Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 26 DEC 2024 23:55 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆدایە بۆ دروستکردنی یەکڕیزی
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی هەولێری پارتی دەڵێت، سەدا 90ـی ئەو حزبانەی ناویان پێشکەشی کۆمیسیۆن کردووە پێیانوایە بەبێ پارتی هەڵبژاردن ناکرێت. ئاماژە بەوەش دەدات، "چارەکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی سەرەتایەکە بۆ چارەکردنی کێشەکانی دیکەش".

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18-04-2024، پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان لە کاتی بەشداریکردنی لە پانێلێکی تایبەت بە دۆخی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؛ باسی لە سەردانەکەی سوودانی بۆ ئەمەریکا، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و دۆخی ئێستای ناوچەکە کرد.

بە گوتەی پشتیوان سادق، "سەردانەکەی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمەریکا رۆڵێکی گەورەی هەبوو لەوەی سەرۆکی ئەمەریکا و گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە لەکاتی سەردانەکەی سوودانی بۆ کۆشکی سپی، بە ڕوونی باسی (مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان) و چارەکردنی كێشەکانی هەولێر و بەغدا بکەن".  

بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی هەولێری پارتی گوتی، "هەڵوێستی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ چارەکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان جێگەی رێزێکی زۆرە و سەرەتایەکە بۆ ئەوەی کێشەکانی دیکەش چارەسەر بکرێن".

پشتیوان سادق باسی لەوەش کرد، "کاتێک سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت، دەبێت هەڵبژاردنێکی پاک و شەفاف لە هەرێمی کوردستان بکرێت، واتای ئەوە دەگەیەنێت، دەستوەردان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت."

وەکو خۆی ئاماژەی پێدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان "لەگەڵ حیزبەکان لە گفتوگۆدایە بۆ دروستکردنی یەکڕیزی کە ئەمە پرەنسیپی پارتی بووە لە ڕابردوو و ئێستادا". گوتیشی، "سەدا 90ـی ئەو حزبانەی ناویان پێشکەشی کۆمیسیۆن کردووە باوەڕیان وایە  کە هەڵبژاردن بە بێ پارتی ناکرێت".

پشتیوان سادق، لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تێوەگلانی عێراق لەو کێشانە، ڕایگەیاند، "تێوەگلانی عێراق لەو گرژی و ئاڵۆزییانەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەن، ئاییندەی وڵاتەکەی خستووەتە مەترسییەوە".

وەکو ئەوەی ئەو بەرپرسەی پارتی دیموکراتی کوردستان باسی کرد، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق "دەیەوێت عێراق ئارام و سەقامگیر بێت و، دوور بێت لە کێشە و ئاڵۆزییەکانی ئێستای ناوچەکە".

هەرێمی کوردستان، وەکو ئەوەی پشتیوان سادق ئاماژەی پێ دا، "بەشێک نییە لە کێشە و ئاڵۆزییەکانی ئێستای ناوچەکە و لە بەرژەوەندیی ئێمەشدا نییە، لەو گرژی و ئاڵۆزییانە تێوەبگلێین".




دوایین هەواڵەکان

کرمانج عیزەت بۆ KDP: پلانی پارتی خۆی لە دوو خاڵدا دەبینێتەوە

THURSDAY, 26 DECEMBER 2024 21:12:22

سۆران-KDP.info- بەرپرسی لقی ٢٦ی پارتی دەڵێت، پارتی بەشێکە لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و بە ئومێدەوە پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکەین و پارتی ئامادەکاریی کردووە بە پلانێکی گەورە دەچێت ساڵی نوێ.

 

خانی بۆ KDP: ئەمساڵ داھاتی سەرچاوەکانی ئاو کەمترە لە پار

THURSDAY, 26 DECEMBER 2024 18:12:16

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمساڵ داھاتی سەرچاوەکانی ئاو بەھۆی کەمی بارانبارین تا ئەم ساتەوەختە کەمترە لە پار، بەڵام ھێشتا لە سەرەتای وەرزی زستانین، ئەگەری بارانبارین تا ناوەڕاستی مانگی پێنج ھەیە و پلانی کۆکردنەوەی ئاومان ھەیە.

 

ساڵی نوێ هه‌موو فه‌رمانبه‌ران سوودمه‌ند ده‌بن له‌ وه‌رگرتنی زه‌وی

THURSDAY, 26 DECEMBER 2024 15:12:05

هه‌ولێر -KDP.info- به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی پێی وایه‌ له‌ ساڵی نوێ هه‌موو فه‌رمانبه‌ران سوودمه‌ند ده‌بن له‌ وه‌رگرتنی پارچه‌ زه‌وی و نزیكه‌ی 400 هه‌زار فۆرم گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ وه‌زاره‌ت.

 

له‌ زاخۆ 25 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان ڕاده‌گه‌یەندرێ

THURSDAY, 26 DECEMBER 2024 14:12:36

زاخۆ- KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی زاخۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ ساڵی نوێ ڕاده‌گه‌یه‌ندرێ و دەبێتە ساڵی زیاتر گرینگیدان به‌ كه‌رتی پیشه‌سازی له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ".

 

ماڵپەڕی KDP ئاماری پڕۆژەکانی حکوومەتی ھەرێم لە پارێزگای دھۆک بڵاودەکاتەوە

THURSDAY, 26 DECEMBER 2024 13:12:53

دھۆک-KDP.info- بەپێی ئامارێکی پارێزگای دھۆک ئەو پڕۆژانەی لە کابینەی نۆیەم لەو پارێزگایە ئەنجامدراوە، ھەزار و ٣١٤ پڕۆژەیە بە گوژمەی زیاتر لە ٣ ترلیۆن و ١٠٧ ملیار دینار.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact