Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 29 DEC 2024 05:47 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی بڵاوكرده‌وه‌
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info- مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكرات كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، بڕیاره‌كان هه‌وڵێكن به‌ ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌ 5ـی ئاداری 2024) مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكرات كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ بڕیارەکانی ئەم دواییەیدا، هەوڵی کەمکردنەوەی دەسەڵات و تایبەتمەندیەكانی هەرێمى داوە، و كارى كردووە بۆ لاوازکردنی دامەزراوەکانی و ڕێگەى خۆشکردووە بۆ دەسەڵاتە فیدراڵیەکان تا زێدەڕۆیی لەسەر دەسەڵاتە دەستوریەكانی هەرێم بكەن.

ده‌قی بەیاننامەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان:

دوای تێپه‌ربوونی زیاتر له‌ هه‌شت مانگ به‌سه‌ر دانیشتنه‌كانی دادگای باڵای فیدراڵی و دواخستنی به‌ مه‌به‌ست و بێ پاساوی یاسایی و ده‌ستووری، له‌ بریاردان له‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و داوایه‌ی له‌ سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موارکراو پێشكه‌ش كرابوو، دواجار رێكه‌وتی 21ی شوباتی 2024 دادگا بڕیارێكی راگه‌یاند كه‌ تیایدا مافه‌ ده‌ستووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و بنه‌ماكانی فیدراڵی و پره‌نسیپی لێك جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان كه‌ له‌ ده‌ستووری عێراقدا جێگیر كراون،‌ پێشێل كرد. بۆیە بەپێوویستمان زانی كە گەلی كوردستان لەڕێگەی ئەو بەیاننامەوە ئاگاداری ڕووی ناڕەوای بڕیارەكەی دادگابن.

جەماوەری خۆشەویستی كوردستان

ئاشكرایە خەبات و تێكۆشانی گەلی كوردستان بەدرێژایی سەدەی ڕابردوو، لەپێناو رەتكردنەوەی دیكتاتۆریەت و ڕاپەڕین لە دژی ستەمی حكوومەتە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق بووە بۆ گەیشتن بەئازادی و هێنانەدی مافە سیاسی و دیموكراسیە ڕەواكانی بەپێی پەیماننامە و بەڵگەنامە نێودەوڵەتیەكان، تا گەیشتە ئەوەی گەلی كوردستان لەساڵی 1991 بەرامبەر دیكتاتۆریەت ڕاپەڕێ و لەسەرینی قوربانیەكانیەوە ڕووبەرێكی فراوانی خاكی كوردستانی عێراق ئازاد بكات و قەوارەیەكی سیاسی خاوەن دەسەڵاتەكانی یاسادان و جێبەجێ كردن و دادوەریی دابمەزرێنێت، ئەمەش دوای ئەوەی كە جەنابی سەرۆك بارزانی لەبەهاری هەمان ساڵدا داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی ئازادانەی كرد بۆ دامەزراندنی پەرلەمانی كوردستان-عێراق كە لێیەوە دەسەڵاتە سیاسیەكانی دیكەی هەرێم سەریان هەڵدا، و بووە وێستگەیەك بۆ گواستنەوەی شەرعیەتی شۆڕشگێڕیی بۆ شەرعیەتی یاسایی و دیموكراسی، وێڕای ئەوەش پەرلەمانی كوردستان جاڕی فیدراڵیەتی دا وەك بنەمایەك بۆ دیاریكردنی شێوە و سرووشتی پەیوەندیی هەرێم لەچوارچێوەی سیستەمێكی دیموكراسیدا بە ئامانجی بونیادنانی عێراقێكی نوێ.  

لەئەنجامی ڕووخانی ڕژێمی دیكتاتۆری لە ساڵی 2003دا، زەمینە ڕەخسا بۆ لەدایكبوونی دەستووری عێراقی ساڵی 2005 كە بەرهەمی قوربانیدانی گەلی عێراقە بۆ بەرجەستەکردنی ئامانجەکانی لە ئازادی و دیموکراسی و دامەزراندنی کۆمارێکی فیدراڵی، بەشێوەیەك كە ماف و شکۆی پێکهاتەکانی بپارێزێت و بە یەكسانی مامەڵەیان لەگەڵ بكات، هەروەها دەرگای بەشداریەكى كاراى لەهەموو ئاستەكانی حوكم و ئیدارە بۆ هەموولایەك كردەوە. ئەمەش بووە مایەی دڵنیایی گەلی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتەڕەواكەی تا لەگەڵ هێزە سیاسیە نیشتمانییەکان بۆ بونیادنانی عێراقێكی نوێ و دامەزراندنی سیستەمێكی فیدراڵی كاربكات، بەوشێوەیەی كە پێكهاتە و دەسەڵاتەكانی لە دەستووردا ڕەنگی داوەتەوە، و ڕەزامەندی نزیكەی 80% پێكهاتەكانی گەلی عێراقى وەدەستهێنا كە لە مێژووی گەلاندا كەم وێنەبوو.

لەگەڵ هەموو ئەمانەدا، ڕاستیەك هەیە كە چاوپۆشی لێ ناكرێت، ئەویش ئەوەیە ماددە و بڕگەکانی دەستوور بەردەوام لەلایەن هەندێك لە دامودەزگا فیدراڵیەكانەوە پشتگوێ دەخرێن و پێشێل دەکرێن، لە هەمووشیان مەترسیدارتر ئەوەیە کە دادگای باڵای فیدراڵی دەیکات بەپێچەوانەی ئەركە سەرەكیەكانی خۆی کە بریتین لە گەرەنتی كردنی پیادەكردنی بەندەكانی دەستوور و بەرگری لەسیستەمی فیدراڵی و چەسپاندنی لەڕێگای پابەندبوون بەسەروەری دەستوور و دابەشکردنی دەسەڵاتەكان. شایانی ئاماژە بۆ كردنە كە بڕیارە یەک لە دوای یەکانی دادگا بوونەتە هۆیپێشێلکردنی پرەنسیپی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان، بەشێوەیەك دادگا خۆی خستۆتە پێگەی دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن، و هەندێك دەسەڵات و تایبەتمەندی بەخۆی داوە کە دەستوور پێی نەبەخشیوە.

جگە لە هەموو ئەمانەش، دادگای باڵای فیدراڵی لە بڕیارەکانی ئەم دواییەیدا، هەوڵی کەمکردنەوەی دەسەڵات و تایبەتمەندیەكانی هەرێمى داوە، و كارى كردووە بۆ لاوازکردنی دامەزراوەکانی و ڕێگەى خۆشکردوە بۆ دەسەڵاتە فیدراڵیەکان تا زێدەڕۆیی لەسەردەسەڵاتە دەستوریەكانی هەرێم بكەن، لە كاتێكدا کە دەستووردانی بە شەرعیەتی دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەری هەرێمدا ناوە بەپێی ماددەکانی (117و 121). دواجاریش بڕیارەکەی دادگا سەبارەت بە نادەستوورییبونی هەندێك لە ماددە و بڕگەكانی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئەوە دەردەخات كە دادگا ڕێگەی بەخۆی داوە بە هەمواركردنەوەی یاساكە، كە ئەمەش كارى دەسەڵاتی یاسادانانە نەك دەسەڵاتی دادوەریی، هەروەها پێشێلکردنی بنەمای جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکانە کە لە ماددەی (47)ی دەستووردا هاتووە.

ئاشكراشە كەمكردنەوەی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمان و نەهێشتنی کورسی پێکهاتەکان و دابەشكردنى هەرێم بۆ چەند ناوچەیەكی هەڵبژاردن لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە بێ پاساوی دەستووریى، بە پێشێلکردنی ئاشکرای بنەما سەرەکیەکانی دەستوور دادەنرێن، چونكە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، ماوەی پتر لە 30 ساڵە كاری پێدەكرێت و پێنج خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی پێ ئەنجام دراوە و بووەتە بەردی بناغەی دیموكراسی و نوێنەرایەتیكردنی سەرجەم پێكهاتە و بیروڕا جیاوازەكان، بەشێوەیەك كە هەرێمی كوردستانی وەك بنكەی دیموكراسیەت و پێكەوەژیان لەنێوەندە هەرێمی و نێودەوڵەتیەكاندانیشان داوە. لەلایەكی دیكە دادگا لەخاڵی پێنجەمی پاشخانی بڕیارەكەیدا لەبارەی هەردوو سیستەمی یەك بازنەیی و فرەبازنەیی، نەیتوانیوە بیسەلمێنێت كە یەك بازنەیی لەهەرێمدا نادەستوورییە و بگرە ئاماژەیەكی روون دەكات بەوەی كە سیستەمی یەك بازنەیی لایەنی باش و بەهێزی هەیە، هەرچەندە خاڵی لاوازیشی هەیە، ئەوەش بێگومان لە سیستەمی فرە بازنەییشدا تێبینی دەكرێت بەوەی كە لایەنی بەهێز و باشی هەیە لەگەڵ لایەنی لاواز، بەڵام ناگەنە ئەو ئاستەی كە ببنە نادەستووریی، بەڵكو ئەوە دەمێنێتەوە بۆهەڵسەنگاندن و دەسەڵاتی یاسادانەر، وەك لەمەوپێش لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نیشتمانی عێراقدا بینیمان كە لەسەرەتادا یاساكە بە یەك بازنەی دانابوو و پاشان كرایە (18) و دواتر (83) و دواتریش لەساڵی 2023 كرایەوە بە (18) بازنە، بەبێ ئەوەی لەهیچ بارێكیاندا بڕیار لە نادەستووریبوونی یاساكە بدرێت، مەگەر دادگای باڵای فیدراڵی خۆی خستبێتە شوێنی یاسادانەری هەرێم بۆیە بڕیاری لە بابەتێكی لەو چەشنە داوە كە دەستوور ئەو دەسەڵاتەی پێ نەبەخشیوە. لەهەمان كاتدا دەبێت بڵێین كە خاڵی لاوازی سیستەمی فرە بازنەییش ئەوەیە كە دەرفەت ناداتە حزبە بچووك و مام ناوەندەكان كە نوێنەرایەتی دەنگەكانیان بەتەواوی بكەن، كە ئەمەش هەر لەبەرژەوەندیی نیشتمانییدا نیە هەرچەندە لەبەرژەوەندیی حزبە گەورەكانە. 

لەلایەكی دیكەوە، نەهێشتنی كورسی كۆتای پێكهاتەكان لەهەرێمدا، ناكۆكە لەگەڵ ئەوەی لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی فیدراڵی و ئەنجومەنی پارێزگاکاندا هاتووە بەتەرخان كردنی کورسی بۆ پێکهاتەکان، هەروەها ناكۆكە لەگەڵ ماددەكانی (49/ بڕگەی یەکەم) و (125)ى دەستوور، کە جەخت دەكەنەوە لەسەر ڕەچاوکردنی نوێنەرایەتیکردنی هەموو پێکهاتەکانی گەل لە ئەنجومەنەی نوێنەران، و دەستەبەركردنی مافی سەرجەمنەتەوەکان (وەک تورکمان و کلدان و سریان و ئاشور و ئەرمەن و هەموو پێکهاتەکانی تر) لە پیادەكردنی مافەڕەواكانیان، لەوانەش مافە سیاسیەكان، بە گەرەنتی كردنی نوێنەرایەتییان لە ئەنجوومەنە هەڵبژێردراوەكاندا. 

لەدەرەنجامدا ئەو بڕیارانەی دادگای باڵای فیدراڵی بوونە هۆی ئاڵۆزیی پەیوەندییەکانی نێوان دەسەڵاتەكانی فیدراڵی و دەسەڵاتەكانی هەرێم و تێكدانیان، بە شێوەیەک هەڕەشە لەو بنەما دەستووریانە دەكات كە دەوڵەتی فیدراڵی و سیستەمی دیموكراسییان لەسەر بونیادنراوە، ئەمەش وادەكات كە عێراق بەئاراستەی سیستەمێكی مەركەزی هەنگاو بنێت و لە سیستەمی دیموكراتی فیدراڵی دوور بكەوێتەوە، بۆیە لەسەر هەموو هاوبەشەکانی حوکمڕانی بە گشتی و هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بە تایبەتی پێوویستە بەجیددی و بە پەرۆشەوە کاربکەن لەپێناو پابەندبوون بە دەستوور و بەندەكانی ڕێککەوتنی پێکهێنانى هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت و پەلەبكرێت لە ئامادەكردن و دەرچوواندنی یاسای نەوت و گاز و یاسای دامەزراندنی ئەنجوومەنی فیدراڵی، بەتایبەتیش دەرچوواندنی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی شەرعیەتی دەستووریی ئەم دادگایە بەپێی ڕێكارە دەستوورییەکانی كە لەماددەی (92) دا هاتووە، و گەرەنتی كردنی سەربەخۆ بوونی دادگاكە و دڵنیابوون لەوەی بۆ جێبەجێکردنی دەستوور هەنگاو بنێت، هەروەها پێوویستە دەستوور ببێتە بنەما بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، و لەمە زیاتر دادگای باڵای فیدراڵی بۆ مەرامی سیاسی بەكارنەهێندرێت.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٥ـی ئاداری ٢٠٢٤

 




دوایین هەواڵەکان

ئەشواق جاف لە ڕێگەی KDPیەوە باسی ئەولەویەتی پارتی بۆ ساڵی 2025 دەکات

SATURDAY, 28 DECEMBER 2024 22:12:43

سلێمانی-KDP.info- ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، لە پاراستنی ماف و دەستکەوتەکان پارتی ھەمیشە لە سەنگەری پێشەوە بووە، هەر ئەمەش وای کردووە لە ھەڵبژاردنەکان دەنگی زۆرینە بەدەستبهێنێت، هاوکات جەختیش دەکاتەوە کە ئەولەویەتی پارتی بۆ ساڵی ٢٠٢٥، پاراستنی قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان و مافەکانی گەلی کوردستانە.

عەبدولباست سەیدا بۆ KDP: بە گەڕانەوە بۆ ئەزموونی سەرۆک بارزانی پرسی کورد لە سوریا چارەسەر دەبێت

SATURDAY, 28 DECEMBER 2024 17:12:16

ھەولێر-KDP.info-  لە لێدوانێکی تایبەت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، د.عەبدولباست سەیدا دەڵێت، بە گەڕانەوە بۆ  ئەزموونی سەرۆک بارزانی پرسی کورد لە سووریا چارەسەر دەبێت.

نوێنەری حكوومه‌ت له‌ رێگه‌ی KDPیه‌وه‌ باسی پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

SATURDAY, 28 DECEMBER 2024 13:12:33

واشنتۆن-KDP.info- نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاند، کۆنگرێس یاسایەک پەسەند دەکات کە پشتگیرى لە هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستان دەکات و باسی پشتیوانیی زه‌مینی و ئاسمانیی ئه‌مه‌ریكا بۆ خۆپارێزیی هه‌رێمی كوردستان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌كات.

 
به‌رپرسی لقی 22 بۆ KDP: خەڵکی کوردستان بە هیوای مه‌زنه‌وه‌ لە پارتی ده‌ڕوانن

SATURDAY, 28 DECEMBER 2024 13:12:33

گه‌رمیان-KDP.info- به‌رپرسی لقی 22ی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، پارتی جێگای متمانه‌ی گه‌لی كوردستانه‌ و سه‌ره‌ڕای هه‌موو گوشار و ته‌نگه‌ژه‌ سیاسی و ئابوورییه‌كان كه‌ بۆ كوردستان دروست كران، به‌ڵام پارتی سه‌ركه‌وت و نه‌یار و ركابه‌ره‌كانی بێهیوا كرد ده‌شڵێ، پارتی ئامادەکاریی زیاتری تەکنیکی و سیاسی و جەماوەری بۆ بەدەستهێنانی زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگ دەکات.

 
دەستەی وەبەرهێنان: ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان به‌ 30 پڕۆژەوه‌ یەکەمە

SATURDAY, 28 DECEMBER 2024 10:12:29

ھەولێر-KDP.info- بەگوێرەی ئامارێکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، لە هەر چوار ئیدارە سەربەخۆکە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی وەبەرهێنان، ئیدارەی گەرمیان لە پێش ئیدارەکانی ترەوەیە بە تەرخانکردنی سەرمایەی 715 ملیۆن دۆلار.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact