ھەولێر-KDP.info- پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی ٧٧مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بروسکەی پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی پارتی کردووە و دەڵێن، لە دوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ کاری ھاوبەشی گرنگمان ئەنجام داوە لە پێناو بونیادنانی حوکمی خۆماڵی، کە ئەوەش بەری ڕەنجی خەباتێکی لە مێژینەی خەڵکی کوردستانە کە پارتی دیموکراتی کوردستان بەشێکی گەورە و گرنگی سەروەریەکانی پێ بڕاوە.
دەقی پەیامی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان:
بەڕێز: مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەبۆنەی ٧٧مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی گەرمتان پێشکەش دەکەین.
وەک روون و ئاشکرایە لە مێژووی پڕسەروەری گەلەکەماندا کاری ھاوبەشی گرنگمان ئەنجامداوە لە پێناو ئازادی و دیموکراسی و مافی ڕەوای گەلی کوردستان،
لە دوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ کاری ھاوبەشی گرنگمان ئەنجام داوە لە پێناو بونیادنانی حوکمی خۆماڵی، کە ئەوەش بەری رەنجی خەباتێکی لە مێژینەی خەڵکی کوردستانە کە پارتی دیموکراتی کوردستان بەشێکی گەورە و گرنگی سەروەریەکانی پێ بڕاوە.
لەم بۆنەیەدا جەخت لە بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی ھەردوولا دەکەینەوە بە گرنگی دەزانین تەواوی ھەوڵەکان بۆ یەکخستنی نێوماڵی کوردی بدەین بۆ ئەوەی بتوانین بە ھەموو لایەکمان داکۆکی زیاتر لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان بکەین لە پێناو پاراستنی قەوارەی سیاسی ھەرێمی کوردستان، کە ھەنووکە بارودۆخی ھەرێمی کوردستان و عێراق بەقۆناغێکی ھەستیاردا ھەنگاو دەنێت و میللەتەکەمان دووچاری تەنگەژەی ئابووری و سیاسی بووەتەوە لەلایەن حکوومەتی عێراقی فیدراڵ، کە پێویستی بە یەکێتی و یەکڕیزی ھەموان ھەیە.
نەمری بۆ شەھیدان و سەربەرزی کەسوکاریان
مەکتەبی سیاسی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
١٦-٨-٢٠٢٣