Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 8 SEP 2024 06:02 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەڕێوەبەری شارەوانی سێ: پلان ھەیە بۆ فراوانکردنی سنووری ھەر شەش شارەوانی ھەولێر
| KDP.info


ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری شارەوانی سێ لە ھەولێر دەڵێ: دوو گەڕەکی نوێ لە سنووری شارەوانی سێ ئاوەدان دەکرێنەوە، پلانیش ھەیە سنووری ھەر شەش بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی ھەولێر تا دەگاتە پشتێنەی سەوزایی فراوان بکرێت.

ئەندازیار محەمەد یوسف، بەڕێوەبەری شارەوانی سێ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لە سنووری شارەوانی سێ دوو گەڕەکی نوێ دروست بوونە، ئەوانیش گەڕەکی سێبەردان و قەرەبووی گردجووتیارن، گەڕەکی قەرەبووی گردجووتیار دەکەوێتە سەر شەقامی ١٥٠ مەتری و ئێستا بەشێوەیەکی خێرا کار بۆ کردنەوەی شەقامەکانی دەکرێت کە ١١٨ شەقامە، پڕۆژەی ئاو و ئاوەڕۆش بۆ ئەو گەڕەکە نوێیە دابین دەکرێت، پڕۆژەکانی دیکەی خزمەتگوزاری بۆ قەرەبووی گردجووتیار دەکەونە قۆناغی دووەم، دوای گواستنەوەی تۆماری زەویەکان شارەوانی سێ ڕێگەپێدانی دروستکردنی خانوویان پێدەدات.


بەڕێوەبەری شارەوانی سێ گوتیشی: گەڕەکی سێبەردانیش لە ١٠ ھەزار پارچە زەوی پێکھاتووە و ڕێگەپێدان بۆ سێ ھەزار پارچە زەوی دەرچووە بەپێی پێویست ڕێگەپێدان بەوانی دیکەش دەدرێت، ھەندێ پڕۆژەی خزمەتگوزاریش لەو گەڕەکە لە جێبەجێکردندان، لەوانەش دروستکردنی مزگەوت، قوتابخانە و بنکەی تەندروستی، ھەر شوێنێک ڕێگەپێدانی بۆ دەرچوو ٢٥%ی ئاوەدان کرایەوە پڕۆژەی خزمەتگوزاریشی بۆ دابین دەکرێت.


لەبارەی گواستنەوەی پیشەسازی باکوور بەڕێوەبەری شارەوانی سێ دەڵێت: ناوچەی پیشەسازی باکوور یەکێکە لە ناوچە ستراتیژییەکانی ھەولێر و گرینگی خۆی ھەیە، بەردەوامیش کار بۆ نوژەنکردنەوە و گەیاندنی خزمەتگوزاری دەکەین، ھەرچەندە کەوتووەتە ناو سەنتەری شار یش، بەڵام ئێستا ھیچ بڕیارێک نییە بۆ گواستنەوەی، لەگەڵ ئەوەشدا پێموایە کاتی گواستنەوەی ھاتووە، لەبەر ئەوەی ناوچەی پیشەسازی بۆ سەردەمێک شوێنەکەی گونجاوبوو، بەڵام بۆ ئێستا سەنتەری شارە و پێویستی بە پێداچوونەوە ھەیە.


ئەندازیار محەمەد یوسف ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: پلانی شارەوانی ھەیە بۆ فراوانکردنی سنووری ھەر شەش بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی ناو ھەولێر تا دەگاتە پشتێنەی سەوزایی، چونکە بەردەوام شار لە فراوانبووندایە و پێویستە لەگەڵ گەورەبوونی شار سنوورەکانیش فراوان بکرێن، ئەو شارۆچکانەی دەکەونە بەر فرانکردن فەرمانگەی شارەوانی خۆیان دەمینێ، بەڵام دەبنە بەڕێوەبەرایەتی.


قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

بەڕێوەبەری ناحیە بۆ KDP: كەسنەزان پێی ناوەتە قۆناغێكی زێڕین و مێژوویی

SATURDAY, 07 SEPTEMBER 2024 22:09:40

ھەولێر-KDP.info- ناحیەی كەسنەزان كە ئێستا بەهۆی شەقامە خێراكانی 120 مەتری و 150 مەتری، دەكەوێتە بازنەی هەولێرەوە، لە ناحیەیەكی دوورەدەستی كەم خزمەتگوزارییەوە، گۆڕاوە بۆ ناوچەیەك نەوەك جێی سەرنجی خەڵكی هەولێرە، بەڵكوو بەهۆی ئەوەی گەورەترین شاری یاریی لە عێراق و گەورەترین باخچەی ئاژەڵانیش لە عێراقدا هەر لەو دەڤەرەیە، جێی سەرنجی هەموو خەڵكی هەرێمی كوردستان و عێراقە، لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتیشدا، بە تایبەت بایەخی پێ دراوە.

 
پارێزگاری هەولێر: سبه‌ی لۆ هه‌ولێر ڕۆژێکی زۆر خۆشه‌

SATURDAY, 07 SEPTEMBER 2024 21:09:51

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیارە سبەی پڕۆژەی تەواوکردن و ڕاکێشانی ئاوی ئیفراز چوار رابگەیێنێت.

 
وەزیری دارایی: وەرگرتنی مووچە دەبێتە دیجیتاڵی و ئه‌و سیستەمه‌ی ئێستا نامێنێت

SATURDAY, 07 SEPTEMBER 2024 21:09:50

ھەولێر-KDP.info- وەزیری دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سیستەمی "هەژماری من" سیستەمێکی پێشکەوتووی بانکییە لەڕێی کارتی بانکەوە هەم تەوتین دەکرێت، هەم خزمەتگوزاریەکی زۆری بانکی پێشکەش بە مووچەخۆران دەکرێت.

 
سبەی کۆبوونەوەكانی هەردوو ئەنجوومەن دەستپێدەکه‌ن و دوو رۆژ دەخایەنن

SATURDAY, 07 SEPTEMBER 2024 20:09:09

ھەولێر-KDP.info- شاندێكی باڵای دارایی حكوومەتی عێراق بە سەرۆكایەتیی فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری گەیشتنە هەولێر و لەلایەن شاندێكی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازیان لێكرا.

 
وته‌بێژی پارتی له‌ كه‌ركووك: "تا ئێستا بڕیارمان نه‌داوه‌"

SATURDAY, 07 SEPTEMBER 2024 16:09:58

كه‌ركووك-KDP.info- گوته‌بێژی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی له‌ كه‌ركووك ئاشكرایكرد، تا ئێستا هیچ بڕیارێك نه‌دراوه‌ بۆ به‌شداری پارتی له‌ كۆوبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه‌.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact