ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له یادی (50) ساڵه‌ى شه‌هیدبوونى ده‌یان قوتابى و مامۆستاى زانكۆى سلێمانى و هاووڵاتیانى سڤیلى قه‌ڵادزێ بڵاوكرده‌وه.
دەقی په‌یامەکەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
ئه‌مڕۆ یادى خه‌مگینى (50) ساڵه‌ى شه‌هیدبوونى ده‌یان قوتابى و مامۆستاى زانكۆى سلێمانى و هاووڵاتیانى سڤیلى قه‌ڵادزێ ده‌كه‌ینه‌وه كه 24ى نیسانى 1974 بوونه قوربانیى تاوانێكى دیكه‌ى ڕ‌ژێمى ئه‌وساى عێراق. دروود بۆ گیانى پاكیان ده‌نێرین، به ڕێز و شكۆدارییه‌وه به‌بیریان ده‌هێنینه‌وه و یادیان به خێر.
شه‌هیدكردنى قوتابیان و مامۆستایانى زانكۆ و خه‌ڵكى سڤیلى قه‌ڵادزێ له بۆردومانێكى ترسنۆكى ئاسمانی‌دا، گوڕ و تینى زیاترى به گیان و ئیراده‌ى به‌ره‌نگارى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سته‌م و دكتاتۆرى دا و گه‌لى كوردستان موكوڕتر له‌سه‌ر دۆز و داوا و مافه ڕه‌واكانى، درێژه‌ى به خه‌بات و تێكۆشان دا.
ئه‌م تاوانه و قوربانیانى ئه‌و ڕۆژه‌ى زانكۆى سلێمانى له قه‌ڵادزێ و خه‌ڵكى شۆڕشگێڕى ناوچه‌كه، ته‌نیا لاپه‌ڕه‌یه‌كى مێژووى خوێنین و به‌ئازارى گه‌لى كوردستانه كه ده‌بێ وانه‌ى لێ وه‌رگرین و به یه‌كڕیزى و ته‌بایى و پێكه‌وه‌ییمان، بۆ هه‌میشه ڕێگه له دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و مێژووه بگرین و به ئومێده‌وه كار بۆ داهاتوویه‌كى باشتر بكه‌ین.
سڵاو و دروود بۆ گیانى پاكى شه‌هیدانى قه‌ڵادزێ و پشده‌ر و ته‌واوى شه‌هیدانى كوردستان.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/4/24