Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 15 JAN 2025 15:00 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هه‌ڵوێستی له‌یلا قاسم، نرخی بۆ خه‌باتی سیاسی ئافره‌ت دانا
| KDP.info


زیــــــبا تـەهـــــــــــا

به‌شداری سیاسی ئافره‌تان له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌تایبه‌ت له‌كوردستان شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی وه‌رگرتووه‌ كه‌ جیاوازتره‌ له‌شێوازی ئاماده‌بوونی ئافره‌تان له‌ بواری سیاسی وه‌ك كاره‌كته‌رێكی سه‌ركه‌وتووی ئه‌و بواره‌ی جیهان‌، هه‌رئه‌م شێوازه‌ بیركردنه‌وه‌ و به‌شداریكردنه‌ بۆته‌ فاكته‌ری زیاتر كاریگه‌ربوون و رۆڵبینینی ئافره‌تی كورد. له‌وانه‌یه‌ به‌شداری سیاسی له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له‌هه‌ندێك وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بۆ زیاتر چه‌سپاندنی مافی كۆمه‌ڵایه‌تی ئافره‌تان بووبێت به‌ڵام بۆ ئێمه‌ی كورد مانایه‌كی دیكه‌ی له‌خۆگرتووه‌ و بریتی بووه‌ له‌رزگاركردنی میلله‌تێك له‌ژێر ده‌سته‌یی و چه‌وسانه‌وه‌، هه‌ر ئه‌م روانگه‌یه‌ وایكردووه‌ به‌ده‌ر له‌پیاوان ئافره‌تانیش هه‌ست به‌و به‌رپرسیارێتیه‌ نیشتمانییه‌ بكه‌ن و ئاماده‌بوونێكی سه‌ركه‌وتوویان له‌ جێبه‌جێكردنی پلانه‌ سیاسی و شۆڕشه‌كان هه‌بێت. لێره‌دا نموونه‌ی ئافره‌تی خه‌باتگێڕ و بوێری وه‌ك له‌یلا قاسم ئاماژه‌ پێده‌كه‌ین كه‌ توانی به‌ روحی خۆی پارێزگاری له‌شوناسی كورد بوون و نه‌ته‌وه‌یی بوون بكات و ببێته‌ سیمبولی ئافره‌ت بۆ قوربانیدان له‌پێناو بیروباوه‌ر و نیشتمان، ئه‌م جۆره‌ قوربانیدانه‌ش له‌سه‌ر ئاستی مێژوو زۆر كه‌مه‌ به‌تایبه‌ت له‌سێداره‌دانی ئافره‌ت له‌سه‌ر پرسی نه‌ته‌وه‌ و سیاسی.

هه‌ڵوێستی نیشتمانی له‌یلا قاسم نرخی بۆ به‌شداریكردنی سیاسی ئافره‌ت دانا و كرده‌یه‌ میتۆدێك كه‌ له‌دوای خۆی هه‌زاره‌ها ئافره‌ت هاتنه‌ ناو ریزه‌كانی خه‌باتكردن له‌پێناو پارێزگاری له‌شكۆ و شه‌ره‌فی گه‌لێك كه‌ به‌بێ جیاوازی هه‌ردوو ره‌گه‌ز به‌رگری لێده‌كه‌ن، و له‌ئێستاشدا له‌سه‌ر ئاستی جیهان وه‌ك نموونه‌یه‌كی زیندوو باس ده‌كرێت كه‌ ئافره‌تی كورد جیاواز له‌ئافره‌تانی دیكه‌ ئاماده‌ن به‌شداری گۆڕانكاری و خه‌باتێك بكه‌ن كه‌ به‌روح و جه‌سته‌ قوربانی بۆبده‌ن و پاڵپشتی بكه‌ن.

ڕەنگە هێشتا ئیمه‌ وه‌ك كورد كه‌متر توێژینه‌وه‌ و به‌دواداچوونی ئه‌كادیمیمان له‌سه‌ر به‌هه‌ند وه‌رگرتن و ئه‌و پاڵنه‌ره‌ سه‌ره‌كیانه‌ كردبێت كه‌ بوونه‌ته‌ هۆكاری بەشداری بەرچاوی ئافره‌تان له‌ناو خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد هه‌تا ئاستی له‌سێداره‌دان، گه‌ڕان به‌دوای وه‌ڵامی پرسیارێكی جدی كه‌ تێگەیشتنێكی قوڵ هه‌بێت له‌سه‌ر چالاکییە سیاسییەکانی ئافره‌تانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست له‌و كاته‌دا و به‌تایبه‌ت وه‌ك ئافره‌تی كورد كه‌ ناكرێت به‌شێوه‌یه‌كی نادیار بهێڵدرێته‌وه‌، به‌ڵكو پێویسته‌ باشتر ره‌هه‌نده‌ جیاوازییه‌كانی بخرێته‌ڕوو و باسی لێوه‌بكرێت. نموونه‌یه‌كی وه‌ك له‌یلا قاسم وه‌ڵامی پرسگه‌لێكی زۆرمان ده‌داته‌وه‌ كه‌ ئافره‌تانی كورد له‌و كاته‌‌دا نه‌یانویستوه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ سیاسییه‌كان كاربكه‌ن به‌ڵكو له‌ناو هه‌مان چوارچێوه‌ی ئایدۆلۆژی و هزری سیاسی خۆیان بینیوه‌ته‌وه‌ و به‌ بڕوا و متمانه‌یه‌كی زۆره‌وه‌ كاریان تێدا كردووه‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ ده‌بینین له‌یلا قاسم په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌بووه‌ و ئه‌ندامێكی چالاكی ئه‌و پارته‌ سیاسیه‌ بووه‌، خۆی به‌ دڵسۆز و جێبه‌جێكاری رێبازی پیرۆزی بارزانی زانیوه‌ و شانازی كردووه‌ به‌وه‌ی كه‌ بتوانێت به‌روحی خۆی پارێزگاری له‌ناسنامه‌ی كوردبوونی خۆی بكات. ئه‌م بیركردنه‌وه‌ی له‌یلا قاسم ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كه‌ ئافره‌تی كورد ده‌توانی كاریگه‌ری سیاسی هه‌بێت و گۆڕانكاری سیاسی مه‌زن دروست بكات، هاوكات بووه‌ به‌ ره‌مزێك بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و جیاوازییه‌ هزرییه‌ی كه‌ پێیوایه‌ ته‌نها پیاوان ده‌توانن كاریگه‌ربن و نه‌خشه‌رێگای سیاسی نه‌ته‌وه‌یه‌ك و میلله‌تێك بگۆڕن، چونكه‌ له‌دوای له‌سێداره‌دانی له‌یلا قاسم گه‌نج و لاوێكی زۆر به‌هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه‌ به‌شدارییان له‌خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی كوردستان كردوو و پێداگیرییان له‌ بره‌ودان به‌ شۆڕش و وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی نه‌ته‌وه‌كه‌یان كرد، هه‌رئه‌وه‌ش وایكرد كه‌ ئێمه‌ش له‌ئێستادا وه‌ك شانازییه‌كی گه‌وره‌ بۆ به‌شداری خه‌بات و بوێری ئافره‌تی كورد ناوی له‌یلا قاسم بهێنین و بیكه‌ینه‌ پێشه‌نگی ئافره‌ت له‌قوربانیدان و كۆڵنه‌دان.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەکات

WEDNESDAY, 15 JANUARY 2025 14:01:10

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی چوارشەممە 15ی کانوونی دووەمی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو ڤیکتۆریا تەیلەر جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد.

مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (عەزیز حەمە بەڵخەیی) دەکات

WEDNESDAY, 15 JANUARY 2025 13:01:50

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (عەزیز حەمە عەزیز بەڵخەیی)، پرسەنامەیەک ئاراستەی هەڤاڵانی بەڕێز (مامۆستا فوئاد و کاک سەلیم، کاک سیروان،  کاک سالم) دەکات.

 
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سه‌رۆكى حکوومەت و جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا

WEDNESDAY, 15 JANUARY 2025 12:01:08

ھەولێر-KDP.info- مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، لەگەڵ ڤیکتۆریا تەیلەر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم و  گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و سووریا تاوتوێ کرد.

 
سەروەر ھاواری بۆ KDP: بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە سەردانی بەغدا دەکەین

WEDNESDAY, 15 JANUARY 2025 10:01:28

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بۆ چارەسەری رێگریکردن لە ھەناردەکردنی بەرھەمی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بۆ عێراق، شاندێک پێکھاتووە و بڕیارە سەردانی بەغدا بکات، بۆ ئەوەی بتوانین چارەسەری ئەو کێشەیە بکەین.

 
ئه‌مڕۆ ساڵێك به‌سه‌ر شه‌هید كردنی پێشڕه‌و دزه‌یی و كچه‌كه‌ی تێده‌په‌ڕێت

WEDNESDAY, 15 JANUARY 2025 09:01:02

هه‌ولێر-KDP.info- کاتژمێر 11:30ی خولەکی شەوی دووشەممە، 15-01-2024، خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر به‌ ده‌نگی به‌رزی مووشه‌كی بالیستی به‌خه‌به‌ر هاتن، كه‌ ماڵی پێشره‌و دزه‌یی سه‌رمایه‌داری شاره‌كه‌ كرایه‌ ئامانج.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact