سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێ، بڕیاردراوە لە نزیکترین کاتدا بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان بگەڕێتەوە بۆ کەرکووک و ڕاستە پۆستەر و وێنەکانی ئێمە دەدڕێنن، بەڵام ئێمە لەگەڵ ئەوە داین بانگەشە بەئارامی بەڕێوە بچێت.
سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ، حەسەن شێخانی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی ، ئامادەکاری دەکرێت و بڕیارە بە زوترین کات بارەگای لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان بگەڕێتەوە بۆ کەرکووک و، ئێمە ھەرچەندە بارەگامان نییە، بەڵام بە دڵ لەگەڵ خەڵکی کەرکووکین، هەر بۆیە بڕیاردراوە لەنزکترین کاتدا بارەگامان بگەڕێتەوە و، ئێستا خەریکی گەڕانەوەی بارەگای خۆمانین بۆ ئەم شارە.
حەسەن شێخانی گوتیشی، ڕاستە دڕاندن و لێککردنەوەی پۆستەر و وێنەکانی ئێمە هەیە، بەڵام ئێمە دەمانەوێت بانگەشەیەکی ئارام بەڕێوەبچێت و، ئێمە گرینگی زۆر پێنادەین و زۆرترین وێنە وەک سەرۆک لیست هی من دڕێندراون، چونکە ئێمە بە کردار لە خزمەتی کەرکووکین و بەئارامی بانگەشە دەکەین، ئەگەر هەر بەردەوامیش بێت ئەوکات ئێمە بۆ هەر ڕووداوێک هەڵوێستی و قسەی خۆمان دەبێت.
بڵند ئیبراهیم