Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 18 OCT 2024 10:43 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

جەنجاڵیی حزبی
| KDP.info


فازڵ میرانی

نەبوونی حزبایەتی، یان بوونی بە شێوەی كەم و زۆر، بەڵگەی یەكلاكەرەوە نییە بۆ سەركەوتنی ئەزموونێكی سیاسی. ڕێگەدان بە كاری حزبایەتی، بەبێ هەبوونی ئاتاجێكی هەقیقی بۆ بوونی حزبەكان، زیانە خێرا و دوور مەوداكەی كەمتر نییە بەسەر كۆمەڵگەوە لە قەدەغەكردنی فرەیی بە بڕیارێكی شموولی لە دەستەڵاتێكەوە، كە یاسا و میللەتی خستووەتە ژێر ڕكێفی خۆیەوە.

من و زۆر كەسی تر گومانمان لەو واقیعە نییە، كە زۆر لە عەقڵییەتەكان دەكۆشن حزبایەتی بكەن بە پەیژە و ژیانی تایبەتی خۆیانی پێ بەڕێ بكەن، هەڵبەت بە پێچەوانەی یاساكانەوە. ئاشكرایە قەبارەی كاریگەری كردار و بانگەشەی نیزامی پێشوو، یان هاووێنەكانیان، بەسەر ڕەفتار و ئەدای چەندان چین و دەستەوە ماوە، هەروەها بەسەر بەشێك لەوانەی لە بەرەی ئۆپۆزسیۆنەوە كار دەكەن، ئەمە واقیعێكی تاڵ و ئازاربەخشە بۆ ئەوانەی ناتوانن، یان نایەنەوێت لە مانای حوكم و ئەمانەتەكەی تێبگەن.

ئەگەر من سەركۆنەكردنی خۆم بۆ حزبی تازە هەڵتۆقیو پاتە بكەمەوە، كە پڕوپاگەندەكانی ڕێك كۆپی دەستەڵاتی كۆنە، كە عێراقییەكان لە دەستی ناڵاندوویانە، ئەوە سەرزەنشت و هۆشداری بەولاتر دەزانم ڕووبەڕووی كەسانێك بكرێنەوە، كە بڕیاردانیان بە میرات گرتووە، خەڵكیان وا تێگەیاندووە دەوڵەت بە هەموو شتێكەوە حەڵاڵی خۆیانە، هەڵبەت ئەوانەی جیاوازیی نێوان حزبایەتی ڕەسەن و سنوورەكانی، هەروەها نێوانی چاودێری و گەشەی بەرژەوەندیی تاك ناكەن.

خەڵك چاو و گوێیان هەیە، ڕابردوویان زۆری بەسەردا نەچووە، هەرچەند زۆرینەشیان لە گۆڕانكاری بەرهەمدار بێ ئومێد بوون، لێ ناكرێ لە رێگەی ئەو هۆكارانەی لە مێشكی نەوەی هاوچەرخ بنجی گرتووە، كۆنتڕۆڵ بكرێن. هێزەكە لە هاندان و هەڵنانی حزبی، یان لەتبوون و كەرتبوون، یان لە فكرەی دروستكردنی جووڵانەوەیەك دایە تاكوو ببێتە پردێك بۆ گەیشتن بە خواست و ئارەزووەكانیان،نەك بەدیهێنانی ماف.

ئەو حزبایەتییەی ئێمە كارمان لەسەر كرد و كاری لەسەر دەكەین بە شێوەیەكی سروشتی لە دایك بووە، لە سایەی سیستەمێكدا بۆ حوكمڕانیی نەشیاو بووە، ڕەنگە بۆ سەركردایەتیی چەند گرووپێكی دیاریكراوی خۆیان بۆ كاتێكی دیاریكراو گونجاو بووبێت، هەر بۆیە ئێمە بە فكر و ئەدا ڕووبەڕووی ئەوە دەبووینەوە، كە كارمان بۆ ڕاستكردنەوەی زۆربەی ئەو سیاسەتانە دەكرد، كە تاوان و بەدكارییان دەرهەق بە هاووڵاتیی عێراقی و خەڵكی تریش دەكرد. بۆیە هەر تەنیا جوینەوەی فكری سەربازی و سیاسی و هاوشێوەكانیان، ئەوانەی عێراقیان بەرەو لێواری ئاگر برد، تاوانە. نغرۆبوون لە هەڵە و پەڵە، لە چارەسەری ناشیاو، ڕێژەی هەژاری زیاتر كرد، خەڵكی لاڕێ كرد و بەرەو تاوان و دواكەوتوویی پەلكێشی كردن.

ئەوەتە داڕمانی دراو بەردەوامە، فرتوفێڵ و بەدكاری، نەمانی بەرپرسیاریی ئەدەبی و سیاسی لە كەسانی پاڵێوراو و كاربەدەستانی نێو جومگەكانی دەوڵەت، كە بە كەیفی خۆیان تەراتێن دەكەن، بەپێی یاسا ئەوان تەوانبارن.

لێپرسینەوەی میللی و دەستووری و جێبەجێكردن ئەگەر بۆ سنوورداركردنی ئەم دیاردەیە پەلە نەكەن، ئەوە جەردی حیسابات نەك هەر بەرفراوان دەبێت، بەڵكو نەوەیەكی بەتاڵ بەرهەم دێت، ئامادەیە لەگەڵ ئەوانەی دیكە پێكدابژێت و بەریەك بكەوێت، ئاخر كەسانێك نامەیەكی ژەهراوییان پێداوە وا بۆیان وێنا كردووە، كە دەستەڵات خاوەنداریەتییە، نەك بەرپرسیارییەت.




دوایین هەواڵەکان

سیهاد بازرانی: بۆ پاراستنی کوردستان بە خوێن بێت یان پەنجەمۆر ئامادەین

FRIDAY, 18 OCTOBER 2024 10:10:39

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، لەسەرانسەری عێراق 165 بنکەی دەنگدان بۆ دەنگدانی تایبەت هەیە. کە 12 بنکەی لە شارەکانی دیکەی عێراقە و ئەوانی دیکە لە شارەکانی هەرێمی کوردستانن."

 
بەرپرسێکی کۆمیسیۆن: ژمارەیەک سکاڵا لەسەر سەرپێچییەکان تۆمار کراون

FRIDAY, 18 OCTOBER 2024 10:10:55

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، "ژمارەیەک سکاڵا لەسەر سەرپێچییەکان، لە بنکەکانی دەنگدان تۆمار کراون و هەر لایەنێک بەڵگەی پێ بێت، دەتوانێت سکاڵا تۆمار بکات". 

 
پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت

FRIDAY, 18 OCTOBER 2024 09:10:50

هەولێر-KDP.info- لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 7:00 لە سەرجەم ناوەكاندەكانی دەنگدان كە پێشتر ئامادەكرابوون، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەستی پێ كرد.

 
دوو خانەوادەی یەکێتی پەیوەندییان بە ڕیزەکانی پارتییەوە کرد

THURSDAY, 17 OCTOBER 2024 23:10:56

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر دوو خانەوادەی دیاری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەیوەندیان بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کرد و وازیان لە ڕیزەکانی یەکێتی ھێنا.

 

لە ئاکرێ و شێخان بە سەدان ئەندام و لایەنگری یەکێتی پەیوەندییان بە ڕیزەکانی پارتییەوە کرد

THURSDAY, 17 OCTOBER 2024 22:10:08

ئاکرێ-KDP.info- ئەمڕۆ لە سنووری ھەردوو لقی ئاکرێ و شێخان بەسەدان ئەندام و لایەنگری یەکێتی نیشتیمانی  کوردستان پەیوەندیان بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کرد و وازیان لە ڕیزەکانی یەکێتی ھێنا.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact