتەكانمان دەستیپێکردۆتەوە و ئێستاش ڕۆژانە گەشتمان بۆ سووریا ھەیە و بەگشتیش ڕۆژانە ٧٢ گەشتمان لەگەڵ وڵاتان ھەیە.

 
سەرۆكی حكوومەت گەورەترین پێشانگەی نێودەوڵەتی تەندروستی كردەوە

WEDNESDAY, 05 FEBRUARY 2025 10:02:31

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گەورەترین پێشانگەی نێودەوڵەتیی تەندروستی لە هەولێر دەكاتەوە، كە تێیدا نوێترین داهێنان و دەرمان و پێویستییە پزیشكییەكانی تێدا دەخرێتە ڕوو.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact