Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 20 MAY 2024 23:27 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەرلەمانتارێکی ڕووسی بۆ KDP: سەرۆک بارزانی عەشقی کوردستانی لە دڵی ھەموواندا چاند
| KDP.info


ڕووسیا-KDP.info- میشا خالدیان، پەرلەمانتاری پەرلەمانی شاری یۆرسلاڤی ڕووسیا دەڵێت، مەلا مستەفا بارزانی، قەزیەی کوردی ھێنایە بوون و، ئێستا سەرۆک مەسعوود بارزانی رابەرایەتی ئەو پرسە لە جیھان دەکات و ھەرێمی کوردستانی کردە نموونەیەکی جوان لە تەواوی جیھان دا.  

میشا خالدیان، لە ھەڤپەیڤینێکی تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێستا سەرۆک بارزانی لە دڵی ھەموو کوردێکی وڵاتپارێز دایە ئەوانەی بۆ پرسی نیشتیمان و نەتەوە و سەربەخۆیی کاردەکەن، سەرۆک بارزانی توانی عیشقی کوردستان لە دڵی ھەموویاندا بچێنێت و توانی قەزییەی کوردی بەھێزبکات لەسەر ڕێبازی بارزانی باوکییەوە بەردەوامی پێدا".

خالدیان دەشڵێت: "کاتێک بارزانی نەمر ھاتە سۆڤیەتی پێشوو خەڵک ھێشتا بەو عیشقەوە دەیانەوێت کورد و کوردستان و سەرۆک مەسعوود بارزانی ببینن و زۆربەی خەڵک ناوی منداڵەکانیان لەسەر ناوی بارزانی باوکەوە ناوە".

ئاماژەیشی دا: "ئێستا ھەرێمی کوردستان پەرلەمان، سنوور، سەرۆکایەتی و شەرعیەتی ھەیە و ھەولێریش بەرەو پێشچوونێکی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە و بووەتە مەڵبەندێکی گەورەی دیپلۆماسی، بەڵام عێراق لە ھەموو ڕووێکەوە بەرەو خراپی ڕۆیشتووە، ھەموو دیپلۆماتکار و کونسووڵەکان ھەولێر بە شوێنی خۆیان دەزانن، ئێستا وڵاتانی جیھان ھەموویان ھەولێر دەناسن".

خالیدیان دەڵێ: "ماوەی چەند ساڵێکە کار دەکەین بۆ ئەوەی شاری یاروسڵاڤ و ھەولێر یانیش دھۆک بیکەینە دەستەبرای یەکتر بۆ ئەوەی خەڵکی کوردستان و ڕووسیا ئاشنای کەلتوور و ڕۆشنبیری یەکتربن".

ئەم پەرلەمانتارە ئاماژیشی دا: "ئێستا ئەوەی دڵمان خۆشدەکات کوردستان ماڵی ھەموو پێکھاتە و ئایینێکی جیاوازە، ئێزدیەکان بە دڵی خۆیان ڕێوڕەسمی خۆیان دەکەن، لە ڕووسیا کاتێک دەبینن پیرۆزترین جەژنی ئێزدیان لە ھەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە، بە قەد دونیایەک ئێزدییەکان دڵخۆش دەکات و دەزانن کوردستان ماڵی ئێزدیانە و ڕێزێکی تایبەت لە ئێزدیان دەگرن".

ئەوەشی خستەڕوو: "خۆزگە ھەموومان لە وڵاتی خۆمان لە کوردستان بایین تا خزمەتی گەلی خۆمان کردبا، چونکە چەند لە دەرەوە بین ھەر خزمەتی وڵاتانی بیانییە، ھەموو ئاواتم لە ژیاندا ئەوەیە کوردستان پێشبکەوێت و خۆشترین ساتێک ئەوەیە کاتێک لە ھەولێر دادەبەزی پێمان دەڵێن بەخێربێن بۆ وڵاتی خۆتان «کوردستان» ئەمە بۆ من خۆشترین ھەستە، چونکە پیرۆزترین پەرستگامان کە پەرستگای لالشە لە خاکی کوردستان دایە".

دڵخۆشی خۆیشی رادەگەیەنێت کە: "ئێزدیانی ڕووسیا بەوە دڵخۆشن کاتێک دەزانن سەرۆک بارزانی پەرستگایی لالش نۆژەندەکاتەوە ھەموویان دەزانن لە جیھاندا سەرۆک بارزانی پشتیوان و پاڵپشتی ئێزدیانە، ھاوکات نزیکەی ١٠٠ ھەزار ئێزدی لە ڕووسیا ھەیە، ھەموو ئێزدیانی ڕووسیا خۆزگە بەوە دەخوازن بێنە کوردستان و کوردستان بە وڵاتی یەکەمی خۆیان دەزانن".

 

 

کاروان باعەدری




دوایین هەواڵەکان

"چەکهەڵگرتنی سەرۆک بارزانی لەپێناو بەئاشتی ژیانی کورد و شەکانەوەی ئاڵای کوردستان بوو"

MONDAY, 20 MAY 2024 19:05:43

رۆژئاوای کوردستان-KDP.info- سەرکردەیەکی ئەنەکەسە دەڵێت: ٦٢ ساڵ چەکهەڵگرتن و پێشمەرگایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی، بەردەوامیدان بوو بە ڕێبازی پارتی و بارزانی نەمر، بۆ ئەوەی ئاڵای کوردستان هەمیشە شەکاوە بێت و کورد بە ئاشتی بژیت.

 
فازڵ میرانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی دەعوەی ئیسلامی عێراق دەکات

MONDAY, 20 MAY 2024 19:05:13

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٤ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە پیرمام، فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پێشوازی لە خالد ئەسەدی جێگری ئەمینداری گشتی حزبی دەعوەی ئیسلامی ڕێکخستنی عێراق و شاندی یاوەری کرد.

 
شەلال گەدۆ: سەرۆک بارزانی ژیانی خۆی بۆ کورد تەرخان کرد

MONDAY, 20 MAY 2024 19:05:16

رۆژئاوای کوردستان-KDP.info- ئەمڕۆ ٦٢ ساڵ بەسەر تەمەنی پێشمەرگایەتیی سەرۆک مەسعوود بارزانی تێدەپەڕێت، سیاسەتمەدارێکیش دەڵێت، هەموو کوردێکی دڵسۆز شانازی بە سەرۆک بارزانییەوە دەکات.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی دەعوەی تەنزیمی عێراق دەکات

MONDAY, 20 MAY 2024 17:05:31

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی دووشەممە 20ی ئایاری 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی دەعوەی تەنزیمی عێراق بە سەرۆکایەتیی دکتۆر خالد ئەسەدی جێگری سکرتێری گشتیی حزبی دەعوەی تەنزیمی عێراق کرد.

 
زانیاری تازە لەبارەی درووستکردنی ئۆتۆمبێل لە ھەرێمی کوردستان

MONDAY, 20 MAY 2024 16:05:31

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی: کارگەیەکی ئەڵمانی  ئامادەیی دەربڕیوە کارگەیەکی درووستکردنی ئۆتۆمبێل لە ھەرێمی کوردستان بکاتەوە، ئێمەش ئامادەیی ھەموو ھاوکارییەکمان بۆیان دەربڕیووە و چاوەڕێ دەکەین داواکاری خۆیان پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی بتوانین ھاوکاریان بکەین و دەست بەدامەزرانمدنی کارگەکە بکەن.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact