Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 5 FEB 2025 07:47 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئۆزجەلیک بۆ KDP: سەرۆک بارزانی لە چاو و دڵی ملیۆنان کورددایە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- مستەفا ئۆزجەلیک، سەرۆکی گشتیی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان پەیوەست بە په‌یوه‌ندی سەرۆک بارزانی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ دەڵێت، سەرۆک بارزانی ٦٢ ساڵە پێشمەرگەیە و سەلماندی کە وەک جەنگاوەرێک بەس نییە، هەروەها لە سیاسەتدا، لە بەڕێوەبردنی حیزب و نیشتیمان، لە دیپلۆماسیدا، بە هاوئاهەنگی و دووربینی و زانست و سەبر و خۆڕاگری و دڵسۆزی و خۆبەخشی و خۆنەویستیی خۆی، لە چاو و دڵی ملیۆنان کورددایە.

مستەفا ئۆزجەلیک، بۆ ماڵپەڕی فەمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی ٦٢ ساڵە پێشمەرگەیە، بەڵام بیر و باوەڕ و کەسایەتیی سەرۆک بارزانی لە قوتابخانەی خوالێخۆشبوو مەلا مستەفا بارزانیدا چێندراوە، بە فەلسەفە و کولتوور و مەعریفەی شێخ عەبدولسەلام بارزانی و شێخ ئەحمەد بارزانی، بە هەست و هۆشیارییەکی نەتەوەیی. سەرۆک مەسعوود بارزانی بە درێژایی تەمەنی سەلماندی کە هەم پێشمەرگەیە، هەم فەرماندەیە، هەم سەرکردەیە لە شەڕدا. 

ئۆزجەلیک گوتیشی، سەرۆک بارزانی تەنها لە خەباتی چەکداریدا نییە، بەڵکو لە هەموو ڕووەکانی ژیان و کاردا پێشمەرگەیە، فەرماندەیە، سەرکردەیە. جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی ٦٢ ساڵە سەلماندی کە وەک جەنگاوەرێک بەس نییە، هەروەها لە سیاسەتدا، لە بەڕێوەبردنی حیزب و نیشتیمان، لە دیپلۆماسیدا، بە هاوئاهەنگی و دووربینی و زانست و سەبر و خۆڕاگری و دڵسۆزی و خۆبەخشی و خۆنەویستیی خۆی، هەم پێشمەرگەیە، هەم فەرماندەیە، هەم سەرکردەیە. سەرۆک مەسعوود بارزانی، لەم ٦٢ ساڵەی پێشمەرگایەتیی خۆیدا، چەندین جار ڕووبەڕووی مەرگ بووەتەوە. هەرچەندە فەرماندەی شەڕە بووە، بەڵام بە هیچ شێوەیەک جیاوازی لە نێوان خۆی و پێشمەرگەدا نەدەکرد. وەک پێشمەرگەیەکی ڕاستەقینە، لەسەر بەرد نووستووە، جێگەی خۆی لە شەڕدا گرتووە. سەرۆک مەسعوود بارزانی، بەو تایبەتمەندی و ئەزموونانە، بەس نییە بۆ سەرۆکی ئەمڕۆی پارتی دیموکراتی کوردستان.

دەشڵێ: "زیاتر لەوەش، سەرۆک بارزانی مەرجەعی نەتەوەیی، مرۆیی، کۆمەڵایەتییە بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان و هەموو کوردانی جیهان. 

ئاماژەشی دا، سەرۆک بارزانی پێویستییەکی هاوبەشە بۆ بەستنەوەی هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینی و تائیفی و کولتووری و کۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگەی کوردستان. هاوکات لە عێراقیشدا، هاوسەنگیی نێوان کورد، عەرەب، ئاشووری-کلدانی، تورکمان؛ دەپارێزێت هاوسەنگی لە نێوان هەموو ئایین و مەزهەبەکاندا دروست دەکات. 

مستەفا ئۆزجەلیک روونیشی کردەوە، سەرەتا پێویستە هەموو سەرکردە و ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەموو سیاسەتمەدارانی کورد، هەموو خەڵکی کوردستان بە ڕوونی ئەم ڕۆڵ و تایبەتمەندیانەی سەرۆک مەسعوود بارزانی ببینن بۆ ئەوەی باشتر لە گرنگی و ڕۆڵ و بەهاکەی تێبگەین.

گوتیشی: "ئەمڕۆ بارگرانیی ماڵباتی بارزانیی، پارتی دیموکراتی کوردستان، خەڵکی باشووری کوردستان بەس نییە، هەروەها بارگرانیی هەر چوار پارچەی کوردستان و کوردانی جیهانیش لەسەر شانی جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانییە، ئەمە وەهم نییە، بەڵکو واقیعێکە".

ئۆزجەلیک ئەوەیشی بە بیر هێنایەوە، کاتێک پێشمەرگەی کوردستان، بۆ یارمەتیدانی خوشک و براکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە هەولێر، زاخۆ، لە ڕێگای سیلۆپیا، ماردین، پیرسوسەوە گەیشتنە کۆبانی، سەدان هەزار کوردی باکووری کوردستان بە دڵ و گیان پێشوازییان لە پێشمەرگەی کوردستان کرد و لە باوەشیان گرت، ڕێزیان گرت و خۆشیان دەویست، لە جەوهەردا ڕێز لە خاوەن و ئەندازیار و سەرکردەی ئەم ڕێپێوانە گیرا، واتە بۆ جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی، هەموو کوردێکی دڵسۆز هیچ گومانێکی لەو بارەیەوە نییە. کەس ناتوانێت ئەم ڕاستییە بشارێتەوە، ئەم ڕاستییە لە لاپەڕەکانی مێژوودا تۆمار کراوە.

 

کاروان باعەدری

 




دوایین هەواڵەکان

سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازىی له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تی سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كرد

TUESDAY, 04 FEBRUARY 2025 20:02:42

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە و ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر گرنگیی ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و قەوارەی فیدراڵیی ھەرێمی کوردستان.

عەلی حسێن: ئومێد هەیە تاوەکو نەورۆز کابینەی نوێ پێکبهێنرێت

TUESDAY, 04 FEBRUARY 2025 19:02:40

سلێمانی -KDP.info- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی لە سلێمانی رایگەیاند، هەوڵ هەیە تاوەکو نەورۆز کابینەی نوێی حکوومەت پێک بێت و پاش کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، کاروباری لیژنەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەم خێراتر بوون.

د.چنار سەعد: لایەنە سیاسییەكانی كوردستان میساقی شەرەفیان واژۆ کرد

TUESDAY, 04 FEBRUARY 2025 16:02:31

هەولێر -KDP.info - ئەندامێكی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند "بە هاوكاری UNDP لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان میساقی شەرەفیان واژۆ كرد کە هەموو لایەك پابەند دەكات بە كۆمەڵێك پرسی گرینگی ناوخۆیی و پرسی ئاسایشی نیشتمانی لە هەرێمی كوردستان."

 

ڕاگه‌یه‌نراوى لیژنه‌ى هاوبه‌شى دانوستانكارى پارتى دیموكراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان

TUESDAY, 04 FEBRUARY 2025 16:02:32

پارتى دیموكراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان

 

مەسرور بارزانی لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم کۆبووەوە

TUESDAY, 04 FEBRUARY 2025 16:02:41

ھەولێر-KDP.info-   ئەمڕۆ سێشەممە 2/4، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا کۆبووەوە.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact