Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 18 OCT 2024 11:12 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پێگە و ڕۆڵی ئافرەتان لە شۆڕشی پێشکەوتنخوازی گوڵاندا
| KDP.info


نارین عەبدولقادر

بە درێژایی دیرۆکی بزافی ڕزگاریخوازی کوردستان و شۆڕشە یەک لە دوای یەکەکان، ئافرەتان هاوشانی پیاوان لە سەرجەم بوارە ئیداری، سیاسی و کۆمەڵایەتییەکاندا پێگە و ڕۆڵی کارا و بەرچاویان هەبووە و لەو پێناوەشدا بە هەموو تواناوە تێکۆشاون و پشتگیریی شۆڕش و سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستانیان کردووە و سەرسەختانە ڕووبەڕووی دوژمنان و ناحەزان و نەیارانی خەونی مەزن و ئامانجە باڵاکانی گەلی کورد بوونەتەوە.

لە شۆڕشی پێشکەوتنخوازی گوڵانیشدا، کە لە بیست و شەشی ئایاری 1976دا هەڵگیرسا و بەردەوامی و كۆڵنەدان و پێداگری بوو لە مافە ڕەواكانی گەلەكەمان و درێژكراوەی شۆڕشەكانی تری گەلی كوردستان بوو، ئافرەتانیش تێیدا وەک سەربازی ون، هاوشانی برا و هاوسەرەکانیان شۆڕشگێڕانە و قارەمانانە بوونە داینەمۆی شۆڕش و چەکی شەرەف و بەرگرییان لە نەتەوە و خاک و نیشتمان کردە شان.

ئافرەتان، کە وەک هەمیشە لە شۆڕشەکاندا ڕۆڵ و کاریگەریی خۆیان سەلماندووە، لە شۆڕشی گوڵاندا شان بەشانی پێشمەرگە، لە ڕێکخستنی نهێنیدا چالاک بوون و پۆستیان بۆ شۆڕش دەهێنا و دەبرد، هەروەها کۆڕ و کۆبوونەوە لە ماڵەکانیان ڕێکدەخرا و خواردن و خواردنەوەیان بۆ هاوسەر و برا پێشمەرگەکان ئامادە دەکرد و سەرباری هەموو ئەمانەش، بەرپرسیارێتیی پەروەردەکردن و بەخێوکردنی خێزان و منداڵەکانیان هەڵدەگرت و بەوپەڕی ئیرادەوە ژیانیان لە چیاکان بەڕێ دەکرد.

هەر لە شۆڕشی گوڵاندا، ئافرەتان درێژەیان بە خەباتی نەپساوەیان دا و کاریان بۆ بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكانی شۆڕش کرد، کە بریتی بوو لە ڕەتکردنەوەی زوڵم و زۆرداری و بەردەوامیدان بە خەباتی سیاسی و چەکداری، تا مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بۆ خەڵکی کوردستان دەستەبەر بن.

بێگومان یەكێك لە قۆناغە گرنگەكانی بەرخودانی پێشمەرگە و گەلی كوردستان،  هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخواز بوو بە ئامادەیی چالاکانەی ئافرەتان لە بەرەکانی جەنگ و کایە سیاسی و ئیداری و کۆمەڵایەتییەکان، کە سەلماندیان ئیرادەی تێكۆشانی گەلی كوردستان هیچ كات نەشكاوە و بە گوڕوتینێكی تازە سەرهەڵدەداتەوە.

بەرهەمی شۆڕشی گوڵان، کە زادەی خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانی شۆڕشگێڕانی گەلی کوردە، یەكڕیزیی هێز و لایەنەكانی گەلەكەمان بوو بۆ ڕاپەڕین و فیدڕاڵی و فرەلایەنی و هەڵبژاردن و بەرپابوونی دامودەزگای هەرێمی كوردستان، كە هەر هەمووی دەستكەوتی گرانبەهان و بە خوێن و فرمێسك و قوربانیدان هاتوونەتە دی. 

شۆڕشی گوڵان، سەرەڕای زۆریی ئاستەنگ و پیلانە نێودەوڵەتییە گەورەکان، پەیامی پێكەوەژیان و ئاشتیخوازیی گەلی كوردستانی بە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی گەیاند و پێویستە خەڵكی كوردستانیش لەوە دڵنیا بێت، كە بە ڕابەرایەتیی جەنابی سەرۆک بارزانی و ڕێبازی پیرۆزی ژەنەڕاڵ مستەفا بارزانیی نەمر، شۆڕش و خەبات و قوربانیدانیان بەفیڕۆ ناچێت و ڕۆڵ و ماندووبوون و ئاوارەیی و گیانفیدایی ئافرەتانی پێشمەرگە و هەموو ئەو تێكۆشەر و پێشمەرگە قارەمانانەی، كە بەشداری شۆڕشی گوڵان بوون و مێژوو و شانازییان بۆ گەلی كوردستان تۆمار كرد، بە بایەخەوە لێی دەڕوانرێت و گەلی کوردستانیش بە ئیرادەبەرزی و دەستگرتن بە ئامانجە باڵاکان، لە خەباتی سیاسی و مەدەنی ناوەستێت و بەرەو ئاسۆیەکی گەش هەنگاو دەنێت.

 




دوایین هەواڵەکان

سیهاد بازرانی: بۆ پاراستنی کوردستان بە خوێن بێت یان پەنجەمۆر ئامادەین

FRIDAY, 18 OCTOBER 2024 10:10:39

هەولێر-KDP.info- فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانیی یەکی هێزەکانی پێشمەرگە داوا لە هەموو هاونیشتمانیان و هێزە ئەمنییەکان دەکات دەنگ بدەن. "رۆژێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ دەنگدان و پێدانەوەی شەرعییەت بە حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان."

 
بەرپرسێکی کۆمیسیۆن: ژمارەیەک سکاڵا لەسەر سەرپێچییەکان تۆمار کراون

FRIDAY, 18 OCTOBER 2024 10:10:55

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، "ژمارەیەک سکاڵا لەسەر سەرپێچییەکان، لە بنکەکانی دەنگدان تۆمار کراون و هەر لایەنێک بەڵگەی پێ بێت، دەتوانێت سکاڵا تۆمار بکات". 

 
پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت

FRIDAY, 18 OCTOBER 2024 09:10:50

هەولێر-KDP.info- لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 7:00 لە سەرجەم ناوەكاندەكانی دەنگدان كە پێشتر ئامادەكرابوون، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەستی پێ كرد.

 
دوو خانەوادەی یەکێتی پەیوەندییان بە ڕیزەکانی پارتییەوە کرد

THURSDAY, 17 OCTOBER 2024 23:10:56

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر دوو خانەوادەی دیاری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەیوەندیان بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کرد و وازیان لە ڕیزەکانی یەکێتی ھێنا.

 

لە ئاکرێ و شێخان بە سەدان ئەندام و لایەنگری یەکێتی پەیوەندییان بە ڕیزەکانی پارتییەوە کرد

THURSDAY, 17 OCTOBER 2024 22:10:08

ئاکرێ-KDP.info- ئەمڕۆ لە سنووری ھەردوو لقی ئاکرێ و شێخان بەسەدان ئەندام و لایەنگری یەکێتی نیشتیمانی  کوردستان پەیوەندیان بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کرد و وازیان لە ڕیزەکانی یەکێتی ھێنا.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact