پارتی دیموکراتی کوردستان ٣٠ کاندیدی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ئامادەکردووە، کادیرێکی پارتیش ئاشکرای کرد: جگە لە ئەندامانی پارتی لە نەتەوەکانی کەرکووک لیستی پارتی خەڵکی سەربەخۆشی تێدایە.
ئارەزوو جەبار کادیری پێشکەوتووی پارتی لە کەرکووک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: لیستی پارتی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ئامادەیە و لە ٣٠ کاندید پێکهاتووە، کاندیدەکانی لیستی پارتی لە پێکھاتەکانی ڕەسەنی کەرکووکن و کورد و عەرەب و تورکومانی تێدایە، جگە لەوەش خەڵکی سەربەخۆش لەسەر لیستی پارتی خۆیان کاندید کردووە تا بگەنە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک.
ئارەزوو جەبار ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: پارتی ھەموو ئامادەکارییەکی کردووە بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، لەگەڵ نزیک بوونەوەی وادەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن پلانی پارتی جێبەجێ دەکرێت و ئوفیس بۆ لیستی پارتی لە نێو کەرکووک دەکرێتەوە بۆ ئەوەی کاندیدانی پارتی بانگەشەی ھەڵبژاردن بکەن.
قائید میرۆ