Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 1 JAN 2025 04:47 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پارتی لە دوزخورماتوو بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بارەگایەکی کردەوە
| KDP.info


دوزخورماتوو_KDP.info_ بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوزخورماتوو گوتی: لە قەزای دوزخورماتوو پارتی دیموکراتی کوردستان کاندیدێکی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان هەیە، ئەمڕۆ بۆ بانگەشەکردن بۆ کاندیدەکەمان ئۆفیسێکمان لە دوزخورماتوو کردەوە.


بەختیار هیجران، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوزخورماتوو، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: دوای ئەوەی ئەمڕۆ بەفەرمیی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەستی پێکرد، بەهۆی ئەوەی ئێمە لە دوزخورماتوو بارەگامان نییە، نووسینگەیەکمان کردەوە و لەڕێگەی ئەو نووسینگەیە بانگەشە بۆ کاندیدەکەمان دەستپێدەکەین کە لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین کاندیدێکی ئافرەتمان هەیە.
بەختیار هیجران گوتیشی: ئێمە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی حەسمی نیشتیمانی کە ژمارەی 219 یە و کاندیدەکەشمان ماموستا "تارا جەلال حەمید"ە و ژمارەشی 12یە، کار دەکەین بۆ ئەوەی کاندیدەکەمان دەنگی باش بەدەست بێنێت وسەرکەوێت و ببێتە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگا، بۆیە ئومێدێکی باشمان هەیە بتوانین لە دوزخورماتوو کاندیدەکەمان سەرکەوێت.

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (یەحیا بەگ خۆشناو) دەکات

TUESDAY, 31 DECEMBER 2024 20:12:32

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (یەحیا حەمەدئەمین بایز بەگ خۆشناو)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

 

پڕۆژێن کابینەیا نەھێ یا حکۆمەتا ھەرێما کوردستانێ ل سالا ٢٠٢٤ێ ل پارێزگەھا دھۆکێ

TUESDAY, 31 DECEMBER 2024 16:12:09

دھۆک _KDP.info_  پارێزگارێ دھۆک ئەوپڕۆژەیێن ل سالا٢٠٢٤ل دھوکێ ھاتینە راگەھاندن وجیبجیکرن بەڵافکر ، کو ٥١٢پڕۆژە ب گوژمەیێ ترلیۆنەک و٥٧ملیار و ٨٧٦ملیۆن دیناران  .

 
په‌یامى نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بۆ ساڵى نوێ

TUESDAY, 31 DECEMBER 2024 16:12:05

ھەولێر-KDP.info-  به‌بۆنه‌ى هاتنى ‌ساڵی نوێی 2025ی زایینیەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ى ته‌واوى هاووڵاتییانى ئازیزى کوردستان دەکەم، بەتایبەتی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان، هێزەکانی ناوخۆ و هەموو پێکهاتەکانی كوردستان، هه‌روه‌ها پیرۆزبایى له‌ ته‌واوى گه‌لانى عێراق و جیهان ده‌كه‌م. هیوادارم ساڵى نوێ، بۆ هه‌مووان ساڵێکی پڕ لە ئاشتی، سەقامگیری، گەشەسەندن و خێر و خۆشى بێت.

 

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025

TUESDAY, 31 DECEMBER 2024 15:12:47

ھەولێر-KDP.info-  بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی 2025، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم هاووڵاتییانی هەرێم و گشت کوردستانییان دەکەم  و هیوای شادی و خۆشگوزەرانی و ساڵێکی پڕ لە ئارامی و ئاسوودەیی بۆ هەمووان دەخوازم.

 

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی

TUESDAY, 31 DECEMBER 2024 14:12:10

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆک بارزانی  بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی پەیامێکی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact