مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی بەسام عەلی دەکات
ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (بەسام عەلی) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی (بەسام عەلی)
بەڕێز/ خانەوادەی ھەڤاڵ (بەسام عەلی)
بە دڵگرانییەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو، خاتوو (سوعاد رەئووف محەممەد) دایکی بەڕێزتانمان بیست، بە خەمناکییەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بەھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و ئازیزانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و نیگەرانیتان کەم بکاتەوە و لە خوای گەورەش داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٩ی ئاداری٢٠٢٤