Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 22 FEB 2025 07:47 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی لیستی پارتی : لەسەر فەرمانی سەرۆک بارزانی بانگەشەیەکی هێمن و ئارام بۆ لیستی 197ی پارتی لە کەرکووک دەکرێت
| KDP.info


کەرکووک_KDP.info_ سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک گوتی: لەسەر فەرمانی سەرۆک بارزانی  بانگەشە بۆ لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئارامی بەڕێوە دەچێت و ڕێز لە هەموو پێکهاتەکان دەگرین، پێشوازی و پشتیوانییەکی زۆر باشیش لە لیستی پارتی و کاندیدەکانی دەکرێت.

سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، حەسەن شێخانی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: تا ئێستاش پێشێلکاری بەرامبەر بە کاندیدانی ئێمە بەردەوامە و تەنیا هەندێک کەم بووەتەوە، بەڵام ئەوە ئێمە سارد ناکاتەوە، ئێمە دوێنێ لە خزمەت سەرۆک بارزانی بووین، ئەویش ڕایسپاردین کە پێویستە بانگەشەکە بە ئارامی و هێمنی  بەڕێوەبچێت، ئێمەش فەرمانی جەنابیان جێبەجێ دەکەین، هەرچەندە پێشێلکاری بەرامبەر بە ژمارەیەک کاندیدی ئێمە کرا و لەیەک شەودا 29 پۆستەر و وێنەی من دڕێندرابوون و لێکرابوونەتەوە، بۆیە ئێمە بەئاسایی وەریدەگرین و سکاڵاشمان تۆمار نەکردووە و بەردەوامین لەبانگەشەی خۆمان.
حەسەن شێخانی گوتیشی: سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە .. نابیت ململانێ لە بانگەشە بەجۆرێک بێت دوور بێت لە چوارچێوەی یاسای کۆمسیۆن و دەبێت ڕێز لە هەموو پێکهاتەکان بگیرێت، چونکە ئەمە شاری پێکەوەژیان و هەموو پێکهاتەکانە، بۆیە ئێمە بێ جیاوازی ڕێز لە هەموو پێکهاتەکان دەگرین و وەکو پێکهاتەی شارەکە مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین، ئەوانیش پێشوازییەکی زۆر باش لە ئێمە دەکەن و پشتگیری لە لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک دەکەن.

بڵند ئیبراهیم 




دوایین هەواڵەکان

نەوەیەکی ئەحمەدی خانی له‌ ڕێگه‌ی KDPیەوە‌ داوایه‌ك له‌ هه‌موو کوردان ده‌كات

FRIDAY, 21 FEBRUARY 2025 13:02:26

هەولێر-KDP.info- لە ساڵیادی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، زۆربەی گەلان ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک بە ڕێزەوە یاد دەکەنەوە، بەڵام هێشتا گەلی کورد وەک گەلێکی زوڵملێکراو و ژێردەست، لە زۆربەی وڵاتان زمانەکەیان لە ژێر هەڕەشەی لەناوچووندایە.

 
کاوە مەحموود بۆ KDP: دەرفەت بۆ کورد ھاتووەتە پێش و مەترسیش ھەیە

FRIDAY, 21 FEBRUARY 2025 12:02:45

ھەولێر-KDP.info- سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان پێی وایە، کورد دەرفەتی لە بەردەمە لە گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە، بەڵام مەترسیش ھەن، ھاوکات دەشڵێ، لەم قۆناغە پێویستمان بە یەکگوتاری ھەیە.

 
په‌یامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌ ڕۆژی جیهانیی زمانى دایكدا

FRIDAY, 21 FEBRUARY 2025 11:02:55

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی لە رۆژی زمانی دایک دا جەخت لە بەرەوپێشبردنی زمانی کوردی و زمانی تەواوی پێکهاتەکانی کوردستان دەکاتەوە و دەڵێت، "زمانمان هەبوونمانە". 

 
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پەیامێکی بڵاو کردەوە

FRIDAY, 21 FEBRUARY 2025 10:02:12

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە ڕۆژی زمانی دایکدا دەڵێت، ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە سەرجەم کوردستانیان پیرۆز دەکەم. زمانی کوردی زمانی سەرەکی و فەرمی هەرێمی کوردستانە.

 

مەسرور بارزانی و شاندێکی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی پێشخستنی ئابووری تاوتوێ دەکەن

THURSDAY, 20 FEBRUARY 2025 20:02:38

ھەولێر-KDP.info-  حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوانیان کرد لە پێناو برەودان بە وەبەرهێنانی ناوخۆیی و بیانی.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact