ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، پەیامێکی پیرۆزبایی ڕاگەیاند، کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بە بۆنەی ھاتنەوەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و جیھان دەکەین، پیرۆزبایی تایبەتمان ئاراستەی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدە نەمرەکانمان و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەین، ھیوادارین ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ ھاووڵاتییان و تێکڕای کوردستانیانی خۆشەویست.
بەو بۆنە پیرۆزەوە دووپاتی دەکەینەوە، کە ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان وەک ھەمیشە جەخت لەسەر ھاوڕیزی و ھەماھەنگی سەرجەم حزب و ھێزو لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە بۆ پاراستن و داکۆکیکردن لە سەقامگیریی سیاسیی ھەرێم و فەراھەمکردنی ئارامی و ئاسوودەیی و دابینکردنی خۆشگوزەرانی بۆ ھاووڵاتییانی کوردستان.
ھیوادارین جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، ھەوێنی بەھێزکردنی گیانی برایەتی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیانی زیاتر بێ لە کوردستاندا، جەژنێکی ھیوابەخش بێت بۆ گەلەکەمان و، ھەموولایەک جەژنێکی شاد و بەختەوەر بەسەر بەرن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٩ی نیسانی ٢٠٢٤