Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 21 DEC 2024 17:13 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌ ساڵیادى 62هه‌مینى دامه‌زراندنیدا، پیرۆزبایى له‌ مه‌كته‌بى سكرتاریه‌تى یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان و ته‌واوى مامۆستایانى كوردستان دەکات و دەڵێت، "مامۆستایان شایانى ژیان و گوزه‌رانى باش و ئارامى و ئاسووده‌یین." 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، هیواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى بەردەوامی بۆ ئەوان و سەرجەم مامۆستایان خواستووە و دەڵێت، "به‌ رێز و پێزانینه‌وه‌ له‌ ئه‌رك و ماندووبوون و په‌یامى پیرۆزى مامۆستایان له‌ په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندنى نه‌وه‌كان، ده‌ڕوانم." 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، "مامۆستایان له‌ توێژه‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كان و بنه‌ماى پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگه‌ن، پشتگیرى له‌ هه‌موو ماف و داوا ره‌واكانیان ده‌كه‌م و شایانى ژیان و گوزه‌رانى باش و ئارامى و ئاسووده‌یین."

لە بەشێکی پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی باسی رۆڵى مامۆستایانی کردووە و دەڵێت، رۆڵیان "له‌ سه‌رده‌مى شۆڕش و له‌ ئازادیدا، هه‌روه‌ها دڵسۆزى و به‌رگه‌گرتنیان له‌ رۆژگاره‌ سه‌خته‌كاندا، بۆئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى خوێندن و په‌روه‌رده‌ نه‌وه‌ستێت، هه‌رگیز له‌بیر ناكرێت."

لە کۆتایی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، "له‌م یاده‌دا به‌ رێزه‌وه‌ هه‌موو ئه‌و مامۆستا ئازیزانه به‌بیر ده‌هێنینه‌وه‌ كه‌ له‌پێناو ئازادیى گه‌له‌كه‌یاندا، خه‌باتیان كرد و گیانیان به‌خشى."




دوایین هەواڵەکان

"ڕفێندراوانی كوردانی ئێزدی له‌نێو كه‌مپی هۆڵ و زیندانه‌كانی سووریا هه‌ن"

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 16:12:20

هه‌ولێر-KDP.info- نوێنه‌رێكی كوردی ئێزدی ئاشكرای كرد، "نزیكه‌ی 600 ژن و كچی ڕفێندراوی ئێزدی له‌ناو كه‌مپی هۆڵن، سودانی و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیشمان بە فەرمی لێی ئاگادار كردووته‌وه‌".

 
سەفین دزەیی تایبەت بۆ KDP: ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا دەگاتە ھەرێمی کوردستان

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 15:12:41

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا دێتە ھەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ھەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.

گەشتوگوزار بۆ KDP: حکوومەتی ھەرێم ڕێکارەکانی پێدانی ڤیزای زۆر ئاسان کردووە

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 13:12:41

ھەولێر-KDP.info- وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان دەڵێ، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێم، سەردەمی زێڕینی گەشتوگوزاری ھەرێم بووە و ٧ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار وەبەرھێنانی لە کەرتی گەشتوگوزاردا کردووە.

 
لە کۆبوونەوەی داھاتوودا کۆمەڵێک بڕیار بۆ رێکخستنەوەی ھەولێر دەردەچن

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 12:12:44

ھەولێر-KDP.info- جێگری پارێزگاری ھەولێر ڕایگەیاند، بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، کار بۆ رێکخستنەوەی ناو شاری ھەولێر دەکەن و لە کۆبوونەوەی داھاتوودا، کە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەنجام دەدرێت، کۆمەڵێک بڕیار دەردەچن.

 
نێچیرڤان بارزانی: له‌م كاته‌ سه‌خته‌دا بیر و دڵمان لاى كه‌سوكارى قوربانییانه‌ و هاوسۆزى گه‌لى ئه‌ڵمانیاین

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 12:12:19

هه‌ولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی رووداوەکەی ماگدێبۆرگی ئەڵمانیا دەکات و دەڵێت، "بیر و دڵمان لای کەسوکاری قوربانیانە." 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact