كه‌ركووك-KDP.info- لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی كه‌ركووك - گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، باس له گرنگیی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌كات و ده‌ڵێت: "جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی، بارەگای مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک - گەرمیانی وەکو دیارییەک پێشکەشی زانکۆی کەرکووک کرد، ئەمە بۆ هەمووان جێگای سوپاس و خۆشحاڵی بوو".
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، ده‌ڵێت: "پارتی و كه‌ركووك دوانه‌یه‌كی دانه‌بڕاون له یه‌كتری، جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی، له سۆنگه‌ی خه‌مخۆری بۆ ئه‌و شاره، بارەگای مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک - گەرمیانی وەکو دیارییەک پێشکەشی زانکۆی کەرکووک کرد، ئەمە بۆ هەمووان جێگای سوپاس و خۆشحاڵی بوو و واتایه‌كی قوڵی هه‌بوو كه ته‌نیا كه‌ركووكییه‌كان لێی تێده‌گه‌ن".
كاكه‌یی گوتیشی: "له كاتێكدا كه لە هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا نزیک دەبینەوە و رێككه‌وتنێك كراوه له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و ناوچانه، كه‌چی بەداخەوە ئەقڵیەتێک ئێستا لە کەرکووک لەبری زانست و رۆشنبیری، کەرکووکی کردووە بە سەربازگە و وێنای شارێکی دوور لە ژیانی مەدەنیی پێ بەخشیوە، پارتی كه‌ركووك وه‌ك قه‌زیه‌یه‌ك ده‌بینێت نه‌ك دروشمی حزبایه‌تی، بە ناوەرۆکی ئەم پێناسەیەش بێت، ئێمەی پارتی خاوەنی روویەکی سپین، بۆیه داوا لە خەڵکە خۆشەویستەکەمان لە کەرکووک ده‌كه‌ین، دەنگ بدەن بەو حزبەی لە دامەزارندنییەوە کەرکووک وه‌ك خەبات و قوربانیدان له ئه‌وله‌ویه‌تی بووه".
لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "ئێستا بەرەو هەڵبژاردنێکی گرنگ و چارەنووسساز دەچین، گرنگە وەکو پارتی بتوانین سەرکەوتنێکی گه‌وره بکەینە دیاری بۆ سەرۆک و خوێنی ئەو شەهیدانەی لە پێناوی شکۆ و ئاڵا بەر لە دوو مانگ گیانیان کردە قوربانی، ئەم هەڵبژاردنە چارەنووسسازە وەکو کورد بتوانین رێژەی زۆری کورسییەکانی ئەنجوومەن بەدەست بهێنین و لەگەڵ پێکهاتە و خەڵکە رەسەنەکەی تورکمان و عەرەب و نەتەوەکانی دیکە، کە لە لیستی (١٩٧)ی پارتیمان بەشدارن، دڵی کوردستان بگەڕێنینەوە بۆ ئازادی".
له‌باره‌ی نه‌خشه‌ی ئیداریی پارێزگای كه‌ركووك و چۆنیه‌تیی ئەنجامدانی گۆڕانكاری له‌و ئیداره‌یه له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كه‌ركووك، لیزا كاكه‌یی ده‌ڵێ: "دەبێ نەخشەی ئیداریی شار بگۆڕین و ماف بۆ خاوەن ماف بگەڕێنینەوە، هەروەها رێگا نەدەین جارێکی دیکە پارێزگارێکی سەپێنراو پارێزگار بێت، لە رۆژانی رابردووش کاتێک گوتیان (پارتی دەگەڕێتەوە کەرکووک)، دوژمنەکانمان هاتنە سەر شەقام و گوتیان (قبوڵ ناکەین کورد بگەڕێتەوە)، ئەمەش دەلیلی ئەوەیە، کە پارتی هەڵگری شوناسی نەتەوەییە، چونکە گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکووك، واتای گەڕانەوەی کورد بوو بۆ ئەو شارە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "رێنمایی سەرۆک و سەرکردایەتیی پارتیمان ئەوەیە، هەوڵی جیددی بدەین پێکهاتەکان، خەڵکە رەسەنەکەی کەرکووک، لەگەڵ ئێمە لە ژێر یەک چادر، پێکەوە ژیانێك لە کەرکووک دروست بکەین، کە شایەنی خەڵک و خاکەکەی بێت، لە رابردووش‌دا تەعریب، خیانەت، ئەقڵی شۆڤێنی، زۆر شتی لە کەرکووک و کەرکووکییە رەسەنەکان وەرگرتەوە، بەڵام ئێستا کاتی ئەوەیە، ئەوەی لێمان زەوت کراوە، وەری بگرینەوە، باشترین رێگاش بۆ وەرگرتنەوەی هەموو مافەکان، بەشداریی کارای خەڵکەکەمانە لە هەڵبژاردن و بەدەستهێنانی زۆرترین کورسییە".
کاکەیی ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه: "پارتی و کەرکووک دوانەیەکی پێکەوەلکاون و هەمیشە لە یەک جەستەدا ژیاون و دەژین، بارزانیی باوک هەرگیز ئامادە نەبوو لەسەر بستێک لە خاکی کەرکووک تەنازول بکات و شۆڕشێکی کردە قوربانی بۆ کەرکووک، هیچ کاتێک نەچووە سەر مێزی هیچ دانوستانێک بە بێ داننان بە کوردستانیەتی کەرکووک، ئێستاش لایەنێکی سیاسی بۆ سه‌رقاڵکردنی کورد بەرامبەر کورد، خەریکی سەرقاڵکردنی خەڵکە رەسەنەکەی کەرکووکن، دهیانەوێت لە رێگای سەنگەرگواستنەوە و پارەبەخشینەوە، دۆخە بنەڕەتییەکەی کەرکووک لە بیری خەڵک بەرنەوە و خەڵکی کەرکووک تووشی وەهم و ساردبوونەوە بکەن، کردارێک بکەن بە کو‌لتوور و ناچارمان بکەن بە پەرچەکردار".
ده‌شڵێت: "كەرکووک قەزیەیهکی نەتەوەیی و نیشتمانییە، نەوەک دروشم و خەیاڵ، هەر بۆیە بە هیچ پڕوپاگهندەیەک سارد نەبنەوە، له‌و سۆنگەیەوه چەندین ئەجێندای جیاوازی ناوخۆیی و هەرێمایەتی بە گەڕانەوەی بارەگاکانی پارتی بۆ کەرکووک، تووشی شۆک هاتوون، بۆ شکاندنی ئەم شۆکە سیاسییە نیشتمانییە دەیانەوێت ئەقڵی تاکی کورد بکەنە مەزادخانەی کڕین و فرۆشتن، هەر بۆیە دەبێت هۆشیارانە مامەڵە بکەین، چونکە ئەوەی لەپێشمانە ئایندەی کەرکووکە نەوەکو یەکلاکردنەوەی حساباتی حزبی، دڵنیاتان دەکەمەوە ئەوەی براوە دەبێت کەرکووک و کەرکووکییەکانن، نەوەکو دروشمە رووتکراوەکان لە ئینتیمابوون بۆ کەرکووک و خاکەکەی، خەڵکی کەرکووک هۆشیارن و دەزانن بە بردنەوەی کام لیست و ژمارە، کەرکووک دەکەوێتە کام دەستی ئەمین".