Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 8 SEP 2024 06:41 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئومێد سەباح راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیاکانی گواستنەوە و بەرهەمهێنانی نەوت و گاز کۆبوونەوە، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەناردەکردنەوەی نەوت کاریگەریی زۆری لەسەر بوژاندنەوەی ئابووریی هەرێمی کوردستان دەبێت.  

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، راگەیاندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەی شاندی دانوستاندنکاری هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی نەوتی بیانی کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "لە کۆبوونەوەکە باسی دوایین پێشهاتەکانی نێو پرۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندی و گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا سەبارەت بە بودجە و نەوت کرا."

سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران دەڵێت: لە کۆبوونەوەکە تیشک خرایە سەر هەنگاوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەرگری لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بە ئاراستەی چارەسەری کێشەکان و گەیشتن بە ڕێگەچارەی هاوبەش.

سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان وردەکاریی کۆبوونەوەکەش باسدەکات و دەڵێت: "نیازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری ریشەیی جەختی لێکرایەوە و خواستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەرچی زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیاکان خرایەڕوو بە جۆرێک کە ئەم پرسە پێویستی بە رێگە چارەی هاوبەش و لێکتێگەیشتنی هاوبەشی هەموو لایەکە سەبارەت بە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت."

لە کۆبوونەوەکەی شاندی دانوستاندکار و کۆمپانیاکانی نەوت باسی ئاڵنگارییەکانیش کرا، ئومێد سەباح دەڵێت: "لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو ئالنگاریانە کرا کە بەهۆی بارودۆخی ئابووری دروستبوون، بە بایەخ و سوپاسەوە باس لە خۆڕاگری و پشوودرێژی کۆمپانیاکان کرا باس لەوەشکرا کە بە پێکەوەیی مانەوە و کاری هاوبەش لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامیدان بە کارەکانیان سەرکەوتووتر دەبن."




دوایین هەواڵەکان

بەڕێوەبەری ناحیە بۆ KDP: كەسنەزان پێی ناوەتە قۆناغێكی زێڕین و مێژوویی

SATURDAY, 07 SEPTEMBER 2024 22:09:40

ھەولێر-KDP.info- ناحیەی كەسنەزان كە ئێستا بەهۆی شەقامە خێراكانی 120 مەتری و 150 مەتری، دەكەوێتە بازنەی هەولێرەوە، لە ناحیەیەكی دوورەدەستی كەم خزمەتگوزارییەوە، گۆڕاوە بۆ ناوچەیەك نەوەك جێی سەرنجی خەڵكی هەولێرە، بەڵكوو بەهۆی ئەوەی گەورەترین شاری یاریی لە عێراق و گەورەترین باخچەی ئاژەڵانیش لە عێراقدا هەر لەو دەڤەرەیە، جێی سەرنجی هەموو خەڵكی هەرێمی كوردستان و عێراقە، لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتیشدا، بە تایبەت بایەخی پێ دراوە.

 
پارێزگاری هەولێر: سبه‌ی لۆ هه‌ولێر ڕۆژێکی زۆر خۆشه‌

SATURDAY, 07 SEPTEMBER 2024 21:09:51

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیارە سبەی پڕۆژەی تەواوکردن و ڕاکێشانی ئاوی ئیفراز چوار رابگەیێنێت.

 
وەزیری دارایی: وەرگرتنی مووچە دەبێتە دیجیتاڵی و ئه‌و سیستەمه‌ی ئێستا نامێنێت

SATURDAY, 07 SEPTEMBER 2024 21:09:50

ھەولێر-KDP.info- وەزیری دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سیستەمی "هەژماری من" سیستەمێکی پێشکەوتووی بانکییە لەڕێی کارتی بانکەوە هەم تەوتین دەکرێت، هەم خزمەتگوزاریەکی زۆری بانکی پێشکەش بە مووچەخۆران دەکرێت.

 
سبەی کۆبوونەوەكانی هەردوو ئەنجوومەن دەستپێدەکه‌ن و دوو رۆژ دەخایەنن

SATURDAY, 07 SEPTEMBER 2024 20:09:09

ھەولێر-KDP.info- شاندێكی باڵای دارایی حكوومەتی عێراق بە سەرۆكایەتیی فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری گەیشتنە هەولێر و لەلایەن شاندێكی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازیان لێكرا.

 
وته‌بێژی پارتی له‌ كه‌ركووك: "تا ئێستا بڕیارمان نه‌داوه‌"

SATURDAY, 07 SEPTEMBER 2024 16:09:58

كه‌ركووك-KDP.info- گوته‌بێژی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی له‌ كه‌ركووك ئاشكرایكرد، تا ئێستا هیچ بڕیارێك نه‌دراوه‌ بۆ به‌شداری پارتی له‌ كۆوبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه‌.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact