Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 12 FEB 2025 11:56 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

کۆڕنیشی زاخۆ دەکرێتە گەورەترین کۆڕنیشی عێراق
| KDP.info


زاخۆ _KDP.info_ بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری زاخۆ دەڵێت، قۆناغی دووەمی کۆڕنیشی زاخۆ دەستی پێکردووە و لە مانگی ئابی ئەمساڵ بەشێکی دەکرێتەوە. دەشڵێ: خابووری زاخۆ دەبێتە گەورەترین کۆڕنیش لە ئاستی عێراق.

چیا ئەمین، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری زاخۆ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: قۆناغی دووەمی پڕۆژەی کۆڕنیشی زاخۆ دەستی پێکردووە و سێ ئەوەندەی قۆناغی یەکەمە، کارکردن لە پڕۆژەکەدا بەردەوامە و بڕیارە لە مانگی ئابی ئەمساڵ بەشێکی قۆناغی دووەمی کۆڕنیشی زاخۆ بەڕووی گەشتیاراندا بکرێتەوە، پڕۆژەکە لەسەر ڕاسپاردەی  مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە و دەبێتە گەورەترین کۆڕنیش لە ئاستی عێراق .. خابووری زاخۆ ھەمووی دەکرێتە کۆڕنیش.

بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری زاخۆ دەڵێت:  پڕۆژەی کۆڕنیشی زاخۆ کاریگەری ھەبووە لەسەر ڕاکێشانی گەشتیار بۆ ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، چونکە تەنیا لە ساڵی ڕابردوودا ٣٠٠ ھەزار گەشتیار لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان سەردانی شاری زاخۆی کردووە، ئێمە زیاتر گرینگی بە گەشتیاری ناوخۆ دەدەین، لەبەر ئەوەی لە ڕووی داھاتیشەوە گەشتیاری ناوخۆ داھاتی زیاترە.

چیا ئەمین ڕوونیکردەوە: ژمارەیەک پڕۆژەی گەشتیاری دیکەیش لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ جێبەجێ دەکرێن، لەوانە پڕۆژەی باخچەی ئاژەڵان و پڕۆژەی گەلی زاخۆ و دروستکردنی چەندین ھۆتێلی پێنج ئەستێرە، کەرتی تایبەتییش چەندین پڕۆژەی ھەیە لە زاخۆ، دوای تەواوبوونیان شاری زاخۆ دەچێتە قۆناغێکی دیکەی پێشکەوتن.

قائید میرۆ
 




دوایین هەواڵەکان

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات

WEDNESDAY, 12 FEBRUARY 2025 10:02:18

ئیمارات-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات، جەخت لە پێویستیی بەهێزکردنی هاوکاریی و هاوئاهەنگیی دوولایەنە دەکەنەوە. 

 
تێکۆشەران: داوامان کردووە کەسانی خاوەن ئەزموون بۆ كابینەی نوێ دیاری بکرێن

WEDNESDAY, 12 FEBRUARY 2025 10:02:06

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای تێکۆشەران دەڵێ، وەکو ئەنجومەنی باڵای تێکۆشەران چاودێریی بارودۆخی سیاسی دەکەین و ھەموو پرسەکانیش تاوتوێی دەکەین دەشڵێ، بۆ پێکھێنانی حکوومەت ڕاپۆرتێکمان بەرز کردووەتەوە و داوامان کردووە کەسانی شارەزا و خاوەن ئەزموونبۆ كابینەی نوێ  دیاری بکرێن. 

 
فراکسیۆنی پارتی بۆ KDP: ئێمە چاوەڕوانی بڕیاری دادگاین

TUESDAY, 11 FEBRUARY 2025 23:02:14

نەینەوا-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەڵێ، لادانی ١٤ بەرپرسەکەی ئیدارەی پارێزگای نەینەوا لەسەر فەرمانی دادگا بووە و ئاماژە بەوەش دەکات، پارێزگاری نەینەوا سکاڵای لە دادگای فیدڕاڵی تۆمارکردووە و پێی وایە دانانی ئەو ٢٠ بەرپرسە بە ڕێکاری یاسایی نەبووە.

 
ئەم ڕێککەوتنە نزیکەی 500 هەلی کار لە هەرێمی کوردستان دەرەخسێنێت

TUESDAY, 11 FEBRUARY 2025 22:02:04

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە کۆڕبەندی ئابووری کوردستان - ئیتاڵیا لە شاری ڕۆما بەڕێوەچوو، لە میانەی کۆڕبەندەکەدا ڕێککەوتن لەنێوان کۆمپانیایەکی ناوخۆیی و ئیتاڵی واژۆ کرا بۆ ئاوەدانکردنەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی ھەرێمی کوردستان.

 
دەربەندی، تێڕوانینەکانی سەرۆک بارزانی لەبارەی پرسی کورد لە سووریا دەخاتەڕوو

TUESDAY, 11 FEBRUARY 2025 21:02:29

ھەولێر-KDP.info- بەشی دیراسات و پێگەیاندن سیمینارێکی بە ناونیشانی دەستپێشخەری سەرۆک بارزانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە کوردستانی سووریا بۆ دکتۆر حەمید دەربەندی سازکرد، کە لە سیمینارەکەدا تیشک خرایەسەر دۆخی ئێستای کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact