Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 13 MAR 2025 00:23 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هیوا ئەحمەد مستەفا: پارتی لقی نوێ لە سنووری کەرکووک ناکاتەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info-  بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی (کەرکووک_گەرمیان)ی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد، پارتی هیچ  لقێکی نوێ لە سنووری کەرکووک ناکاتەوە، دەشڵێ: لقی 19ی چەمچەماڵ فراوانتر دەکرێت و بارەگاکەی دەگوازرێتەوە.
هیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی  ڕاگەیاند: پارتی هیچ لقێکی نوێ لە کەرکووک و دەوروبەری بەناوی لقی 27 ناکاتەوە، بەڵکوو پێشنیارکراوە سنووری ڕێکخستن و ئیداری ڕێکبخرێتەوە، بەپێی پلانی ئێمە هەندێ ناوچەی سەر بە لقەکانی 3ی کەرکووک و لقی 22ی گەرمیان، ئەوانەی دوورەدەستن دەخرێنە سەر لقی 19ی چەمچەماڵ، واتە لقی چەمچەماڵ فراوانتر دەکرێت و سنوورەکەمان ڕێکدەخەینەوە.
ھیوا ئەحمەد مستەفا راشیگەیاند: وەک ڕێزگرتن لە شەهید و قوربانیانی چەمچەماڵ و خۆڕاگری خەڵکەکەی، ناوی لقەکە هەر بەناوی لقی 19ی چەمچەماڵ دەمینێتەوە، بەڵام بارەگای لق دەگوازرێتەوە شوێنێکی دیکە کە لە کاتی گونجاودا بڕیاری لەسەر دەدرێت.

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات

WEDNESDAY, 12 MARCH 2025 23:03:28

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەرکەوتنی یانەی دھۆک بەسەر یانەی ئیتفاقی سعوودی پیرۆزباییەک ئاراستەی یانەکە دەکات و دەستخۆشی لە سەرۆک و وەرزشوانان و ھەوادارانی یانەی دھۆک دەکات.

 

بارزانی نەمر لە چیای شیرینەوە بۆ ناو دڵی هەموو کوردستانییەك

WEDNESDAY, 12 MARCH 2025 23:03:47

دکتۆر سامان سۆرانی 

 
شاندی پارتی و یەكێتی به ‌ئیجابی باسی پێكهێنانی كابینەی دەیەم ده‌كه‌ن

WEDNESDAY, 12 MARCH 2025 21:03:43

هه‌ولێر-KDP.info- عەلی حسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی (مەکتەبی رێکخستنی سلێمانی - هەڵەبجە - راپەرین)ی پارتی ڕایدەگەیەنێت، هیچ شتێك لەبەردەم پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕێگر نییە و بەمنزیكانە حكوومەت پێكدێت.

 
ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی پارتی و بریکاری وەزیری کاروباری دەرەوەی چین

WEDNESDAY, 12 MARCH 2025 20:03:33

پەکین-KDP.info- لە درێژەی سەردانی فەرمی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆکایەتی د. هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بۆ وڵاتی چین، لە پەکینی پایتەخت  کۆبوونەوەیەکی ورد و چڕیان لەگەڵ د. جین شین بریکاری وەزیری کاروباری دەرەوە ئه‌نجامدا.

 

دکتۆر مەردان خدر: ئاکرێ و بەردەڕەش کلیلی دەروازەی ڕاپەڕینی بادینانن

WEDNESDAY, 12 MARCH 2025 16:03:03

ھەولێر - KDPP.info - بەرپرسی لقی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی "ئاکرێ و بەردەڕەش کلیلی دەروازەی ڕاپەڕینی بادینانن، ئەو دەستکەوتانەی ئەمڕۆ بەرھەمی ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ن، لە م یادەدا ھیواخوازین کاروانی ئاوەدانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش بەردەوام بێت."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact