Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 11 MAR 2025 14:24 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لە ڕۆژی جیھانی ئاودا KDP گرنگی پێدانی زۆری حکوومەت بە کەرتی ئاو ده‌خاته‌ ڕوو
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ساڵانە ٢٢ی٣ بەڕۆژی جیھانی ئاو دانراوە و درووشمی ئەمساڵی رۆژەکەش، "ئاو بۆ ئاشتییە. "رۆژی جیهانیی ئاو لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەستنیشانکراوە و ساڵانە لە ٢٢ـی ئادار یادی دەکرێتەوە، لە ھەرێمی کوردستانیش حکوومەتی ھەرێم گرنگی زۆری بەکەرتی ئاو داوە و بەگوتەی رێکخراوی یونسێف زیاتر لە ٢ ملیار کەس لەجیھان ئاوی پاکیان بەدەست ناگات، بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستانیش دەڵێت، گەیاندنی ئاو بۆ ھاووڵاتیان ڕۆژانە ٣ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار مەتر سێجایە و ئاوەکەش پاکە و بەچەندین فیلتەر تێپەڕ دەبێت تاوەکو دەگاتە ھاووڵاتیان.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بابەتی خزمەتگوزاری ئاو و ئاوەڕۆ ئەولەویەتی کاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە و خزمەتگوزاری ژمارەیەکە لەگرنگیدان و حکوومەتیش درێغی نەکردووە و ساڵانە حکوومەت ١٥٠ ملیار دینار بۆ پڕۆژەکان و سێکتەری ئاو و ئاوەڕۆ ڕاستەوخۆ خەرج دەکات و بەشێوەی ناڕاستەوخۆش بەکارەباوە ٥٠٠ ملیار خەرج دەکرێت، ئەوەش سەلمێنەری ئەوەیە گرنگی زۆر بە کەرتی ئاو دەدرێت، چونکە لەبەرامبەر ئەو خەرجیە زۆرە داھات دەگاتە ٦٠ ملیار دینار بۆ ٦٣ملیار دینار، بۆیە حکوومەت خزمەتگوزاری بێ قازانج دابین دەكات و ١٤ ھەزار فەرمانبەریشی لە کەرتی ئاو کار دەکەن و سەرووی نۆ ھەزاریش ھەمیشەیی و ئەوانەی دیکەش گرێبەستی ڕۆژانەن و زیاتر لە ٥ ھەزار و ٧٠٠ بیر و ٩١ پرۆژە و ٣٠٠ سەرچاوەی ئاوی جۆراوجۆر بەڕێوەدەبەن و ساڵانە بەسەدان ھەزار پشکنینی بایەلۆجی و کیمیاوی لەسێکترەی ئاو دەکرێت، ئەوەش ھەمووی تێچووە لەسەر حکوومەت و بەدواداچوونی بەردەوامیش بۆ کەرتی ئاو دەکرێت".

ناوبراو جەختیش دەکاتەوە، لە ھەرێمی کوردستان دوای دڵنیابوون ئەوکات ئاو بۆ ھاووڵاتیان دابین دەکرێت لە پاک و خاوێنی بەپێی ستاندارتی جیھانی و ڕۆژانە سەرووی سێ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار مەتر سێ جا ئاو بۆ ھاووڵاتیان دابین دەکرێت تا لەکوالێتی دڵنیا نەبینەوە بۆیان دابین ناکرێت، بۆیە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئێستا ھەوڵدەدات بۆ ئەوەی سوود لەئاوی سەر زەوی وەربگرێت لە ڕێگەی دروستکردنی بەنداو و پۆند بۆ ئەوەی پارێزگاری لەئاوی ژێر زەوی بکرێت و مەترسی لەسەر دروست نەبێت".

لای خۆشیەوە، دکتۆر کاروان ھەورامی، بەڕێوەبەری سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە کارنامە و سیاسەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بایەخی زۆر باش بە کەرتی ئاو دراوە لە ھەرێمی کوردستان و بەچەند ئاراستەیەک کار کراوە، لەوانە گۆڕانکاری لە یاساو رێساو رێنمایەکان کراوە و داھێنانی کۆمەڵێک یاساو رێسا و رێنمای تازە کراوە و لەبواری ژێرخان گرنگی زۆر بە کۆکردنەوەی ئاوی ژێر زەوی دراوە لە ڕێگەی بەنداو و پاراوکردنی ئاوی ژێر زەوی بەشێوەی دەستکرد بۆ یەکەم جار لەم کابینەیە دەکرێت و گرنگیدان بەکوالێتی ئاو، بۆیە لەزۆر بوار گرنگی بەئاو دراوە و ئەو گرنگیدانە لەسەرەتایە و بەردەوام دەبێت سەرەڕای کێشەی بوودجە و گۆڕانکاری کەشوھەوا ئێمە دەتوانین گۆڕانکاریەکان ببینین لە بواری ئاو کراوە، چونکە خواست لەسەر ئاو زیاد دەبێت و گۆڕانکاری بەسەردا دێت، بۆیە بەردەوام پێویستمان بەئاوی زیاتر ھەیە و تاڕادەیەکی باش ئاوی پاک دابینکراوە و ھێشتا پێویستمان زیاتر پێ ھەیە".

ھەر لەمبارەیەوە، ئەکرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری پێشووی بەنداوەکانی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "کاری زۆر باش لە سێکتەری ئاو کراوە و ئەو پڕۆژانەی تاوەکو ساڵی ٢٠١٣ ئەوەی ھەبوو جێبەجێکرا، ھەروەھا بەنداوە گەورەکان بەھۆی کێشەی دارایی نەتواندرا ھەمووی جێبەجێ بکرێت، ھاوکات تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٣٠ پۆند دروستکراون لەگەڵ چەند بەنداوێک و پڕۆژەی زۆر دیراسەی بۆ کرا، بەڵام بوودجە بووە بەربەست لەبەردەم تەواوکردنی پڕۆژەکان، چونکە ئێستا لە ھەرێمی کوردستان ٢١ بەنداوی گەورەو بچووک ھەیە، کە لەوانە سێ بەنداوی گەورەن بەئەوەی دھۆکەوە و زیاتر لە ١٣٠ پۆندیش ھەیە، بەڵام پێویستمان بە بەنداو و پۆندی زیاتر ھەیە بۆ ئەوەی بتوانین پارێزگاری لەئاوی ژێر زەوی بکەین، چونکە بۆ دابینکردنی ئاو ٥٠%ی پشت بەئاوی ژێر زەوی دەبەستین، بۆیە پێویستە گرنگی زیاتر بە ئاوی سەر زەوی بدەین بۆ ئەوەی پارێزگاری لەئاوی ژێر زەوی بکەین".

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

ئەکبەر حەیدەر خان: خانەقین بەخوێنی یەکەم شەهیدی لیژنەی ناوچەی پارتی ئازادکرا

TUESDAY, 11 MARCH 2025 14:03:05

خانەقین -KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین دەڵێت، ٣٤ ساڵ بەر لەئێستا و لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆ خانەقین لەسەر دەستی هێزی پێشمەرگە و جەماوەری خانەقین ئازادکرا و یەکەم شەهیدی ڕاپەڕینی خانەقینیش پێشمەرگەی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین بوو، هەر بەو بۆنەیەوە شەوی ڕابردوو لە خانەقین گەورەترین ئاڵای کوردستان لە سەنتەری شاری خانەقین لە لایەن خەڵکەوە بەرزکرایەوە.

 
کۆیە.. بەردی بناغەی لێژنەی ناوچەی کۆیە دانرا

TUESDAY, 11 MARCH 2025 13:03:37

کۆیە-KDP.info- لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، بە ئامادەبوونی دکتۆر پشتیوان سادق ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای هەولێر، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ئاری نانەکەلی بەرپرسی لقی 16ی پارتی و دکتۆر ئاراس حەسۆ میرخان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی و پیاوانی ئاینی و حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کۆیە و ئەندام و لایەنگرانی ( پ د ك) لەو سنوورە لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، بەردی بناغەی لێژنەی ناوچەی کۆیە دانرا.

 
پەیامێک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه‌

TUESDAY, 11 MARCH 2025 13:03:33

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی(٥٥)یەمین ساڵیادی ڕێککەوتننامەی (١١ی ئاداری ١٩٧٠) په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.

 
وەزیر باسی یه‌كێ له‌ پڕۆژە ستراتیژیەکانی کابینەی نۆیەمی حكوومه‌ت بۆ KDP ده‌كات

TUESDAY, 11 MARCH 2025 13:03:14

ھەولێر-KDP.info- وەزیری تەندرووستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، نەخۆشخانەی تایبەت بە شێرپەنجەی ھەولێر یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژیەکانی شاری ھەولێر کە لە عێراق و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لەڕووی کوالێت و قەبارە نیە، بۆیە کارەکانی بەجۆرێک بەڕێوەدەچن پێش وادەی خۆی تەواو دەبێت و ھەمووجۆرە نەخۆشیەکانی شێرپەنجەی تێدا چارەسەر دەکرێن.

 
پێشنوێژی مزگەوتی گەورەی خورماڵ بۆ KDP: پاراستن و خۆشەویستیی نیشتمان فەرزە

TUESDAY, 11 MARCH 2025 12:03:37

خورماڵ-KDP.info- لە زنجیرەیەك دیمانەی تایبەتی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ مامۆستایانی ئایینیی شار و دەڤەرە جیاوازەكانی كوردستاندا، هەموویان لەسەر یەک خاڵ كۆكن كە ئایینی پیرۆزی ئیسلام بۆ نیشتمانپەروەری هانمان دەدات، تەنانەت مامۆستا عەبدوڵڵا حەمەمراد، گوتاربێژی مزگەوتی گەورەی خورماڵ دەڵێت، خۆشەویستیی نیشتمان و پاراستنی لە دەستی دوژمن وەك، نوێژ لەسەر تاكەكانی كۆمەڵگا فەرزە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact