Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 24 FEB 2025 23:15 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"لەسەنتەری قەزای ئامێدی سیستەمی پریپەیدی کارەبا جێ بەجێکرا"
| KDP.info


بەڕێوەبەری گشتی کارەبای دھۆک ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: لە سنووری پارێزگای دھۆک لە چەندین شوێن سیستەمی پریپەید جێ بەجێکراوە، سەنتەری قەزای ئامێدی کراوەتە پریپەید و کارەبای 24 کاتژمێری خراوەتەکار.

شاکر مەحموود، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای دھۆک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: پرۆسەی کارەبای پریپەید لە پارێزگای دھۆک کەوتووتە بواری جێبەجێکرد، لە ناو سەنتەری شاری دھۆک چەند پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون بە سیستەمی پریپەید کار دەکەن، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەت پێشنیارمان بۆ حکوومەت کردوە نرخی کارەبای ئەو پڕۆژانەی بە ھای کۆست ناسراون لە 156 دینارەوە کەم بکرێتەوە بۆ 100 دینار، بڕیارە لە بازاڕی شەقامی kro ناوچەی پیشەسازی نزیک پیشانگاکانی ئۆتۆمبێلیش سیستەمی پریپەید جێبەجێ بکەین.

بەڕێوەبەری گشتی کارەبا دھۆک گوتی: لە دەرەوەی شاری دھۆکیش سیستەمی کارەبای سەنتەری قازای ئامێدی کراوەتە پریپەید و ئێستا کارەبای 24 کاتژمێرییان ھەیە، ئەو شوێنانەی ھاووڵاتییان تێیدا نیشتەجێن نرخی کارەبای پریپەید بەھەمان نرخی ئاساییە تەنیا لە پڕۆژەکانی ھای کۆست نرخیان جیاوازە.

شاکر مەحموود ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: ئێمە لە ھەموو ئەو شوێنانەی پێوەری زیرەکیان ھەیە پلانمان ھەیە سیستەمی پریپەیدی تێدا جێبەجێ بکەین، چونکە سیستەمێکی پێشکەوتووە بۆ کۆنتڕۆڵکردن و ڕێکخستنی کەرتی کارەبا، چاوەڕیێی وەڵامی حکوومەتین بۆ پێشنیارەکەی وەزارەت سەبەرەت بە کەمکردنەوەی نرخی کارەبای پریپەید.

قائید میرۆ
 




دوایین هەواڵەکان

د. مزگین بۆ KDP: خەڵاتی زێڕینی هەژار موکریانی شایانی (ئاوڕەحمانی حاجی مارف) بوو

MONDAY, 24 FEBRUARY 2025 22:02:35

هەولێر-KDP.info- پسپۆر و مامۆستایەکی زانکۆی سەلاحەددین پێی وایە بەخشینی خەڵاتی زێڕینی هەژار موکریانی بە ئاوڕەحمانی حاجی مارف شایانە و ئەو زاتە مەزنە خزمەتەکانی بە زمان و وێژەی کوردی جێگای ڕێز و ستایشن.

 
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا ڕێژەی زەكات و سەرفیترە و فیدیەی ئەمساڵی دیاریكرد

MONDAY, 24 FEBRUARY 2025 21:02:39

ھەولێر-KDP.info- بەھۆی نزیکبوونەوە لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، ئەنجوومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بۆ ئەمساڵ ڕێژەی زەکات و سەرفیترە و فیدیە بۆ موسڵمانان دیاریکرد.

مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (محەممەد ساڵح دەوڵەتیار) دەکات

MONDAY, 24 FEBRUARY 2025 21:02:41

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خاتوو (عائیشە خالید محەممەد)، ھاوژینی (محەممەد ساڵح دەوڵەتیار) پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات.

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی هەردوو ژووری بازرگانیی كلدانی و ئاشووری ئەمەریكی دەكات

MONDAY, 24 FEBRUARY 2025 17:02:15

هه‌ولێر-KDP.info- ڕۆژی دووشەممە 24ی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی هەردوو ژووری بازرگانیی كلدانی، ئەمەریكی و ئاشووری، ئەمەریكی بە سەرۆكایەتیی بەڕێز مارتن مەننا سەرۆكی ژووری بازرگانیی كلدانی، ئەمەریكی كرد.

كاكەیی: سوورین لەسەر یاسای گەڕاندنەوەی زەوی بۆ جووتیاران

MONDAY, 24 FEBRUARY 2025 17:02:17

کەرکووک-KDP.info- نەجوە كاکەیی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دەبێ وەك خۆی یاسای هەڵوەشاندنەوەی زەوتكردنی زەویی جووتیارانی كورد جێبەجێ بكرێت و فڕاكسیۆنە كوردییەكان یەكدەنگین، نابێت سوپا دەستدرێژی بكاتە سەر هاووڵاتییان و دەشڵێ، ئەو سەربازەی ملپێچی جووتیارەكەی ڕاكێشا، سزا دەدرێت.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact