Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 8 SEP 2024 06:41 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزیری ناوخۆ: هەرێمی کوردستان دەبێتە نۆهەمین وڵات ئەم سیستەمەی تێدا جێبەجێ دەکرێت
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وتاری ڕێوڕەسمی کردنەوەی پرۆژەی سەنتەری ڕاویژکاری بۆ کۆچ ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان دەبێتە نۆیەم وڵات لە ئاستی جیهانییدا ئەم سیستەمە پەیڕەو دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی حوزەیرانی 2024، لە هەولێر ڕێوڕەسمی کردنەوەی سەنتەری ڕاوێژکاری کۆچ بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ و وەزارەتە پەیوەندارەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نێردەی وڵاتان بەڕێوەچوو. ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەم سیستەمە دەستکەوتێکی نوێیە و لەلایەن چەند وڵاتێکەوە پشتیوانی لێدەکرێت.

گوتیشی: بە دامەزراندنی پرۆژەی سەنتەری ڕاویژکاری بۆ کوچ دەرگایەکی نوێ بۆ بە ستاندارد کردنی ئەزموونە نێودەوڵەتییەکان، زیاتر پاراستنی هاونیشتمانیان، دابینکردنی خزمەتگوزاری زیاتر، بڵاوکردنەوەی هۆشیاری زیاتر لە بارەی کۆچی نایاسایی، بەرزکردنەوەی توانای گەنجان دەستگەیشتنیان بە هەلی کاری یاسایی لە وڵاتان، ئاشناکردنی گەنجان بە ئەزموونی وڵاتان هەنگاوێکی دیکە دەنێین.

هەروەها ڕاشیگەیاند، هەرێمی کوردستان دەبێتە نۆهەمین وڵات ئەم سیستەمەی تێدا جێبەجێ دەکرێت.

هەر لە وتارەکەیدا، ڕێبەر ئەحمەد گوتی: دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو بۆ یەکەمجار لە عێراق و هەرێمی کوردستان سیستەمی گەڕانەوەی نیشتمانی دامەزرا کە زیاتر لە 100 وڵات کاری پێدەکرێت، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە پشتیوانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ توانی لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک ئەم سیستەمە بخاتە کار و خزمەتی ئەو هاووڵاتییانە بکات کە لە تاراوگە دەگەڕێنەوە، ئەمەش لە پێناو زوو تێکەڵکردنەوەیانە لەگەڵ کۆمەڵگەی کوردستان.

گوتیشی: پەرەپێدانی سیستەمەکە بەردەوامە و لە ماوەیەکی نزیکدا ئەم سیستەمە لە تەواوی پارێزگاکانی دیکەی و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان دەخرێتە کار و خزمەتکردنی هاووڵاتییان.

هەروەها ئاماژەیدا، وەزارەتی ناوخۆ بەردەوام بووە لە بەرزکردنەوە ئاستی کارکردنی دامەزراوەی کۆچ لە هەرێمی کوردستان بە دانانی سیستەمی ئەلیکترۆنی و هێنانی شارەزایانی نێودەوڵەتی بۆ ڕێگریی و کەمکردنەوەی لە کۆچی نایاسایی و پاراستنی سەلامەتی هاونیشتمانیان.




دوایین هەواڵەکان

بەڕێوەبەری ناحیە بۆ KDP: كەسنەزان پێی ناوەتە قۆناغێكی زێڕین و مێژوویی

SATURDAY, 07 SEPTEMBER 2024 22:09:40

ھەولێر-KDP.info- ناحیەی كەسنەزان كە ئێستا بەهۆی شەقامە خێراكانی 120 مەتری و 150 مەتری، دەكەوێتە بازنەی هەولێرەوە، لە ناحیەیەكی دوورەدەستی كەم خزمەتگوزارییەوە، گۆڕاوە بۆ ناوچەیەك نەوەك جێی سەرنجی خەڵكی هەولێرە، بەڵكوو بەهۆی ئەوەی گەورەترین شاری یاریی لە عێراق و گەورەترین باخچەی ئاژەڵانیش لە عێراقدا هەر لەو دەڤەرەیە، جێی سەرنجی هەموو خەڵكی هەرێمی كوردستان و عێراقە، لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتیشدا، بە تایبەت بایەخی پێ دراوە.

 
پارێزگاری هەولێر: سبه‌ی لۆ هه‌ولێر ڕۆژێکی زۆر خۆشه‌

SATURDAY, 07 SEPTEMBER 2024 21:09:51

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیارە سبەی پڕۆژەی تەواوکردن و ڕاکێشانی ئاوی ئیفراز چوار رابگەیێنێت.

 
وەزیری دارایی: وەرگرتنی مووچە دەبێتە دیجیتاڵی و ئه‌و سیستەمه‌ی ئێستا نامێنێت

SATURDAY, 07 SEPTEMBER 2024 21:09:50

ھەولێر-KDP.info- وەزیری دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سیستەمی "هەژماری من" سیستەمێکی پێشکەوتووی بانکییە لەڕێی کارتی بانکەوە هەم تەوتین دەکرێت، هەم خزمەتگوزاریەکی زۆری بانکی پێشکەش بە مووچەخۆران دەکرێت.

 
سبەی کۆبوونەوەكانی هەردوو ئەنجوومەن دەستپێدەکه‌ن و دوو رۆژ دەخایەنن

SATURDAY, 07 SEPTEMBER 2024 20:09:09

ھەولێر-KDP.info- شاندێكی باڵای دارایی حكوومەتی عێراق بە سەرۆكایەتیی فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری گەیشتنە هەولێر و لەلایەن شاندێكی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازیان لێكرا.

 
وته‌بێژی پارتی له‌ كه‌ركووك: "تا ئێستا بڕیارمان نه‌داوه‌"

SATURDAY, 07 SEPTEMBER 2024 16:09:58

كه‌ركووك-KDP.info- گوته‌بێژی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی له‌ كه‌ركووك ئاشكرایكرد، تا ئێستا هیچ بڕیارێك نه‌دراوه‌ بۆ به‌شداری پارتی له‌ كۆوبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه‌.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact