Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 27 DEC 2024 00:37 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پلاسخارت: دەبێت هەرچی زووە مووچە بۆ هاووڵاتییانی هەرێم بنێردرێت
| KDP.info


نیویۆڕك-KDP.info- جنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، لە نێو كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی ئاسایش گوتارێكی پێشكەش كرد و تیایدا تیشكی خستە سەر دۆخی ئێستای عێراق و هەرێمی كوردستان و باسیشی لە شایستە داراییەكانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان كرد.

پلاسخارت رایگەیاند، هێرشە بەردەوامەکانی میلیشیاکان لە ناوچەکە واقیعێکی ناخۆشی دروستکردەوە، ئەگەر هێرشەکان بەردەوام بن ئەوا هەوڵی جددی عێراق بۆ ئەوەی لە رابردوو کردووەیەتی بۆ ئاشتی و سەقامگیری شکست پێدەهێنێت.

گوتیشی، ئەو گرووپە چەکدارانەی کە لە عێراقدا هەن لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتدان ئەمەش وایکردووە کاریگەری خراپی لەسەر دۆخی سیاسی و سەقامگیری ناوچەکە هەبێت.

پلاسخارت، ئاماژەی بەوەدا، گرووپە چەکدارەکان هێرشیان کردە سەر بنکەی ئەمەریکا لە ئوردن و سێ سەربازی ئەمەریکیان کوشت و چەندانی دیکەیان بریندار کرد.

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، دەڵێت: "شۆک بووین بەو هێرشە مووشەکیانەی کە چەند هەفتەیەک پێش ئێستا ئێران کردیە سەر هەولێر، کە خەڵکێکی زۆر تێیدا کوژران، لە نێویشیاندا کچێکی بچووک هەبوو، عێراقیش بە شێوەیه‌کی توند سەرکۆنەی ئەو کارەی کردووە."

پلاسخارت، گوتیشی: "عێراق لە دۆخێکی ناهەمواردایە و رووبەڕووی چەندین ئالنگاری بووەتەوە، پێویستە هەموو هێرشەکان کۆتایین پێبهێندرێت و بوەستێندرێت."

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، جەختی لەوەش کردەوە، یەکێک لەو خاڵە ئەرێنییەکان کە بینیمان لە ماوەی ئەم چەند مانگە لە عێراق کراوە، ئەویش چاکسازییە لەناو سیستەمی بانکی و دامەزراوەکانی دیکەی حکوومەتدا.

جنین پلاسخارت، ئاماژەی بەوەشکردەوە، مانگی داهاتوو عێراق دەبێتە یەکەم وڵات لە ناوچەکە کە یەکێک دەبێت لە ئەندامی رێکخراوی کرێکارانی جیهان کە ئەمەش کاریگەرییەکی زۆری دەبێت، ئەمەش وادەکات هەوڵەکان و دەرفەتەکانی بەردەم عێراق و کەرتی تایبەتی عێراق بەهێزتر بکرێت.

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق جەختی لەوەشکردەوە، پێویستە لە عێراق هێرشەکان کۆتایی پێبهێندرێت، بۆ ئەوەی خەڵكیکی زیاتر بتوانن توانەکانی خۆیان بۆ بەرەوپێشچوونی وڵاتەکە بەکاربهێنن.

لەبارەی گۆڕانی کەشوهەوا لە عێراق، جنین پلاسخارت، رایگەیاند، عێراق وەک هەر دەوڵەتێکی دیکە لە جیهان رووبەڕووی ئالنگاری گۆڕانی کەشوهەوا بووەتەوە، حکوومەت هەندێک رێکاری پێوستی گرتووەتەبەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو ئالنگارییە.

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە بارەی هەڵبژاردنی پەرەلەمانی کوردستان گوتی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ چەندین جارە دوابخرێت، ئێستا چاوەڕێی رێککەوتنێکی دیکەین دیاریبکرێت بۆ رۆژی هەڵبژاردن، هەروەها دواختسنی هەڵبژاردن باش نابێت بۆ هەرێمی کوردستان و بۆ سەقامگیری عێراق.

لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵیدا ناوبراو ئاماژەی بەوەدا، دەبێت کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت و دەبێت هەرچی زووە مووچە بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان بنێردرێت.




دوایین هەواڵەکان

کرمانج عیزەت بۆ KDP: پلانی پارتی خۆی لە دوو خاڵدا دەبینێتەوە

THURSDAY, 26 DECEMBER 2024 21:12:22

سۆران-KDP.info- بەرپرسی لقی ٢٦ی پارتی دەڵێت، پارتی  دیموکراتی کوردستان بەشێکە لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و بە ئومێدەوە پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکات، هاوکات دەشڵێ، پارتی ئامادەکاریی کردووە بە پلانێکی گەورە دەچێتە ساڵی نوێ.

خانی بۆ KDP: ئەمساڵ داھاتی سەرچاوەکانی ئاو کەمترە لە پار

THURSDAY, 26 DECEMBER 2024 18:12:16

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمساڵ داھاتی سەرچاوەکانی ئاو بەھۆی کەمی بارانبارین تا ئەم ساتەوەختە کەمترە لە پار، بەڵام ھێشتا لە سەرەتای وەرزی زستانین، ئەگەری بارانبارین تا ناوەڕاستی مانگی پێنج ھەیە و پلانی کۆکردنەوەی ئاومان ھەیە.

 

ساڵی نوێ هه‌موو فه‌رمانبه‌ران سوودمه‌ند ده‌بن له‌ وه‌رگرتنی زه‌وی

THURSDAY, 26 DECEMBER 2024 15:12:05

هه‌ولێر -KDP.info- به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی پێی وایه‌ له‌ ساڵی نوێ هه‌موو فه‌رمانبه‌ران سوودمه‌ند ده‌بن له‌ وه‌رگرتنی پارچه‌ زه‌وی و نزیكه‌ی 400 هه‌زار فۆرم گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ وه‌زاره‌ت.

 

له‌ زاخۆ 25 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان ڕاده‌گه‌یەندرێ

THURSDAY, 26 DECEMBER 2024 14:12:36

زاخۆ- KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی زاخۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ ساڵی نوێ ڕاده‌گه‌یه‌ندرێ و دەبێتە ساڵی زیاتر گرینگیدان به‌ كه‌رتی پیشه‌سازی له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ".

 

ماڵپەڕی KDP ئاماری پڕۆژەکانی حکوومەتی ھەرێم لە پارێزگای دھۆک بڵاودەکاتەوە

THURSDAY, 26 DECEMBER 2024 13:12:53

دھۆک-KDP.info- بەپێی ئامارێکی پارێزگای دھۆک ئەو پڕۆژانەی لە کابینەی نۆیەم لەو پارێزگایە ئەنجامدراوە، ھەزار و ٣١٤ پڕۆژەیە بە گوژمەی زیاتر لە ٣ ترلیۆن و ١٠٧ ملیار دینار.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact