Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 23 AUG 2024 21:47 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

د.شوان خۆشناو: خەباتی بازرانی نەمر سەروەتێکی لەبن نەھاتووە بۆ سیاسەتمەدارانی ئەمڕۆ
| KDP.info


چل و پێنج ساڵ بەسەر کۆچی دوایی بارزانی نەمردا تێدەپەڕێت و پسپۆرێکی مێژووش پێی وایە، ناوھێنانی بارزانی لە سەدەی بیستەم ھاوتای ناوھێنانی کورد و مێژووی بزووتنەوە ڕزگاریخوازییەکەیەتی،  دەشڵێ: کۆچی دوایی بارزانی زیانێکی ھێندە مەزن بوو، ھێندە کاریگەر بوو، لەئان و ساتی خۆیدا، بەرابەر ئەوە مێژووێکی ھێندە گەورە و پڕ سەروەری تۆمار کرد کە ئەگەر پەندی لێوەربگیرێت، سەروەتێکی لەبن نەھاتووە بۆ سیاسەتمەدارانی ئەمڕۆ.

د.شوان خۆشناو پسپۆری مێژووی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ٤٥ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی ڕێبەرێکی گەورەی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا تێپەڕ دەبێت، ئەویش مەلا مستەفا بارزانییە، ناوھێنانی بارزانی لە سەدەی بیستەم ھاوتای ناوھێنانی کورد و مێژووی بزووتنەوە ڕزگاریخوازەکەیەتی، چونکە ئەگەر لە سێ ڕەھەندەوە توێژینەوە لەسەر بنەما و ڕێباز و کاریگەرییەکەی لەسەر خەبات و دۆزی ڕەوای نەتەوەی کورد بکەین، ئەوا کۆڵەگەیەکی پتەوی ھەقیقەتی مێژووییمان بۆ بەرجەستە دەبێت.

ئەو پسپۆرەی مێژوو گوتی: ڕەھەندی یەکەم، ژیان و ژینگە و پێگەیشتنی ئەو ڕێبەرە مێژووییەیە، لەناو ئێش و ئازاری میللەتەکەی ژیاوە و پێگەیشتووە، دەرچووی قوتابخانە و ڕێبازی ژینگەدۆستی و لێبووردەیی ئاینی و پێکەوەژیانی تەکیەی بارزانە، لە پەیڕەوانی ڕێبازی شێخ عەبدولسەلام و نەمر شێخ ئەحمەدی بارزانییە، کەواتە بارزانی نەمر دەرچووی قوتابخانەیەکە کە ڕۆحی کوردایەتی لە ئاین موتووربە کراوە. ڕەھەندی دووەم: ئەزموون و لێهاتوویی خەباتی سەربازی و سیاسییە، ئەو لە تەمەنێکی بچووک جەنگاوەرێکی ھەڵکەوتە بووە، فەرماندەی شەڕە گەورەکانی بزووتنەوەی یەکەمی بارزان ۱۹۳۱-۱۹۳۲ بووە، ڕێبەر و فەرماندەی شۆڕشی گەورەی بارزان ۱۹٤۳-۱۹٤٥ بووە، ڕێبەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول ۱۹٦۱-١٩٧٥ بووە، کەواتە ئەزموون و توانا دروستی کردووە.

د.شوان خۆشناو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ڕەھەندی سێیەم پەیوەستە بە دنیابینی و ئایندەسازییەوە، بارزانی لە ئەنجامی ژینگە و ئەزموون و خەبات و باوەڕمەندی بە دادخوازی پرسی کورد، بەرامبەر پێشھاتە سیاسییەکان ڕوانینێکی قووڵتر و دوورتری لە ڕێبەرانی تر ھەبووە، ئاسان نەبووە بە درێژایی خەباتی ئەو لەنێو گەرمەی جەنگی سارددا درێژە بە شۆڕش بدەیت و پشت ئەستوور بە میللەتێک خۆڕاگر بیت. ھەموو ئەوانە پێمان دەڵێن: کۆچی دوایی بارزانی زیانێکی ھێندە مەزن بوو، ھێندە کاریگەر بوو، لەئان و ساتی خۆیدا، بەرابەر ئەوە مێژووێکی ھێندە گەورە و پڕ سەروەری تۆمار کرد ئەگەر پەندی لێوەربگیرێت سەروەتێکی لەبن نەھاتووە بۆ سیاسەتمەدارانی ئەمڕۆ.

قائید میرۆ
 




دوایین هەواڵەکان

دژەتیرۆری کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە

FRIDAY, 23 AUGUST 2024 12:08:00

هەولێر-KDP.info- دژەتیرۆری كوردستان زانیاری لەبارەی بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلەكەی ئەمڕۆی شارۆچكەی سەیدسادق بڵاو كردەوە و رایگەیاند، ئەوانەی كوژراون چەكدارانی پەكەكە بوون.

 
شاخەوان عەبدوڵڵا وردەكاریی هۆكاری دواكەوتنی مووچەی ئاشكرا كرد

THURSDAY, 22 AUGUST 2024 22:08:05

بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەسەر پرسی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان، لەگەل سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی گفتوگۆیان کردووە.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی نوێی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا دەکات

THURSDAY, 22 AUGUST 2024 20:08:30

ھەولێر-KDP.info-  ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ‌8/22 مەسروور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ جەنەراڵ کێڤن لێیهی فەرماندەی گشتیی نوێی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێکی یاوەری کرد.

بەھینامەیەک ژ سەرۆکێ حکومەتا ھەرێما کوردستانێ

THURSDAY, 22 AUGUST 2024 20:08:25

ھەولێر-KDP.info- ژبەر کۆچباربوونا بابێ مشیر محەممەد بەشیر، قایمقامێ زاخۆ، مەسروور بارزانی، سەرۆکێ حکومەتا ھەرێما کوردستانێ پەیامەکە بەھیداریێ راستی ماڵبات و کەسوکارێن کۆچباربوویی کر.

 

حکوومەت نزیکەی ٣٠٠ پڕۆژەی لە زاخۆ جێبەجێ کردوون

THURSDAY, 22 AUGUST 2024 18:08:41

زاخۆ-KDP.info- جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەڵێت، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ماوەی ئەم چەند ساڵە ٢٨٦ پڕۆژەی جۆراوجۆری لە زاخۆ ئەنجام داوە، بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا کۆمەڵێک پڕۆژەی تازە و گرنگ و ستراتیژی بکەونە بواری جێبەجێکردن، بۆیە زاخۆ بەراورد بە ڕابردوو پێشکەوتنێکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە. 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact