Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 18 OCT 2024 09:53 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دەست بە دروستکردنی نەخۆشخانەی ١٠٠ تەختی باشیک کرا
| KDP.info


باشیک -KDP.info- ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: دوای ھەوڵێکی زۆر، بە گوژمەی ٧٧ ملیار دینار دەست بە دروستکردنی نەخۆشخانەی ١٠٠ تەختی باشیک کرا.

د.ئەحمەد دووبەردانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: دوای ھەوڵی زۆری فراکسیۆنی پارتی و نوێنەرانی پارتی لە مووسڵ و لە پەرلەمانی عێراق، بە گوژمەی ٧٧ ملیار دینار دەست بە دروستکردنی نەخۆشخانەی ١٠٠ تەختیی باشیکی سەر بە پارێزگای مووسڵ کرا و پێویستە لەماوەی ٢ ساڵ نەخۆشخانەکە تەواوبکرێت و بکەوێتە خزمەت ھاووڵاتییانی دەڤەرەکە، چونکە تا ئێستا نەخۆشخانەی ئاوا گەورە لەو دەڤەرە نییە.

د.ئەحمەد دووبەردانی گوتیشی: ئەو نەخۆشخانەیە خزمەتێکی زۆر باشی ھەموو پێکھاتەکانی سنووری ناحیەی باشیک دەکات، چونکە ھەموو پێکھاتەکان لەو سنوورە دەژین، ئامانجی ئێمەش ئەوەیە ئەوەی لە تواناماندابێت بۆ خەڵکی خۆمان لە دەڤەرەکە بیکەین، بەردەوامیش دەبین و لە ھەر ناوچەیەک پێویست بێت کار دەکەین و خزمەتگوزارییان بۆ دابین دەکەین.

بڵند ئیبراھیم 




دوایین هەواڵەکان

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت

FRIDAY, 18 OCTOBER 2024 09:10:50

هەولێر-KDP.info- لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 7:00 لە سەرجەم ناوەكاندەكانی دەنگدان كە پێشتر ئامادەكرابوون، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەستی پێ كرد.

 
دوو خانەوادەی یەکێتی پەیوەندییان بە ڕیزەکانی پارتییەوە کرد

THURSDAY, 17 OCTOBER 2024 23:10:56

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر دوو خانەوادەی دیاری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەیوەندیان بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کرد و وازیان لە ڕیزەکانی یەکێتی ھێنا.

 

لە ئاکرێ و شێخان بە سەدان ئەندام و لایەنگری یەکێتی پەیوەندییان بە ڕیزەکانی پارتییەوە کرد

THURSDAY, 17 OCTOBER 2024 22:10:08

ئاکرێ-KDP.info- ئەمڕۆ لە سنووری ھەردوو لقی ئاکرێ و شێخان بەسەدان ئەندام و لایەنگری یەکێتی نیشتیمانی  کوردستان پەیوەندیان بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کرد و وازیان لە ڕیزەکانی یەکێتی ھێنا.

 

سەرۆکی ھەرێم پێشوازی لە بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی ھێزەکانی ئەڵمانیای لە عێراق کرد

THURSDAY, 17 OCTOBER 2024 22:10:22

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی ھێزەکانی ئەڵمانیای لە عێراق کرد و جەختیشی کردەوە کە ھێشتا داعش ھەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر عێراق و ناوچەکە.

 

نێچیرڤان بارزانی: داهاتووی کوردستان ئه‌مانه‌تی ده‌رچووانی زانکۆیه

THURSDAY, 17 OCTOBER 2024 21:10:35

دھۆک-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧-١٠-٢٠٢٤ لە دھۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەشداری لە ڕێوڕەسمی بیست و نۆیەمین خولی دەرچووانی زانکۆی دھۆک کرد کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و مامۆستایانی زانکۆ و کەسایەتییانی ئەکادیمی و کەسوکاری قوتابیانی دەرچوو تێیدا ئامادەبوون.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact